قەوزە چیلکەییەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-14-13:42:00 - کۆدی بابەت: 3242
قەوزە چیلکەییەکان
زانستەکان

دایاتۆمەکان زۆربەی پلانکتۆنە ڕووەکییەکان پێکدێنن، کە سەرچاوەی خۆراکن بۆ زیندەوەرە خۆنەژێنەکان ئینسكلۆپیدیای زانیاری

ناوه‌ڕۆك

قەوزە چیلکەییەکان

لقی قەوزە چیلکەییەکان Bacillariophyta جۆرەها لە زیندەوەران دەگرێتەوە بە دایاتۆمەکان Diatoms ناودەبرێت. دایاتۆمەکان لە ئاوی شیرین و ئۆقیانوسەکاندا ژمارەیان زۆرە. دیواری خانەکەیان کە بە سەدەف ناودەبرێت لە دوو پارچەی شێوە قوتو و سەرقاپەکەی پێک دێت. سەدەف دوانۆکسیدی سیلیکای تێدایە.
دایاتۆمەکان زۆربەی پلانکتۆنە ڕووەکییەکان پێکدێنن، کە سەرچاوەی خۆراکن بۆ زیندەوەرە خۆنەژێنەکان، وە ئۆکسجینی زۆر دەردەپەڕێنن. و لە کاتی مردنیاندا سەدەفەکانیان دەنیشێت و لەسەر یەک کەڵەکە دەبێت و چینێک لە ماددە پێکدێنێت کە بە خاکی دایاتۆمی Diatomaceous earth ناودەبرێت. ئەمە پێکهێنەری سەرەکی زۆر لە بەرهەمە بازرگانییەکانە، وەکو ماددەی پاککەرەوە، لابردنی بۆیەکان، و پەینی کیمیایی و ماددە نەگەیەنەرەکان، و هەندێ جۆری دەرمانی ددان شتن.


سەرچاوەکان



852 بینین