خواوەندە نەتەوەییەکان

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-31-12:51:00 - کۆدی بابەت: 3959
خواوەندە نەتەوەییەکان
زانیاری هەمەڕەنگی فێربوون

ڕۆڵی خواوەندە نەتەوەییەکان

ڕۆڵی هەندێک لە خواوەندەکان گەشەی سەند بەهۆی فراوانبوونی دەسەڵاتی شار و ئەو نەتەوانە کە دەیان پەرستن و کاتێک پاشاکان کە پیرۆزییان لەو خواوەندە دەنا، هەوڵی بڵاوکردنەوەی پەرستنیان لە شارەکانی تردا دەدا، ئەم جۆرە خواوەندانە سیفەتی نەتەوەییان وەرگرت. 

جۆری خواوەندەکان

  1. مردۆخ خواوەندی شآری بابل و هێمای دەسەڵاتی بوو. لە سەردەمی حاموڕآبی و دەوڵەتی بابل پەرستگاکەی پێی دەوترا ئیساکلا، ڕۆڵی پاڵەوانی لە داستانی خەڵقکردنی بابلیدا پێ بەخشراوە، هاوسەری خواوەندی (صربانتیم) بوو.
  2. ئاشوور خواوەندی ئاشوورییەکانە و هیـای دەسەڵاتداریانە، ڕۆڵی ئەم خواوەندە بەهۆی فراوانبوونی دەوڵەتی ئاشووری پەرەی سەند و بووە هاوشانی خواوەندی ئەنلیل کە خواوەندی سۆمەرییەکان بوو. لە شآرەکانی (ئاشوور، کەلخو، خرسباد، نەینەوا) دەپەرسترا.
  3. خواوەندی خالتی (خالدی) خواوەندی دەوڵەتی ئۆرارتۆکان بوو، هەروەها خواوەندی (خالیدیەکان)ـیش بووە کە لە ناوچەی ڕەواندوز جێگیر بوون. شا سەرجۆنی دووەم لە ساڵی ٧١٤پ.ز پەلاماری خالیدییەکانی دا و پەرستگای خواوەندی (خالدی) تاڵان کرد و پەیکەرەکەی بۆ وڵاتی ئاشوور گواستەوە.

تێبینی: ئەم بڵاوکراوەیە تەنها وەک زانیارییەکی مێژوویی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت لە لایەن ئینسکلۆپیدیای زانیارییەوە و مەبەستمان بڵاوکردنەوەی هیچ بیر و باوەڕێکی هەڵە و ناڕاست نییە.


سەرچاوەکان



566 بینین