فیکر و بیرکردنەوە
تا ئێستا زانایان نەیان توانیووە زۆربەی لایەنە شاراوەکانی بزانن، هەر بۆیە زانیاری لەو بارەیەوە پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زیاتر هەیە، ئەو زانست و بیر و هۆشەی ئادەمیزاد کە توانیویەتی چەندەها شارستانیەت دروست بکات و چەندەها شارستانیەت یەکتری لەناو ببەن بە دانانی پلانی ڕامیاری و سەربازی دژی یەکتری و توانیویەتی چەندەها جیهانی نوێ بدۆزێتەوە لەناو ئەو بوونەوەرە فراوانە، هەنگاوی زۆر گرنگی ناوە لە بوارە زانستە جیاجیاکان بە گشتی، ئەو زانست و بیر و هۆشەی ئادەمیزاد کە توانیویەتی ئەو هەموو گۆڕانکاریانە لەسەر زەوی بهێنێتە دی، بێ ئەوەی داوای بڕێکی چالاکی و ووزەی زۆر بکات لە ئادەمیزاد، بەڵکو بۆ ئەو هەموو کارە گرنگانەی تەنها پێویستی بە بڕێک لە ووزە و چالاکی هەیە بە ئەندازەی ئەو بڕە ووزەی پێویستە بۆ جوڵانەوەی یەک ماسولکە بۆ ئەنجامدانی کارێکی ئاسایی و سادە، هەر بۆیە زانایان سەریان سوڕماوە لە کاری مێشک و بیر و هۆش و عەقڵ و توانای زانستی مرۆڤ.
کۆکردنەوە و داکردنی زانیاری (بیرەوەری) بە شێکە لە فێربوون، ئەو هۆرمۆنەی ئەو کار و کردەوانە ڕێکدەخەن بریتین لە هۆرمۆنی پەستان بزوێن (Vasopressin) و هۆرمۆنی هاندەری خانەی ڕەشیەتی(Melanocyte Stimulanting Hormone-MSH)، ئەو هۆرمۆنەی دواییMSH بریتییە لە هاندەرێک کار دەکاتە سەر هەندێک خانەی تایبەتی ناو چینی ژێرەوەی پێست تاوەکو ماددەیەکی ڕەش دەربدات بەناوی میلانین، کە ڕەنگی پێست ڕەشتر دەکات و لە هەمان کاتیش بەرگری پێستە زیاد دەکات دژی تیشکە زیان بەخشەکانی خۆر بەتایبەتی لە ناوچە گەرمەکانی ئەفریقیا، ئەو هۆرمۆنە کاریگەری هەیە لەسەرچاوە بۆ دۆزینەوە و ناسینەوەی خاڵە ڕەشە وورد و لێک نزیکەکان کاتی تەماشا کردن، کاریگەری هەیە لەسەر ناوەندە جیاجیاکانی ئازار، لە نێوان هەردوو ڕەگەزیش جیاوازی هەیە، بەڵام چۆنێتی ئەم کارە نەزانراوە.
لەم چەند ساڵەیی دوایی زانایان هۆکارێکی تریان دۆزیەوە بەناوی مێشکە هۆرمۆن (Encephaline)، هەروەها هۆرمۆنەکانی پیپدیدیەکان کە هەردووکیان کاردەکەنە سەر فێربوون و بیرکردنەوە و ناوندەکانی ئێش و ئازار، دەماخ لە دوو نیوە پێکهاتووە و هەر لایەکیشیان کار و فەرمانی جیاوازە، نیوەی چەپ بەرپرسیارە لە بیرکردنەوەی عەقڵانی، وەک: لۆچیک و گونجاوی(المنطق)، ڕاست و دروستی(الصواب)، گەیشتنە دەرەنجام(الاستنتاج)، شی کردنەوە(التحلیل)، بەڵام نیوەی لای ڕاست پەیوەندی دارە بە هەست و سۆز و بەزەیی، وەک: زانستەکانی بینین(المعلومات البصریة)، هەستکردن بە هەستە جیاجیاکان(الادراك الحسي)، هەست بزوێن بەرامبەر شتە شاراوەکان(الحدس)، ئەندێشە(الخیال).
هەر وەک دەرکەوتووە کەوا نیوەی چەپ لە پیاوان پێشکەوتووترە، بەڵام هەردوو نیوە یەکسان و هاوسەنگن لە ئافرەتان، دەتوانن هەردوو نیوە بەکاربهێنن لە یەک کاتدا، ئەویش ئەو کارلێکە پیاوان ناتوانن ئەنجام بدەن بە ئاسانی، هەر بۆیە دەبینین توانای ئافرەتان بۆ داکردنی سۆز و بەزەیی، هەڵچوون، خێرایی وەڵام دانەوەی کاریگەرەکان، ئارەزووی گۆڕانکاری بەردەوام، توانای وەرگرتنی هەست بە ئاماژەکردن زۆر زیاترە لە پیاوان دەگاتە ڕێژەی ١٠-١٥٪، ئەمەش وای کردووە کرداری ڕێکخەری مێشک لە ئافرەتان باشتربێت لە پیاوان.
جیاوازی دەماخی پیاو و ژن
زۆربەی زانایانی توێکاری و فیسیۆلۆژی یەکدەنگن لەسەر ئەوەی دەماخی پیاو بووەتە بەش بەش لە ڕووی کارکردنەوە هەر بۆیەش تەنها یەک کار ئەنجام دەدات لە یەک کاتدا، ناتوانێت چەند کارێک لەیەک کاتدا ئەنجام بدات، بەڵام ئافرەت دەتوانێت هەردوو لای مێشکی لەیەک کاتدا بەکاربهێنێت و کارەکانیان لێک گرێ بدات و بەیەکەوە یان ببەستێتەوە بەبێ ئەوەی هیچ ماندوو بوون و ووزە بەفیڕۆدانی تێدابێت.
لە لایەنە باش و پۆزەتیڤەکانی ئەم تایبەتمەندییە ئەوەیە کەوا ئافرەت توانای ئەنجامدانی چەند کارێکی هەیە لەیەک کاتدا، وەک: قسەکردن بە تەلەفۆن، ئامادەکردنی خواردن، چاودێری کردنی منداڵەکەی کە لە تەنیشتیەوە وانە دەخوێنێت، لە کاتی هەڵچوون دەبینین دەگری و جوێن دەدات و پارێزگاری و بەرگری لە خۆشی دەکات لە یەک کاتدا، بەڵام لایەنە سلبی و نێگەتیڤی ئەم دیاردەیە ئەوەیە زۆر جار لە ناوەڕاستی ڕێگە خۆی لەبیر دەچێت و وون دەبێت و نازانێ بەتەواوەتی و یەقینی چی ڕوویداوە، هەر لەبەر ئەو هۆیە و هەندێ هۆکاری تری دەروونی وای کردووە هەندێ لە زانایان شایەتی دوو ئافرەت بە شایەتی یەک پیاو بڕیار بدەن لە هەندێک بارودۆخی تایبەتدا وەک سزاکان و مامەڵەی مالی.
هەروەها دەبینین کەوا نێرینەی گەنج و پیاوان کە بواری میکانیکی و لێخوڕینی ئۆتۆمبێل و توانای بیرکاری و دیزاینی تەلار و تاقیکردنەوەکانی بینینی زۆر لە پێش ئافرەتانن، بە گشتی نێرینە دەستی گرتووە بەسەر زۆربەی بوارەکانی زانستی و داهێنان و فەلسەفە، هەرە زۆربەی بلیمەتەکان لە ڕەگەزی نێرینەن، چونکە زۆربەی چالاکی نێرینە بە گشتی جوڵە و داهێنانە.
لە لایەکی ترەوە مێینە توانای ئەوەیان هەیە، کە خێراتر شتە لێکچووەکان بناسنەوە، لە ڕووی زمانەوەنیەوە کراوەترن، لە بیرکردنەوەی کورت خایەن، ناسینەوەی دیاردەکانی ڕێگە، هەندێ کاری دەستی وورد باشتر و خێراترن لە نێرینە، ئەوانەش ئەوەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کەوا هۆرمۆنەکان کاریگەری سەرەکیان هەیە لەسەر جەستە و دەروون.