تایبەتمەندی پڕۆسەی تەندروستی دەروونی چین؟
دەتوانین تایبەتمەندیەکانی تەندروستی دەروونی بەم خاڵانە بخەینەڕوو:
١- پڕۆسەیەکی گشتی یە: واتە پێویستە بە یەک پێکهاتە سەیربکرێت، واتە تەندروستی دەروونی پێویستە هەموو لایەنەکانی مرۆڤ بگرێتەوە نەک لایەنێکی بچوکی ڕەفتاری، واتە هەموو بوارەکانی مرۆڤ و هەموو ئەزموونەکانی دەگرێتەوە.
٢- پڕۆسەیەکی دینامیکییە: واتە یەک جار ڕوونادات بەڵکو بەردەوام لەگەڵ ژیانە، چونکە ژیانی زنجیرەیەک گۆڕانکاریە چەندین پێویستی و پاڵنەر و حەز و ئارەزووی تێدایە، کە بەردەوام هەوڵی تێرکردنی دەدات بۆ ئەوەی ڕزگاری بێت لە شڵەژانی دەروونی.
٣- پڕۆسەیەکی کردارییە: واتە کارێکی دیاریکراوی هەیە بۆ ئەوەی بەردەوام هاوسەنگی لەگەڵ ژینگە دروست بکاتەوە.
٤- پڕۆسەیەکە پشت بە لایەنەکانی گەشەی تاک دەبەستێت: واتە زانینی تەندروستی تاک لە ڕێگەی گەڕانەوە بۆ تایبەتمەندیەکانی قۆناغی پێشووتر دەبێت.
٥- پڕۆسەیەکی ڕێژەییە: واتە ئەم پڕۆسەیە بە گۆڕانکاری لە کات و شوێن دەگۆڕێت، واتە ئەو ڕەفتارەی کەسێک کە نەگونجاوە لەناو کۆمەڵگایەک ڕەنگە گونجاوبێت لەناو کۆمەڵگایەکی تر.