ناوهڕۆك
زیرەكی زمانەوانی واتە چی؟
ئەو كەسانەی كە زیرەكی زمانەوانیان هەیە توانایەكی بەهێزی لەبەركردنیان هەیە، هەروەها مێشكێكی بەهێزیان هەیە بۆ لەبەركردنی ناوی كەسەكان و شوێنەكان لەگەڵ مێژوو و ژمارەكان، ئەم كەسانە حەزیان بە خوێندنەوە و بەدواچوون بۆ شتەكان هەیە، بۆیە بە هەمیشەیی دەخوێننەوە و بە جوانی ئەو شتانەی كە لە مێشكیاندا هەیە دەرەدەبڕن، هەروەها بەهرەیان هەیە بۆ گێڕانەوەی چیرۆك و وتەكان، حەزیان بە گفتوگۆكردن هەیە لە سەر بابەتە جیاوازەكان، بابەتەكانی زمان و مێژوو یەكێكن لە بابەتە دڵخوازەكانیان، هەروەها خۆشی لەو یارییانە دەبینن كە پەیوەندی بە زمان و وشەسازییەوە هەیە، زیرەكی زمانەوانی لەو كەسانەدا دەردەكەوێت كە شاعیر و ئەدیب و نووسەر و ڕۆژنامەوان و سیاسەتمەدار و پیاوی دینین، چونكە هەموو ئەم بوارانە پەیوەندییان بە توانای زمانەوانییەوە هەیە، هەروەها ئەو كەسانەی كە زیرەكی زمانەوانییان هەیە حەز دەكەن لە ڕێگەی گفتوگۆ و خوێندنەوە فێری زانیاری نوێ ببن.
نیشانەكانی زیرەكی زمانەوانی لە منداڵاندا
چەندین نیشانە هەیە كە دەریدەخاك كە منداڵێك زیرەكی زمانەوانی هەبێت، كە ئەمەش لە ڕێگەی چەند خاڵێكەوە دەستنیشاندەكرێت كە بریتین لە:
- لە هاوتەمەنەكانی خۆی جوانتر دەنوسێت.
- چیرۆكی دوور و درێژ دەكێڕێتەوە یان زۆر جار نوكتە دەڵێت.
- دەتوانێت بە باشی ناوی كەسەكان و شوێن و مێژوو و ژمارەكانی بە بیربێتەوە.
- چێژ لەو یارییانە وەردەگرێت كە پەیوەندی بە بیرگەی مێشكەوە هەیە.
- حەزی بە خوێندنەوەی كتێب و چیرۆك و گۆڤارەكان هەیە.
- دەتوانێت بە جوانی وشەكان بخوێنێتەوە كە منداڵەكانی تەمەنی خۆی ناتوانن، بەمشێوەیە دەردەكەوێت كە منداڵەكە زیرەكی زمانەوانی هەیە.
- حەزی بە وشەسازی و یارییە وشەییەكان هەیە.
- دەتوانێت بە لێهاتووییانە لەگەڵ كەسەكانی چواردەوریدا قسە بكات.
- حەزی بە گوێگرتن بە گێڕانەوە و چیرۆك و گفتوگۆكان هەیە.
- بیرگەیەكی بەهێزی هەیە لەچاو منداڵەكانی تەمەنی خۆی.