ناوهڕۆك
بۆیەی نینۆک
(تۆڵۆنس) ناوی ماددەیەکی کیمیاییه کە لەناو بۆیەی نینۆکدایە لە هەوای دەرەوە دەبێتە هەڵم بە بۆنێکی تیژ و شیرین، تۆڵۆنس ماددەیەکە کە لەگەڵ ماددەی تردا تێکەڵ دەکرێن و پێکهاتەیەکی خەست پێکدەهێنن کە یارمەتی چەوربوون و تەڕبوونی بۆیەکە و هەروەها ڕەنگی بۆیەکەش دەدەن، بڕێکی زۆر لەمانە کار دەکانە سەر هۆڕمۆنەکان و خوران و هەستیاری پێست و چاو و تەنانەت قوڕگیش، ئیسانۆڵیش دەبێتە هۆی ڕەقبوونی بۆیەکە هەروەها پارێزەری بۆیەکان دژی بەکتریا.
ئەگەر ئیسانۆڵەکان بڕێکی کەمیان لێ بەکاربهێنرێت، ئەوا بێ زیانن مەگەر ئەوەی کە خۆت هەستیار بیت پێی، بەداخەوە ئەم شوشە بچوکانە زۆر جوان و ڕەنگاو ڕەنگ دێنە بەرچاوو بەڵام پڕن لە ماددەی کیمیایی و زۆرێک لە شارەزایان بەکارهێنانی بە هەڵە دەزانن.
ئایا بۆیەی نینۆک بۆ منداڵان مەترسیدارە؟
پەیوەستە بەو جۆرە بۆیەیەوە کە بەکاری دەهێنیت، بۆیە کۆنەکان کە ماددەی کیمیایی زیاتری تێدایە بێ گوومان بۆ منداڵان مەترسیدارە بەتایبەت بۆ ئەو منداڵانەی کە فێرن نینۆکیان دەخۆن یان پەنجەیەکیان دەمژن، بەڵام لەم ڕۆژانەدا زۆرێک لە بەرهەمهێنەران بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بەرهەمێکیان هەیە هیچ ماددەیەکی کیمیایی تێدا نییە و بەتەواوەتی بێ زیانە، ئەگەر کچە بچووکەکەت زۆر حەزی لە بۆیە کردنی نینۆکیەتی ئەوا هەرگیز بۆیە کۆنەکانی بۆ بەکارمەهێنە و ئەو جۆرانە بکڕن کە ماددەی ژەهراوی تێدا نییە.
کاریگەریەکانی بۆیەی نینۆک لەسەر هۆشیاری منداڵەکە
بە گشتی لەسەر هەموو بۆیەکان ماددەکانی کە لێی بەرهەم هاتووە لەسەری نوسراوە و شارەزایان پێیان وایە کە بۆیە بۆ منداڵی خوار تەمەن حەوت ساڵ دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بیرو هۆشی، شتی کەش وەک شامپۆ، سابوون، سپراکان، بۆن، بۆنی موعەتەر، هەموو ئەو یاریانەی کە لە پلاستیک دروست کراون ئەمانە هەموویان لە ماددەی کیمیایی پێکهاتوون و کاریگەریان هەیە بۆ سەر مێشک و هۆشی منداڵەکە.
شارەزایان لەو باوەڕەدان کە ئەمانە کاریگەری دەخەنە سەر هۆڕمۆنی (سترۆید) و دەبنە هۆی وێرانکردنی کۆئەندامی دەمار، ئەو دایکانەی کە لەماوەی دووگیانیدا زۆر بۆیەی نینۆک بەکاردەهێنن هۆڕمۆنی سترۆیدی دایکەکە کاریگەری تەواوی دەبێت لەسەر گەشەی کۆرپەکەی.
نیشانەکانی تری بۆیەکردن
بەداخەوە دایکان بۆیەی ڕەنگاوڕەنگ دەدەن لە نینۆکی کچە بچوکەکانیان و سەرنجی ئەوە نادەن کە لەوانەیە ئەو منداڵە بۆیەکە ببات بۆ دەمی بیخوات و یان بچێتە چاوی و پێستی و تووشی هەستیاری بکات، ئەگەر بەردەوام ئەم ماددە بچێتە نێو دەمی منداڵی بچوکەوە ئەوا زۆر مەترسیدارە چونکە منداڵ فێرە بە نینۆک خواردن و پەنجەمژین ڕاستەوخۆ ئەم ماددە ژەهراویانە دەچنە ناو کۆئەندامی هەرسی منداڵەکە لە ڕێگەی دەمەوە، ئیسانۆڵ کە لە بۆیەکەدایە و یارمەتی وشکبوونەوەی دەدات زۆر ترسناکە و دەبێتە هۆی هەستیاری و لەگەڵ ئەوەشدا نیشانەیەکی مەترسیدارە بۆ توشبوون بە شێرپەنجە.