ئەوانەی ماددەی زیندوو کەمە لەناو مەنیاندا
بۆ ئەو جۆرە ئەمانە بەسوودن:
- سنەوبەر
- بادەم
- نۆک
- مێوژی سوور و سەوز
- پیاز
- جۆ دوو سەر
- گەڵای توو
- تۆوی (حب العزیز)
- تۆوی (حب الزلم)
- بادەم زەمینی
- سێوی بن ئەرز
- شەربەتی ڕەگی مێکوک
- قەزوان
(دەنکی سنەوبەر یەک بەش و کونجی کوتراو دوو بەش و بەشێک هەنگوین) هەرسێکیان لێکبدات و ڕۆژی کەوچکێکی گەورەی لێ بخوات، وە تێکەڵەی (٥٠)گرام خولنجان و (٢٥)گرام زەنجەفیل و یەک کیلۆ کاکڵی فستەق بەیەکەوە بهاڕدرێت ڕۆژی (٣) کەوچکی لێ بخورێت بە سێجار، وە (٥٠)گرام گوڵی استوخودس و (٥٠)گرام بەیبون و (٥٠)گرام گوڵی مەرزەنجۆش و (٧٠)گرام گوڵی زمانەگا و (١٠٠)گرام ڕەگی مێکوک و (٣٠٠)گرام عەناب، سەرەتا عناب و مێکوکەکە بکوتە و لەگەڵ گیایەکانی تر تێکەڵیان بکە و ڕۆژانە پڕی یەک پیاڵە لەو تێکەڵەیە لەناو دەفرێکدا سێ پەرداخ ئاوی تێبکرێت و بکوڵێنرێت بۆ ماوەی چەند خولەکێک، دوای (٤٥)خولەک بیپاڵێوە لە سەلاجەدا هەڵیبگرە ڕۆژی (٣)جار هەرجارێک فنجانێک بخۆرەوە، کونجی کوتراو بە شیری مەڕەوە بخۆ.
بۆ زیاد بوونی سپێرم
تۆوی پیاز و کەوەر و کاهوو و خولنجان و شاهی و گوێزی هیندی و زەعفەران و کنگر و بەیبون و زنیان و ئەنیسۆن و تۆوی شویت و جاترە و زیرەی سەوز و زەردێنەی هێلکە و تۆوی توور و جوزبوا و تۆوی کەرەوز و بوزیدان و دارچین و هەنجیر و سورنجان و نەبات، ئەوانە بۆ زیادکردنی سپێرم بەسوودن، ڕۆژانە یەکێک لەو ئارەقانە چوار جار هەرجارەی یەک فنجان بخواتەوەوە (ئارەقی شمڵی، ئارەقی کاسنی، ئارەقی ڕێحانە).