پریپات

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-05-01-01:42:00 - کۆدی بابەت: 5059
پریپات

ناوه‌ڕۆك

شاری خێوەکان

شارێكی ئۆكرانیایە و نازناوی شاری خێوەكانی هەیە، ئەوەش بەهۆی ڕووداوی چێرنۆبڵەوەیە، كە كارەساتێكی ئەتۆمی بوو بووە هۆی بڵابوونەوەی تیشكدان لە تەواوی شارەكە و چۆڵكردنی.

شارەكە لە ساڵی 1970 دروستكرا كاتێك هێشتا ئۆكرانیا بەشێك بوو لە یەكێتی سۆڤیەت و لە ساڵی 1979 وێستگەی چێرنۆبڵیان دروستكرد بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی ناوەكی.

لە ساڵی 1986ـیش وێستگەكە تەقییەوە و بووە هۆی زیانێكی ژینگەیی زۆر بۆ شارەكە و دانیشتوانەكەی، و حكومەت هەستا بە ڕاگواستنی دانیشتوانەكەی.

بەرواری دروستكردن  4/2/1970
هۆكاری ناونان  ڕووباری پریپات
وڵات ئۆكرانیا (پێشتر یەكێتی سۆڤیەت)
ڕووبەر 8 كیلۆمەتری دووجا
دانیشتوان سفر كەس
ناونیشان لەسەر نەخشە  51°24′N 30°03′E

 


سەرچاوەکان



545 بینین