ناوهڕۆك
پۆتسدام
لە 2/8/1945 ڕێككەوتنی پۆتسدام لە نێوان (ئەمریكا و یەكێتی سۆڤیەت و بەریتانیا) واژووكرا بۆ داگیركردنی ئەڵمانیا و دابەشكردنی زەوی و سنوورەكانی و دووبارە ڕێكخستنەوەی ئەو سنوورانەی داگیری كردبوون.
هەروەها سەپاندنی باری ناسەربازی لە ئەڵمانیا بۆ ئەوەی نەتوانێت خاوەنی چەك بێت و دەبێت قەرەبووی زیانەكانی جەنگ و كوشتارەكانیش بكاتەوە.
پەیماننامەی ئاشتییەكە لەسەر بنەمای یاسای نێودەوڵەتی نەبوو و زۆرێك لە مافەكان پێشێلكرابوون، و دواتریش ڕێككەوتننامەی یەكخستنی كۆتایی ئەڵمانیا شوێنی گرتەوە لە ساڵی 1990.
هەرچەندە شارل دێگۆڵ بانگهێشتی كۆبوونەوەكە نەكرابوو، بەڵام فەڕەنسییەكان سووربوون لەسەر ئەنجامدانی ڕێككەوتننامەكە لەناوچە داگیركراوەكانی خۆیان، و دواتریش ڕەتیانكردەوە هیچ هاوڵاتییەكی ئەڵمانی وەربگرن وەك پەنابەر لە خاكی خۆیان، هەروەها هەموو جۆرە سیاسەت و پلانێكیان ڕەت كردەوە كە هاوبەش بێت لە هەموو پارچەكانی ئەڵمانیا و زۆریش دەترسان لە یەكخستنەوەی ئەڵمانیا بۆ جارێكی دیكە.
ئەم پەیماننامەیە بە چاودێری مەجلیسی چاودێری هاوپەیمانان بەڕێوەدەچوو.