ڕێککەوتنی 4+2

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-05-02-22:06:00 - کۆدی بابەت: 5106
ڕێککەوتنی 4+2

ناوه‌ڕۆك

4+2

پەیماننامەی كۆتایی یەكخستنی ئەڵمانیا یاخود ڕێككەوتنی 4+2، لە ساڵی 1990 بڕیاری لەسەردرا لە نێوان كۆماری ئەڵمانیای دیموكراتی و كۆماری ئەڵمانی فیدراڵی و چوار هێزە سەرەكییەكەی جەنگ (یەكێتی سۆڤیەت، ئەمریكا، بەریتانیا، فەڕەنسا) كە لەدوای جەنگ ئەڵمانیایان داگیركردبوو و دابەشیان كردبوو، لەدوای ئەم ڕێككەوتنەشەوە هەر چوار هێزەكە وازیان لە داگیركارییەكانیان هێنا لەسەر ئەڵمانیا و خاكەكەیان بەخشییەوە بە گەلەكەی، بەمەش ئەڵمانیا توانی لە ساڵی داهاتوو ببێتە یەك وڵات و خاوەن یەك سەرۆك و دووبەشەكەی یەك بگرنەوە.

لەلایەكی دیكەشەوە ئەڵمانیا دانی بە سنوری ئێستای دا لەگەڵ پۆڵەندا و تەنیا بەشی خۆرئاوا و خۆرهەڵاتی ئەڵمانیا بە خاكی خۆی بزانێت و هەرێمەكانی دیكە وازلێبهێنێت وەك : لینینگراد ئۆبلاست.

مێژوو

لە 2/8/1945 ڕێككەوتنی پۆتسدام لە نێوان (ئەمریكا و یەكێتی سۆڤیەت و بەریتانیا) واژووكرا و ڕێگری لە ئەڵمانیا كرد لە زۆر بوارەكانی ژیان، دواتر لە 1990 هەڵوەشایەوە.

پەیماننامەكەی مۆسكۆ

لە شاری مۆسكۆ لە بەرواری 25/9/1990 پەیماننامەی یەكخستنی ئەڵمانیاكان و وازهێنانی هاوپەیمانان و یەكێتی سۆڤیەت لە وڵاتەكە واژووكرا، 

پەیمانەكە لە 3/10/1990 جێبەجێكرا و لەوكاتەوە ئەڵمانیا ئازاد و خاوەن یەك سەركردە بوو.

لە ساڵی 1994 تەواوی هێزەكانی ڕووسیا ئەڵمانیایان جێهێشت، و هێزی ئەڵمانی نوێ شوێنیان گرتنەوە، و توانای بڵاوكردنەوەی هێزی دەریاییشی هەبوو لەو ناوچانە جگە لە چەكی ئەتۆمی، هەتاوەكو یەكێتی سۆڤیەت هێزەكانی لە ئەڵمانیا مابوون، لەسەر داوای ئەڵمانیا هێزی هاوپەیمانانیش لەوێ دەمانەوە.

ئەڵمانیا ڕازی بوو لە كەمكردنەوەی هێزەكانی بۆ 370 هەزار سەرباز، كە 345 هەزاریان لە سووپا و هێزی ئاسمانیدان، ئەمەش بەپێی ڕێككەوتننامەی هێزە چەكدارەكانی ئەوروپا كە ڕێگەنادات وڵاتانی ئەوروپی خاوەنی چەكی زیادەبن، دواتریش ئەڵمانیا دڵنیایی بەخشی بە وڵاتان كە واز لە دروستكردنی چەكی ئەتۆمی و بایۆلۆجی و كیمیایی دەهێنێت و بەڵێننامەی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی چەكی ئەتۆمی لەسەر ئەڵمانیا جێبەجێ دەكرێت.

هەروەها ئەڵمانیا دەتوانێت تەنیا بەپێی یاساكانی نەتەوە یەكگرتووەكان سووپا بڵاوبكاتەوە و بەكاریان بهێنێت.


سەرچاوەکان



421 بینین