ناوهڕۆك
هەبوونی خوشک
بوونی خوشک و برا بەخششێکی خودایە، بەتایبەت ئەگەر خوشک بێت لەوانەیە خوشکەکەت زۆر جار دەست لە شتەکانت بدات و تێکیان بدات و خواردنی تۆ بخوات و بێزارت بکات، بەڵام لەهەمان کاتدا ئەو یەکێکە لە نزیکترین هاوڕێکانت و هاوبەشی هەموو چاکە و خراپەکاریەکانی یەکن.
گرنگترین شت لێرەدا ئەوەیە کە پەیوەندیەک هەیە لە نێوان تەندروستی دەروونی ئێمەدا و بوونی خوشک کە زۆرێک لە خەڵکی نازانن
سوودەکانی هەبوونی خوشک چییە؟
- هەبوونی خوشک هەستی تەنهایی و ترس و کەمی خۆشەویستی لەناودەبات، هەندێک کات گرنگە کە خوشک و براکان نهێنیەکانی ژیانیان لای یەکتر باس بکەن چونکە هاوڕێ و هاوتەمەنن تا ئەوەی لای دایک و باوک بیڵێن.
- خوشک ئەو کەسەیە کە دەتوانین کە گرنگترین نهێنیەکانی ژیانتی لەلا باس بکەیت و بیپارێزێت.
- هەبوونی خوشک یارمەتیت دەدات کە کەمتر تووشی خەمۆکی و قەلەقی ببیتەوە، هەروەها ئەو شەڕانەی کە دەکرێت لەنێوان منداڵەکانی ماڵەوەدا هەستێکی باشت پێ دەدات و یارمەتیدەرە تاکوو بتوانیت هەستەکانت کۆنتڕۆڵ بکەیت و زیاتر ڕووبەڕوی کێشەکان ببیتەوە.
- هەبوونی خوشک وات لێدەکات کە کەسێکی دڵخۆشتر و گەشبینتر بیت.
- ئەو خێزانانەی کە کچیان زیاترە، خوشکەکان ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە بۆ زیاتر سەرکەوتنی خێزانەکەیان و لە زۆر ڕووەوە لە خێزانەکانی تر لە پێشتر دەبن.
- خوشک یارمەتی براکەی دەدات کە چۆنیەتی مامەڵە کردن لەگەڵ خانمانی تردا فێرببێت، ئەو کوڕانەی کە خوشکیان زۆرە بە ئاسانی دەتوانن کە بە ڕەگەزی بەرامبەر بگەن و سەرنجی ڕابکێشن.
- خوشک چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ خانماندا فێری براکەی دەکات و یارمەتیدەرە تا زیاتر ئاشنای سروشتی خانمان ببێت و لێیان تێبگات.
- خوشک میهرەبانە و وادەکات کە تەمەنێکی درێژترت هەبێت و زیاتر چێژ لە ژیان وەربگریت.
- پێویستە لەسەر دایک و باوکان کە لە خێزانەکەدا ژینگەیەکی وەها دروست بکەن کە منداڵەکانیان بتوانن وەک هاوڕێ بن و یەکتریان خۆش بوێت و پشت بە یەکتری ببەستن.
سەرچاوەکان
1346 بینین