ناوهڕۆك
پێناسه و پوخته‌ی ئامڕازه‌كانی ڕاگه‌یاندن
په‌رتووك (كتاب)
یۆنسكۆ ساڵی 1964 په‌رتوكی به‌مجۆره پێناسه كردووه به‌وه‌ی كه: (چاپكراوێكی به‌رده‌وام نییه، ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌كانی له 49 لاپه‌ڕه كه‌متر نه‌بێت، جگه له لاپه‌ڕه‌كانی به‌رگه‌كه‌ی)، هه‌روه‌ها پێناسه‌ی بڵاوكراوهیشی به‌مجۆره كردووه: (چاپكراوێكی به‌رده‌وام نییه، ژماره لاپه‌ڕه‌كانی له (5) پێنج لاپه‌ڕه كه‌متر نابێت و له (48) لاپه‌ڕه‌ش زیاتر نابێت، جگه له لاپه‌ڕه‌كانی به‌رگه‌كه‌ی نه‌بێت)، دوای داهێنانی چاپخانه له ساڵی 1445 له لایه‌ن (یوحنا گۆتنبه‌رگ) له شاری (ماینز)ـی ئه‌ڵمانی، كتێب به شێوه‌یه‌كی فراوان بڵاوبۆوه، یه‌كه‌م په‌رتووك كه له چاپخانه‌كه‌یدا چاپیكرد په‌رتووكی پیرۆز (ئینجیل) بوو له ساڵی 1450، پێش ئه‌وه هێشتا په‌رتوك به ده‌ستخه‌ت له لایه‌ن (به‌ده‌ست نووسه‌كان الناسخ) ده‌نوسرایه‌وه و چه‌ندین دانه‌یان له‌سه‌ر په‌رتووكێك به ده‌ستخه‌ت ده‌نوسییه‌وه، بۆیه نرخی په‌رتووك هێنده گران بوو، ته‌نها ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان توانای كڕینیان هه‌بوو ، ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه چاپخانه‌یان تێچوو له زێدهبووندا بوون، له سه‌ره‌تاوه ئه‌و كرێكارانه‌ی شاره‌زاییان له بواری چاپخانه‌دا په‌یداكرد له ئه‌ڵمانیاوه بۆ وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا ده‌ستیان به كۆچكردن كرد، به تایبه‌تیش بۆ ئیتاڵیا، كه بازاڕێكی ڕهواجداری په‌رتوك بوو. له سه‌ره‌تای سه‌ده‌س (16) شازده‌هه‌مدا چاپخانه گه‌یشته وڵاتانی زه‌وییه نزمه‌كان (الاراضی الواطئة) وه‌كو هۆڵندا و به‌لجیك، له‌وێشه‌وه بۆ ئیتاڵیا، ئیتاڵیا و فه‌ره‌نسا زیاتر بایه‌خیان به چاپكردنی په‌رتوكی ئاینی و كلاسیكی دا، كه‌چی ئینگلیزه‌كان په‌رتووكی نووسه‌ره‌كانی خۆیان وه‌كو (تشۆسهر) چاپده‌كرد. ئه‌مڕۆكه‌ش له وڵاتانی جیهاندا ساڵانه به‌ده‌یان هه‌زار په‌رتوكی جۆرا و جۆر له بواره جیاجیاكانی زانستی و ڕامیاری و ئابووری و كۆمه‌ڵاتیدا چاپده‌كرێن، دیارده‌ی كتێبی ئه‌لكترۆنیش سه‌ری هه‌ڵداوه كه ده‌توانن له ڕێگه‌ی كۆمپیوته‌ره‌وه بیخوێننه‌وه.
ڕۆژنامه
ڕۆژنامه به‌وه پێناسه كراوه كه (بڵاوكراوه‌یه‌كی به‌رده‌وامه به‌هۆی ئامێرێكی چاپكردن و به‌كارهێنانی هونه‌ره‌كانی ڕؤژنامهگهرییه: هه‌واڵ، ڕاپۆرت، چاوپێكه‌وتن، لێكۆڵینه‌وه، ڕاپرسی، وتار، سه‌روتار و ستوون) ده‌ده‌چێت. مێژووی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و بیڕوڕا و یاسا و ڕێساكان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می بابلییه‌كان، كه تاتی قوڕیان به‌كارده‌هێنا بۆ تۆماركردنی گرنگترین ڕووداوه ڕۆژنهییهكانی ئه‌و سه‌رده‌مه، بۆ ناساندنیان به خه‌ڵكی، له چینیشدا به‌درێژایی (1500) ساڵ جاڕنامه‌یه‌ك به ناوی (ئیمپراتۆرییه‌تی ڕۆژ) وه ده‌رده‌چوو بۆ ناساندن و گه‌یاندنی هه‌واڵ و یاساكان و جاڕنامه گرنگه‌كان به هاووڵاتیان، ژماره‌یه‌كی زۆری مێژوو نووسان پێیان وایه كه په‌خشنامه كاغه‌زییه‌كان و ئه‌وانه‌ی به ده‌ستخه‌ت ده‌نووسران بۆ یه‌كه‌م جار له سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌م و له شاری بوندقییهی ئیتاڵیا سه‌ریهه‌ڵدا، ئه‌م پهخشنامانا به (avisi) ناسرابوون و له ساڵی 1566 هه‌فتانه بڵاوده‌كرانه‌وه.
دیاده‌كانی سه‌كه‌وتنی ڕۆژنامه
1- زوو ته‌واوبوونی له بازاڕ.
2- ملمڵانێ كردنی دامه‌زراوه‌كانی ڕیكلام له‌سه‌ری.
3- ئاماژه‌كردنی خوێنه‌ر بۆ بابه‌ته‌كانی و گه‌واهیدان له‌سه‌ر به پێزی و گرنگی بهباتهكانی.
گۆڤار
ئینسكلۆپیدیای ڕۆشنبیری به‌مجۆره پێناسه‌ی گۆڤار ده‌كات كه: (چاپكراوێكی به‌رده‌وامی ڕێك و پێكی وێنه‌داره، یان بێ وێنه‌یه‌و بابه‌تی هه‌مه‌ڕه‌نگ له‌خۆده‌گرێت)، سه‌ره‌تاكانی په‌یدابوون و سه‌رهه‌ڵدانی گۆڤار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م، چونكه ئه‌و كاته بڵاوكهره ئینگلیزه‌كان جۆره پهتووكانهش ناوی (مێژووی كاری فێرخوازه‌كان) بوو، ئه‌م پهرتوكهش به نۆبه‌ره‌ی سهرهتاكامی گۆڤار داده‌نرێ له ساڵی 1699 دا، به‌ڵام بۆ یه‌كه‌مجار گۆڤار له شاری بوندقییهی ئیتالی له ساڵی 1562 دا سه‌ریهه‌ڵدا و په‌یدا بوو.
دیارده‌كانی سه‌ركه‌وتنی گۆڤار
1- زوو كڕینی له بازاڕ.
2- ململانێكردن و هاموشۆكردنی زۆری كۆمپانیاكانی ریكلام له‌سه‌ری.
3- ئاماژه‌دانی خوێنه‌ر به‌وه‌ی تیایدا بڵاوده‌كرێته‌وه و گه‌واهیدان له‌سه‌ر به‌پێزی بابه‌ته‌كانی.
ئێزگه
دامه‌زراندنی ئێزگه و سه‌رهه‌ڵدانی به هۆی سه‌ركه‌وتنی هه‌وڵ و ته‌قه‌لای ژماره‌یه‌ك زاناوه هاته‌كایه‌وه، له‌وانه‌ش (سامویل مۆرس) كه ساڵی 1837 ته‌له‌گرافی داهێنا و ڕێگه‌ی نوسینی به (نوقتهیی) دۆزییه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی هێڵی ته‌له‌گراف له نێوان ئه‌مریكا و ئه‌وروپا ئه‌نجامدرا، جگه له‌وه‌ش گراهام بێڵ له ساڵی 1876 ته‌له‌فۆنی بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌نگی مرۆڤ بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ بهتهلدا داهێنا. جیمس ماكسولیش له ساڵی 1815 گه‌یشته ئه‌و ڕاستییه‌ی كه شه‌پۆلی كه‌هرۆموگناتیسی هه‌یه و ده‌توانرێ له ڕێگای (با)وه به خێرایی ڕووناكی بگوازرێته‌وه، هه‌روه‌ها له ساڵی 1991 دا توانی ئاماژه له نێوان كیشوه‌ری ئه‌وروپا و ئه‌مریكای باكوور بگوازرێته‌وه، به‌ڵام گواستنه‌وه‌ی ده‌نگی مرۆڤ دواكه‌وت بۆ ئه‌و كاته‌ی كه سێر جۆن فلمینگ له ساڵی 1904 دا سه‌مامی كاره‌بایی داهێنا كه ئه‌ویش به‌شێكه له ئامێره‌كانی په‌خشی ئێزگه‌یی و ئامێری ڕادیۆ، له ویلایه‌تی پنسلڤانیای ئه‌مریكی بۆ یه‌كه‌م وێستگه‌ی ئێزگه‌ی بازرگانی داده‌نرێت كه له 2/11/1920 دا مه‌زرا و به‌رنامه‌كانی خۆی بۆ گوێگرانی دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئامێری پێشوازی (ڕادیۆ)، په‌خشكرد.
ئه‌ركه‌كانی ئێزگه
1- به‌شداریكردن له بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆشنبیری له نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگادا.
2- چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ئارێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ڕێگه‌ی ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده ده‌كرێن.
3- نزیكخستنه‌وه‌ی بۆچوونی گه‌لان و كۆمه‌ڵگاكان له یه‌كتری.
دیارده‌كانی سه‌ركه‌وتنی ئێزگه
1- گوێگرتنی جه‌ماوه‌رێكی زۆر لێی.
2- ململانێكردن و هاموشۆكردنی زۆری كۆمپانیاكانی ڕیكلام بۆی.
3- ئاماژه‌كردنی گوێ‌گران بۆ ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه په‌خشیان ده‌كات و گه‌واهیدان له‌سه‌ر به پێزی بڕگه و بابه‌ته‌كانی.
ته‌له‌فزیۆن
ته‌له‌فزیۆن ئامێرێكی ڕاگه‌یاندنی ئه‌لیكترۆنییه بۆ په‌خشكردن و وه‌رگرتنی ده‌نگ و وێنه‌ی جووڵا و له دووره‌وه، تاقیكردنه‌وه‌ی زانایان بۆ داهێنانی ته‌له‌فزیۆن له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو (سه‌ده‌ی بیسته‌م) وه، له وڵاته یه‌گرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستی پێكرد، كه دیارترینیان دكتۆر ڤلادیمێر زوریكین بوو كه له ڕووسیاوه كۆچی كرد بۆ وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و به یارمه‌تی كۆمپانیای (وستنجهاوس) توانی (ئیكۆنۆسۆپ) واته چاوی كامێرای ته‌له‌فزیۆنی دابهێنێ، زانایهكیتر ناوی (فیلۆ تزورس) بوو توانی كامێرای ته‌له‌فزیۆنی په‌ره‌پێبدات، جگه له‌وانیش (ئه‌لین دۆمۆنت)ـی زاناش توانی یه‌كه‌م ئامێری وه‌رگری ته‌له‌فزیۆنی دابهێنێت، یه‌كه‌م وێستگه‌ی ته‌له‌فزیۆنیش كه كرایه‌وه له (سكنكتادی) نیۆیۆرك بوو له 11 \ 3 \ 19282، كه‌چی تۆڕی (NBC) یه‌كه‌م په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی ڕێكوپێكی له ساڵی 1935 دا په‌خشكرد.
لایه‌نه باشه‌كانی ته‌له‌فزیۆن
1- هه‌ردوو هه‌ستی بینین و بیستن ده‌دوێنێ.
2- خێرایی له گواستنه‌وه‌ی زانیاری و بیروڕا و هه‌واڵ به هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنیكی مانگه دهسكردهكانهوه.
3- گۆڕینی به هۆیه‌كی سه‌ره‌كی خۆشبژێنی و كاتبهسهردبردن له میانی پێشكه‌شكردنی فلیم و زنجیره‌ی ته‌مسیلی و گۆرانی و فیلمی كارتۆن و به‌رنامه‌ی كاتبهسهربرن.
دیارده‌كانی سه‌ركه‌وتنی ته‌له‌فزیۆن
1- تهماشهكردنی زۆری بینه‌ران بۆی.
2- ململانێكردن و هاموشۆكردنی زۆری كۆمپانیاكانی ڕیكلام بۆی.
3- ئاماژه‌كردنی بینه‌ران بۆ ئه‌و شتانه‌ی لێیه‌وه پیشانده‌درێن و گه‌واهیدان له‌سه‌ر به پێزی و سوودبه‌خشییان.
سینه‌ما
چاكه‌ی داهێنانی سینه‌ما ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زانای فه‌ره‌نسی (لویس لۆمێر) لۆمێر سه‌ره‌تا ده‌ستی به دروست كردنی سینه‌ما له‌گه‌ڵ فۆتۆگراف كرد، توانی یه‌كه‌م نمایشی سینه‌ماتۆگرافی (سینه‌مای بێده‌نگ) له 28 \ 13 \ 1895 دا له یه‌كێ له قاوه‌خانه‌كانی شه‌قانی (كابریسین) له پاریس پێشكه‌ش ده‌كات، كه هێنده‌ی نه‌خایاند ئه‌م داهێنانه له زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا بڵاوبوییهوه و ئامێری پیشاندانی سینه‌ماش په‌ره‌یان پێدرا، هه‌روه‌ها سینه‌مای به قسه‌یش له ساڵی 1927 دا په‌یدا بوو و یه‌كه‌م فلیمی ڕه‌نگاوڕه‌نگیش له ساڵی 1929 دا وێنه‌گیرا، ساڵی 1895 له پاریس دامه‌زراوه‌یه‌ك به ناوی (سینه‌ماتۆگراف) كرایه‌وه و ڕێگه‌ی به میوانه‌كانی ده‌دا كه به‌یه‌ك فرانك بچنه هۆڵه‌كه‌وه بۆ بینینی چه‌ند كورته فلیمێك.