ناوهڕۆك
پۆلیس دەبێت جلوبەرگی چۆن بێت؟
پۆلیس کارمەندێکی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتە و وەک هەر کارمەندێکی دیکە جلوبەرگی تایبەتی هەیە، جلوبەرگی پۆلیس نابێت ڕێکوپێک نەبێت، یاسا سەربازییەکانیش هەمیشە جەخت لە ڕێکپۆشی و پابەندبوون دەکەنەوە.
بەپێی بەڕێوبەرایەتییەکان ڕەنگی جلوبەرگی پۆلیس دەگۆڕێت و لە هەندێک ئەرکدا جلوبەرگیان گۆڕانکاری بەسەردێت، وەک جلوبەرگی پۆلیسی بەرگری شارستانی لەکاتی ئاگرکەوتنەوە کە پێویستە جلوبەرگی ئاگرکەوتنەوە لەبەر بکەن.
ئەو کەرەستانەی پێویستە پۆلیسێک لەگەڵی بێت
- بێریە (کڵاوی سەربازی لار)
- نیشانەی پۆلیس، کە نیشانەیەکە لە پێشەوەی لای چەپی کڵاوەکەوە هەیە.
- نیشانەی پلەی سەربازی لەسەر شانەکان، کە دەکرێت پۆلیسی سادە بێت و هیچ پلەیەکی نەبێت و هیچ نیشانەیەک هەڵنەگرێت، بەڵام ئەفسەران نیشانەکانیان بە وێنەی ئەستێرە و هەڵۆ جیادەکرێتەوە و لە جێدار بۆ سەرداری یەکەم خاوەن نیشانەی سەرشانن.
- نیشانەی مل، نیشانەیەکە بۆ پۆلیسە نافەرماندەکان و زیاتر لە پلەکانی مفەوەزدا دەبینرێت.
- قۆڵەکان پێویستە نیشانەی بەشی پۆلیسی پێوەبێت
نیشانەی قۆڵەکان
- پۆلیسی هەرێم
- بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستانی هەرێم
- بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی وزە و کارەبا
- بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی
- پۆلیسی کۆمەڵگەیی
سەرچاوەکان
962 بینین