ناوهڕۆك
شیعری گۆرانی ماهی کنار رود - ٢٠٢١
ڕێوڕەسمەکەت تێکدا
لەگەڵ من پیاسەت کرد
باسی عیشقت کرد
تا دواتر ڕۆژگارم ڕەش بکەیت
لەسەر شوێنەواری ڕووبارەکە
باران دەباری
شەو گیانی بەبەردا هاتبوویەوە
چادرم هەڵدا تا .. قژەکانت بکەیتەوە (بڵاوبکەیتەوە)
وتم کە گیانم و
دڵی گەنجم و
باڵای کەوانم (چەماوەم)
بکەمە قوربانیی چاوت
تا سەرنجم بدەیت
بەهارەکەمت کوشت
دڵی نێژراوم و؛
دار و نەدارم دا
تا لەوانەیە دەردەکەم چارە بکەی
چاوەکانی ئاسمان
ڕەنگاوڕەنگ ترین پەلکەزێڕینە
شەرم مەکە بمێنەوە
پێڵاوەکانت دابکەنە
تا خوێن بەرپا بکەی
دەردەکانت موو بە موو
لە گوێی مندا بڵێ
تا خەندەکانت لەناو جوگرافیای عیشق
بکەی بە فەرمانڕەوا
ماسی لە لێواری ڕووبارەکە
لە خەفەتدا مردبوو
خەوم لێنەکەوتبوو
وتت دەبێت نەزرەکەت جێبەجێ بکەی
سەرچاوەکان
687 بینین