ناوهڕۆك
سەد وێنەکەی مێژوو
گۆڤاری تایم بڕیاری دا بە دانانی لیستێک بۆ بەناوبانگترین وێنەکانی مێژوو و لیستەکەش پێکهاتبوو لە ١٠٠ وێنە، بۆ ئەمەش لەگەڵ زۆرێک لە وێنەگر و وێنەزانانی جیهان کۆبوونەوە، لێکۆڵەرەکان دەڵێن: "هەندێک لە وێنەکانمان داناوە چونکە تاکن، هەندێکیان چونکە بیری مرۆڤیان گۆڕی، و هەندێکیش شێوازی ژیانمانی گۆڕی، بەڵام ئەوەی هاوبەشە لە نێوان هەموویان، ئەوەیە دەبنە هۆی گۆڕانکاری لە مرۆڤەکاندا".
ناوی وێنە | گەمارۆکارانی کوڕێکی جوولەکە لە وارشۆ |
ناوی وێنە بە فەرمی | Jewish Boy Surrenders In Warsaw |
ڕیزبەندی | پازدەیەم |
جۆر | جەنگ، کارەسات، مافی مرۆڤ |
مێژوو | ١٩٤٣ |
وێنەگر | Franz Konrad |
گەمارۆکارانی کوڕێکی جوولەکە لە وارشۆ
یەکێک لە وێنەکانی مێژوو کە بۆ هەمیشە دەبێتە شایەتحاڵی ڕووداوێکی مێژوویی و چەند ساڵە، وێنەی کوڕێکی جوولەکە لەنێو ٥٠٠ هەزار جوولەکە لە گێتۆی جوولەکەکان لە وارشۆی پۆڵەندا، گێتۆی جوولەکەکانیش گەڕەکێک بوو کە برسێتی و نەهامەتی و ناڕەحەتی ئەوانی تێدا کۆکرابوویەوە لەلایەن ئەڵمانییەکانەوە، ئەڵمانییەکان لە هاوینی ١٩٤٢ ڕۆژانە ٥٠٠٠ جوولەکەیان کۆدەکردەوە و ڕەوانەی سەربازگەکانیان دەکردن، دوای ماوەیەک جوولەکەکان بەرەیەکی بەرگرییان دروستکرد بۆ پارێزگاری لەوانەی مابوونەوە کە هەزاران کەس بوون، سەرۆکەکەی کە ناوی مۆردخای ئەنیلیڤیچ بوو نووسیویەتی: "خۆمانمان بینییەوە کۆمەڵێک جوولەکەی ژێرزەوی بووین کە چارەنووسمان کارەساتبار بوو".
لە ١٩/٤/١٩٤٣ دوای هاتنی سوپای نازی بۆ بردنی ئەو جولەکانەی کە مابوونەوە بۆ سەربازگە و کوشتارگەکان چەکدارەکانی جوولەکە بەرگریان کرد و بەهۆی ئەوەشەوە نازییەکان بە تانک و چەکی قورسەوە تەواوی ناوچەکەیان لەناوبرد و زۆرێکیان کوشت، دواتریش لە ١٦/٥/١٩٤٣ شۆڕشەکە کۆتایی پێهات، زیاتر لە ٥٦ هەزار کەس کە مابوونەوە دوورخرانەوە و کوژران و سوتێنران.
ژەنەڕاڵ یۆرگن سترووپ بەهۆی ئەو سەرکوتکاری و کارانەی دژی جوولەکەکان کردبووی لە گێتۆی جوولەکەکان ڕاپۆرتێکی ٧٥ لیستیی ئامادەکرد کە تەواوی زانیارییەکانی تێدابوو دەربارەی ئەوەی چی ڕوویداوە لەوێ و هەموو زانیارییەکانیش خاوەنی وێنە بوون، یەکێک لەو وێنانەش وێنەی منداڵێکە کە دەستەکانی بەرزکردۆتەوە و گەمارۆدراوە، خودی ڕاپۆرتەکە بووە بەڵگە بۆ سەر ژەنەڕاڵ و لە ساڵی ١٩٥١ لە نزیکی گەڕەکی جوولەکەکان لەسێدارەدرا.
وێنەی ئەو منداڵەی کە هەرگیز کەس نەیزانی کێیە، بووە دەنگی ٦ ملیۆن جوولەکەی کوژراو و قوربانی هۆڵۆکۆستی جەنگی نازییەکان.