دراوی وڵاتانی عەرەبی

له‌لایه‌ن: - ئیسرا بورهان ئیسرا بورهان - به‌روار: 2021-11-02-14:50:00 - کۆدی بابەت: 7068
دراوی وڵاتانی عەرەبی

ناوه‌ڕۆك

ئەو وڵاتە عەرەبیانەی کە دراوی دینار بەکاردەهێنن

وڵاتی عێراق

ـ دیناری عێراقی لە ساڵی 1932ـوە دراوی فەرمی وڵاتی عێراقە.
ـ کورتکراوەی (IQD) بۆ بەکاردەهێنرێت، بانکی نێوەندی عێراقی بەرپرسە لە بەرهەمهێنان و دروستکردنی دیناری عێراقی لەسەر شێوەی دراوی کاغەزی.
ـ پۆلێنەکانی دیناری عێراقی لە (250، 500، 1000، 5000، 10000، 25000، 50000) دینار پێکهاتووە. 
ـ بەهۆی جەنگە یەک لە دوای یەکەکان و کێشە و تەنگەشە ئابووری و سیاسییەکانی عێراق، بەها و نرخی دراوەکەی کەم بووەتەوە، لە ئێستادا نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی هاوتایە بە 1480 دیناری عێراقی. 

وڵاتی ئوردن

ـ دیناری ئوردنی لە ساڵی 1950ـوە دراوی فەرمی وڵاتی ئوردنە.
ـ کورتکراوەی (JOD) بۆ بەکاردەهێنرێت.
ـ یەک دینار لە 100 قڕش و 1000 فلس پێکدێت، و پۆلێنەکانی لە (1، 5، 10، 20، 50) دینار پێکهاتووە، هەروەها جگە لە پارەی کاغەز دراوی کانزاییش بەکاردەهێنرێت پۆلێنەکانی بریتیین لە (100، 50، 25، 10، 5) فلس.
ـ بەهای یەک دیناری ئوردنی یەکسانە بە 1.42 دۆلاری ئەمریکی. 

وڵاتی کوەیت

ـ دیناری کوەیتی لە ساڵی 1961وە دراوی فەرمی وڵاتی کوەیتە.
ـ کورتکراوەی (KWD) بۆ بەکاردەهێنرێت، لەلایەن بانکی نێوەندی کوەیتییەوە ئەم دراوە دەردەکرێت.
ـ پۆلێنەکانی دیناری کوەیتی (0.25، 0.5، 1، 5، 10، 20) دينارە.
ـ  دیناری کوەیتی لە بەهێزترین دراوەکانی جیهانە و بەهای یەک دیناری کوەیتی یەکسانە بە 3.32 دۆلاری ئەمریکی. 

وڵاتی بەحرەین

ـ دیناری بەحرەین لە ساڵی 1965ـوە دراوی فەرمی وڵاتی بەحرەینە و بووە جێگرەوەی ڕووپیەی خەلیجی. 
ـ کورتکراوەی (BHD) بۆ بەکاردەهێنرێت.
ـ یەک دیناری بەحرەینی لە 1000 فلس پێکدێت، پۆلێنەکانی دراوی کاغەزی پێکدێت له (5، 10، 25، 50، 100، 500) دينار، هەروەها جگە لە پارەی کاغەز دراوی کانزاییش بەکاردەهێنرێت پۆلێنەکانی لە (5، 10، 20) فلس پێکدێت.
ـ بەهای دراوی بەحرەینی بەرز و بەهێزە لە جیهاندا،
یەک دیناری بەحرەینی یەکسانە بە 2.65 دۆلاری ئەمریکی. 

وڵاتی تونس

ـ دیناری تونس لە ساڵی 1960وە دراوی فەرمی وڵاتی تونسە، بووە جێگرەوەی فڕەنکی فەڕەنسی.
ـ کورتکراوی (DT) یاخود (TND) بۆ بەکاردەهێنرێت.
ـ یەک دیناری تونسی لە 1000 ملیم پێکهاتووە، دیناری تونسی دینارێکی ناوخۆییە و مامەڵەکردن پێوەی لە دەرەوی تونس نایاساییە و تاوانە.
ـ بەها و نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی یەکسانە بە 2.87 دیناری تونسی. 

وڵاتی جەزائیر

ـ دیناری جەزائیری لە ساڵی 1964وە دراوی فەرمی وڵاتی جەزائیرە.
ـ کورتکراوی (DZD) بۆ بەکاردەهێنرێت، بانکی نێوەندی جەزائیر بەرپرسە لە دەرکردنی ئەم دراوە.
ـ یەک دیناری جەزائیری لە 100 سنتیم پێکهاتووە،  پۆلینەکانی دراوی کاغەزی پێکدێت لە (5، 10، 100) دينار، هەروەها پۆلێنەکانی دراوی کانزایی پێکدێت لە (1، 2، 5، 10، 20، 50) سنتيم، نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی  یەکسانە بە 129,208 دیناری جەزائیری. 

وڵاتی لیبیا

ـ دیناری لیبی لە ساڵی 1971ـوە دراوی فەرمی وڵاتی لیبیایە و بووە جێگرەوەی جونەیهی لیبی.
ـ کورتکراوی (LD) بۆ بەکاردەهێنرێت، بانکی نێوەندی لیبیا بەرپرسە لە دەرکردنی دراوی لیبیا.
ـ یەک دیناری لیبی لە 1000 درهەم و 100 قرش پێکدێت،  پۆلێنەکانی دروای کاغەزی لیبی پێکدێت لە (1، 5، 10، 20، 50) دينار، پۆلێنەکانی دراوی کانزایی لیبیا پێکدێت لە 50 درهەم، و 100 درهەم، چارەگە دينارێک، و نیو دينار، بەهای یەک دیناری لیبی یەکسانە بە 1.394 دۆلاری ئەمریکی. 

ئەو وڵاتە عەرەبیانەی کە دراوی لیرە بەکاردەهێنن

وڵاتی لوبنان

ـ لیرەی لوبنانی لە ساڵی 1939وە دراوی فەرمی وڵاتی لوبنانە بووە جێگرەوەی لیرەی سوری.
ـ کورتکراوەی (LBP) بۆ بەکاردەهێنرێت، بانکی نێوەندی نیشتمانی لوبنانی  بەرپرسە لە دەرکردنی لیرەی لوبنانی.
ـ یەک لیرەی سوری لە 100 قرش پێکهاتووە، پۆلێنەکانی لیرەی لوبنانی بریتین لە (1000, 5000, 10000, 20000, 50000, 100000) لیرەی لوبنانی.
ـ بەهۆی جەنگ و بارودۆخی سیاسی و ئابووری لوبنان، لیرەی لوبنانی توشی داڕوخانی ئابووری بووەتەوە و بەهاکەی زۆر نزمە، یەک دۆلاری ئەمریکی یەکسانە بە 1532 لیرەی لوبنانی. 

وڵاتی سوریا

ـ لیرەی سوری لە ساڵی 1948وە دراوی فەرمی وڵاتی سوریایە، دوای جیابوونەوەی بانکی سوریا و لوبنان کە لیرەی سوریا و لوبنانی بەیەکەوە دەردەکرد.
ـ کورتکراوەی (SYP)، (LS)، یاخود () بۆ بەکاردەهێنرێت، بانکی نێوەندی سوریا لیرەی سوری دەردەکات.
ـ لیرەی سوری بەسەر 100 قرشدا دابەشکراوە، دراوی کانزایی و کاغەزی هەیە، پۆلێنەکانی دراوی کاغەزی بریتین لە (50,100,200) لیرە.
ـ بەهۆی بارودۆخی سیاسی و شەڕی ناوخۆ و داڕوخانی ئابووری لیرەی سوری نرخ و بەهاکەی زۆر کەم بووەتەوە، یەک دۆلاری ئەمریکی یەکسانە بە 2512 لیرەی سوری. 

ئەو وڵاتە عەرەبیانەی کە دراوی درهەم بەکاردەهێنن

وڵاتی ئیماڕات

ـ درهەمی ئیماڕاتی لە ساڵی 1973وە دراوی فەرمی وڵاتی ئیماڕاتە، بووە جێگرەوەی ڕیاڵی قەتەڕی و ڕیالی دوبەی
ـ کورتکراوەی (AED)، (DH)، یاخود (Dhs) بۆ بەکاردەهێنرێت، بانکی نێوەندی ئیماڕات درهەمی ئیماڕاتی دەردەکات.
ـ پۆلێنەکانی دراوی کاغەزی لە (5، 10، 20، 50، 100، 200، 500، 1000) پێکدێت، هەروەها دراوی کانزایی لە یەک درهەم پێکهاتووە.
ـ بەهاو نرخی درهەمی ئیماڕاتی جێگیر و بەرزە، یەک درهەمی ئیماڕاتی هاوتایە لەگەڵ 3.673 یەک دۆلاری ئەمریکی . 

وڵاتی مەغریب

ـ درهەمی مەغریبی لە ساڵی 1959وە دراوی فەرمی وڵاتی مەغریبە.
ـ هێمای (Dh) بۆ بەکاردەهێنرێت،  
ـ یەک درهەمی مەغریبی لە 100 سنتیم پێکهاتووە، پۆلێنەکانی پارەی کاغەزی درهەمی مەغریبی پێکهاتووە لە (20,50,100,200) درهەم.
ـ دراوی مەغریب بە دراوێکی ناوخۆیی سنوردارکراو ناسراوە، ڕێگە نادرێت لە دەرەوەی وڵات مامەڵەی پێوە بکرێت و لە دەرەوەی مەغریب لە بەردەستدا نییە. 
ـ درهەمی مەغریبی دراوێکی جێگیرە دوورە لە رێژەی ئاڵوگۆڕی گەورە، بڕی یەک درهەمی مەغریبی یەکسانە بە 9.03 دۆلاری ئەمریکی. 

ئەو وڵاتە عەرەبیانەی کە دراوی ڕیاڵ بەکاردەهێنن

وڵاتی سعودیە

ـ ڕیاڵی سعودی لە ساڵی 1936وە دراوی فەرمی وڵاتی سعودیەیە.
ـ کورتکراوەی (SAR)ی بۆ بەکاردەهێنرێت، ناوندی دراوی عەرەبی سعودیە ئەم دراوە دەردەکات.
ـ یەک ڕیاڵی سعودی لە 100 هللە پێکهاتووە، دراوی کانزایی سعودیە لە (1، 5، 10، 25، 50) هللە و یەک ڕیاڵ و دوو ڕیاڵ پێکدێت، دراوی کاغەزی لە (5، 10، 50، 100، 500) ڕياڵ پێکدێت.
ـ بەهای ڕیاڵی سعودی جێگیرە و پەیوەستە بە دۆلاری ئەمریکییەوە، یەک ڕیاڵی سعودی یەکسانە بە 3.75 دۆلاری ئەمریکی. 

وڵاتی عوممان

ـ ڕیاڵی عوممانی لە ساڵی 1970وە دراوی فەرمی وڵاتی عوممانە.
ـ کورتکراوەی (RO) بۆ بەکاردەهێنرێت.
ـ یەک ڕیاڵی عوممانی لە 1000 بیسە پێکدێت، پۆلێنەکانی دراوی کانزایی لە (5، 10،25، 50) بيسە پێکدێت، هەروەها پۆلێنەکانی دراوی کاغەزی لە (0.5، 1، 5، 10، 20، 50) ڕياڵ پێکدێت.
ـ بەهای دراوی عومان جێگیرە و لە دە بەهێزترین دراوەکانی جیهانە، یەک ڕیاڵی عومانی یەکسانە بە 2.6 دۆلاری ئەمریکی. 

وڵاتی قەتەڕ

ـ ڕیاڵی قەتەڕی لە ساڵی 1966وە دراوی فەرمی وڵاتی قەتەڕە.
ـ کورتکراوەی (QAR) بۆ بەکاردەهێنرێت.
ـ ڕیاڵی قەتەڕی لە 100 درهەم پێکهاتووە، پۆلێنەکانی ڕیاڵی قەتەڕی لە (1، 5، 10، 50، 100، 500) ڕیاڵ پێکاتووە.
ـ نرخی ڕیاڵی قەتەڕی جێگیرە و پەیوەستە بە دۆلاری ئەمریکییەوە، یەک ڕیاڵی قەتەڕی یەکسانە بە 3.64 دۆلاری ئەمریکی. 

وڵاتی یەمەن

ـ ڕیاڵی یەمەنی لە ساڵی 1966وە دراوی فەرمی وڵاتی یەمەنە.
ـ کورتکراوەی (YR) بۆ بەکاردەهێنرێت.
ـ یەک ڕیاڵی یەمەنی لە 100 فلس پێکهاتووە، پۆلێنەکانی دراوی کانزایی لە (1، 2، 5، 10) ڕیاڵ پێکهاتووە، و پۆلێنەکانی دراوی کاغەزی لە (50، 100، 200، 250، 500، 1000) ڕیاڵ پێکهاتووە.
ـ بڕی یەک دۆلاری ئەمریکی یەکسانە بە 250 ڕیاڵی یەمەنی. 

ئەو وڵاتە عەرەبیانەی کە دراوی جونەیه بەکاردەهێنن

میسڕ

ـ جونەیهی میسڕی لە ساڵی 1834وە دراوی فەرمی وڵاتی میسڕە.
ـ کورتکراوەی (EGP) بۆ بەکاردەهێنرێت.
ـ یەک جونەیهی میسڕی لە 100 قرش پێکهاتووە، پۆلێنەکانی دراوی کانزایی لە (25، 50) قرش پێکدێت، و پۆلێنەکانی دراوی کاغەزی لە (1، 5، 10، 20، 50، 100، 200) جنيە پێکدێت.
ـ نرخی یەک جونەیهی میسڕی یەکسانە بە 15,71دۆلاری ئەمریکی.

سودان

ـ جونەیهی سودانی لە ساڵی 2006ـوە دراوی فەرمی وڵاتی سودانە، بووە جێگرەوەی دیناری سودانی.
ـ کورتکراوەی (SDG) بۆمبەکاردەهێنرێت
ـ یەک جونەیهی سودانی لە 100 قرش پێکدێت، پۆلێنەکانی دراوی کانزایی جونەیهی سودان لە (1، 5، 10، 20، 50) قرش و یەک جونەیهی پێکدێت، و پۆلێنەکانی دراوی کاغەزی لە (1،2،5،10،20،50) جونەيه پێکدێت.
ـ یەک جونەیهی سودانی یەکسانە بە 440.50 دۆلاری ئەمریکی.


سەرچاوەکان



1961 بینین