نیسان

له‌لایه‌ن: کتێبیار - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-01-27-21:56:00 - کۆدی بابەت: 7715
نیسان
زاراوە هەمەڕەنگەکان

مانگی چوار یان نیسان April أبريل نيسان ڕۆژژمێری زایینی ٣٠ مانگ وەرزی زستان هاوین بەهار پاییز ساڵانە ڕۆمانی کۆچی هەتاوی

ناوه‌ڕۆك

مانگی چوار

مانگی چوار یان نیسان (بە ئینگلیزی: April، بە عەرەبی: أبريل، نيسان). چوارەم مانگی ڕۆژژمێری زایینییە و لە ٣٠ ڕۆژ پێکدێت. لە بەشێک لە نیوەگۆی باکووری زەوی بەهارە و لە بەشێک لە نیوەگۆی باشووری زەوی هاوینە و بەرانبەر بە مانگی تشرینی یەکەمە.

ناو و مێژوو

ڕۆمانییەکان ناوی ئەم مانگەیان لە وشەی Aprilisـەوە وەرگرتووە. بنچەی وشەکە لە کاری aperireـەوە وەرگیراوە کە بە واتای کرانەوە دێت، مەبەستیش لێی وەرزی کرانەوەی گوڵ و خونچەکانە.

نیشانەکانی

بەردی لەدایکبووانی نیسان بریتییە لە ئەڵماس. هەروەها گوڵی لەدایکبووانی مانگەکە بریتییە لە گوڵە مینا و پۆڵکە.

لە ڕووی گەردوونناسییەوە ئەم مانگە هەریەک لە کاوڕ و گا لەخۆی دەگرێت.

بۆنە و یادەکان

  • ڕۆژی یەکی نیسان: ڕۆژی درۆی نیسان
  • ڕۆژی دووی نیسان: ڕۆژی جیهانیی یەکگرتن
  • ڕۆژی شەشی نیسان: ڕۆژی جیهانیی وەرزش بۆ گەشەپێدان و ئاشتی
  • ڕۆژی حەوتی نیسان: ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی کۆمەڵکوژی ڕواندا، ڕۆژی جیهانیی تەندروستی
  • ڕۆژی ٢٢ـی نیسان: ڕۆژی جیهانیی زەویی دایک
  • ڕۆژی ٢٣ـی نیسان: ڕۆژی جیهانیی کتێب، ڕۆژی جیهانیی زمانی ئینگلیزی
  • ڕۆژی ٢٥ـی نیسان: ڕۆژی جیهانیی مەلاریا
  • ڕۆژی ٢٨ـی نیسان: ڕۆژی جیهانیی سەلامەتی و تەندروستی لەسەر کار
  • ڕۆژی ٢٩ـی نیسان: ڕۆژی جیهانیی یادکردنەوەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی، ڕۆژی جیهانیی سەما
  • ڕۆژی ٣٠ـی نیسان: ڕۆژی جیهانیی مۆسیقای جاز


سەرچاوەکان



1114 بینین