سوپای ئۆکرانیا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-03-07-04:20:00 - کۆدی بابەت: 7938
سوپای ئۆکرانیا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سوپای ئۆکرانیا یان هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا (بە ئینگلیزی: The Armed Forces of Ukraine، بە عەرەبی: القوات المسلحة لأوكرانيا، بە ئۆکرانی: Збройні сили України) بە تەواوی هێزە چەکدارە فەرمییەکانی ئۆکرانیا دەوترێت. سوپای ئۆکرانیا بەرەی فەرمی و سەرەکیین دژی هەر دژمن و مەترسییەک کە ڕووبەڕووی وڵاتی ئۆکرانیا ببێتەوە. تەواوی دەسەڵاتەکان و فرمانەکان دەگەڕێنەوە بۆ سەرۆکی ئۆکرانیا و لیژنەیەک لە پەرلەمانی وڵات.

سوپای ئۆکرانیا بەسەر چەند بەشێکدا دابەش دەبێت، کە بریتیین لە:

  • هێزە زەمینیی ئۆکرانیا
  • هێزە ئاسمانیی ئۆکرانیا
  • هێزی دەریاییی ئۆکرانیا
  • هێزی هێرشی ئاسمانیی ئۆکرانیا
  • هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەت

هێزی دەریایی چەند بەشێکی تری بچووکی وەک (هێزی پیادەی دەریایی، هێزی فڕۆکەوانی دەریایی) لەخۆی دەگرێت. ئەو هێزەشی پارێزگاری لە کەناراوەکانی وڵات دەکات پێی دەوترێت هێزی کەناراوەکانی ئۆکرانیا و سەر بە هێزەکانی پاسەوانی سنوورە نەک هێزی دەریایی.

بەهۆی داگیرکاری ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا لە ٢٠١٤ و ناکۆکییەکانی ئەوکاتەوە، دەسەڵاتدارانی وڵات هەستان بە دروستکردنی چەند یەکەیەکی خۆبەخش لەژێر ناوی (هێزی بەرگریی خۆجێیی) بە سەرپەرشتی سوپای وڵات. کە سەرەتا پشتی بە خۆبەخش و یارمەتی و هاوکاری دەبەست، بەڵام دواتر بەشێکی زۆر لەم یەکانە لەگەڵ هێزی زەمینیی ئۆکرانیا تێکەڵ کران.

گاردی نیشتمانیی ئۆکرانیایش یەکەیەکی تری وڵاتەکەیە و ڕێکخراوێکی نیمچە سەربازییە و جێگرەوەی سوپای وڵاتە.

بەهۆی ناکۆکییەکان لەگەڵ ڕووسیا لە ٢٠١٤، هێزەکانی ئۆکرانیا بۆ ٢٠٤,٠٠٠ سەرباز زیادکران، ئەمەش جیا لە ٤٦,٠٠٠ کارمەندی مەدەنی و ٥٣,٠٠٠ پاسەوانی سنوور و ٦٠,٠٠٠ گاردی نیشتمانیی ئۆکرانی. لە ساڵی ٢٠٢٢ ژمارەی سەربازانی ئۆکرانیا ٢٤٥,٠٠٠ بۆ ٢٥٠,٠٠٠ سەرباز بووە. بەمەش دەبێتە خاوەنی دووەم گەورەترین هێزی چەکدار لەدوای ڕووسیا لە ناوچەکە. ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە ساڵی ٢٠٢٢ فرمانی کرد بە بەرزکردنەوەی ڕێژەی چەکدارەکان بە ١٠٠,٠٠٠ سەرباز تاوەکوو ساڵی ٢٠٢٥، هەروەها لابردنی سەربازیکردن لە ساڵی ٢٠٢٤ و جێگرتنەوەی بە ڕاهێنانێکی چڕی ماوەکورت.

مێژوو

دوای هەڵوەشانەوەی یەکێتیی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٩١، وڵاتی ئۆکرانیاش سەربەخۆیی وەرگرت کە پێشتر بەشێک بوو لە کۆماری سۆڤیەتەکانی ئەو یەکیەتییە. ئۆکرانیا وەک هەموو وڵاتەکانی تر خاوەنی سوپایەکی تایبەت نەبوو و تەواوی یەکە سەربازییەکان دەگەڕانەوە بۆ حکوومەتی باڵای وڵات کە سەرۆکایەتی یەکێتیی سۆڤیەت بوو.

دوای سەربەخۆیی ئۆکرانیا، بەشێکی گەورەی سوپای یەکێتیی سۆڤیەت لە ئۆکرانیا مایەوە. کە خۆی لەمانە دەبینییەوە:

  • سوپایەکی موشەکهاوێژ (سوپای موشەکی ٤٣)
  • چوار سوپای هێزی ئاسمانی
  • سوپایەکی بەرگریی ئاسمانی
  • سێ سوپای ئاسایی
  • دوو سوپای تانک
  • یەکەی ٣٢ـی سوپا
  • کەشتیگەلی دەریای ڕەش

هەموو ئەمانەش خۆیان لە ٧٨٠,٠٠٠ سەرباز و ٦,٥٠٠ تانک و ٧,٠٠٠ زرێپۆشی جەنگی و ١,٥٠٠ فڕۆکەی هێرشبەر و ٣٥٠ کەشتیدا دەبینییەوە.

لە ١٩٩١/٢/٢٦ لیژنەیەکی پەرلەمانی بۆ کاروباری سەربازی و ئاسایش دامەزرا، لە ١٩٩١/٨/٢٤ پەرلەمانی ئۆکرانیا بڕیارێکی دەربارەی کڵێشەی سەربازی ئۆکرانیا دا و وەزارەتی بەرگریی ئۆکرانیای تێدا دامەزرا. لە ١٩٩١/٩/٣ وەزارەتی بەرگری هەستا بە ڕاپەڕاندنی کارەکانی. لە ٢٢ـی تشرینی یەکەمیش یەکە سەربازییەکان ڕێکخرانەوە. دوای کۆبوونەوە و بڕیارەکان، ئۆکرانیا ڕەتی کردەوە ببێتە خاوەنی هێزەکانی موشەکی ستراتیجی سۆڤیەت کە لە وڵاتەکەدا پێکهێنرابوو. بەهۆی ئەو ناکۆکییانەی دواتر لەگەڵ وڵاتانی تری کۆمارە یەکگرتووەکەدا دروست دەبوو. 

ئۆکرانیا لە ساڵی ١٩٩٦ یەکێک بوو لە وڵاتانی بێلایەن و وەک چاودێر بەشداربوو، بەڵام لەدوای هێرشی ڕووسیا بۆ سەر وڵاتەکە لە ٢٠١٤ لەلایەن پەرلەمانەوە ئەم دۆخە هەڵپەسێردرا. 

پلەی ئەفسەرانی سوپای ئۆکرانیا

ئەفسەری باڵا/جەنەڕاڵ

ئەفسەری پلەبەرز

ئەفسەری پلەنزم

ئەفسەری پاڵێوراو

Погон генерала ЗСУ (2020).svg Погон генерал-лейтенанта ЗСУ (2020).svg Погон генерал-майора ЗСУ (2020).svg Погон бригадного генерала ЗСУ (2020).svg UA shoulder mark 17.svg UA shoulder mark 16.svg UA shoulder mark 15.svg UA shoulder mark 14.svg UA shoulder mark 13.svg UA shoulder mark 12.svg UA shoulder mark 11.svg  

سەرداری یەکەم

سەردار

سالار

سەرتیپ

سەرهەنگ

پێشکار

پێشڕەو

پێشەنگ

جێداری یەکەم

جێداری دووەم

جێداری سێیەم

کورسانت

چەکەکان

بچووک

  • Makarov PM 
  • PB 
  • Fort-14TP 
  • Fort-17 
  • CZ 82 
  • Glock 17

نیمچەڕێژنگ

  • Škorpion vz. 61 

خۆکار

  • Fort-224 
  • AKS-74U 
  • SKS 
  • AKMS 

هێرشبەر

  • Fort-221 
  • M4-WAC-47 
  • AK-74 
  • AKM 
  • vz. 58
  • G3

نیشانەشکێن 

  • SVD 
  • Zbroyar Z-10 
  • Barrett М107А1 
  • ZVI Falcon 

ڕێژنگ

  • RPK-74 
  • Fort-401 
  • RPK 
  • PK machine gun 
  • UK vz. 59 
  • DShK 
  • NSV 

نارنجۆک

  • VOG-25 
  • RGD-5 
  • F-1 
  • RDG-2 
  • RGN 
  • RGO 
  • RKG-3 
  • M67 grenade 

بڵێسەدار

  • RSP-30 

نارنجۆک هاوێژ

  • Mk 19 
  • UAG-40
  • AGS-17 
  • RGP-40 
  • GP-25 

دژەتانک

  • SPG-9 
  • RPG-29 
  • RPG-26 
  • RPG-22 
  • RPG-18 
  • RPG-16 
  • RPG-7 
  • AT4 
  • Corsar
  • Skif 
  • Barrier 
  • KOMBAT 
  • Stuhna-P
  • 9K115 Metis 
  • 9K115-2 Metis-M 
  • 9M117 Bastion 
  • 9M113 Konkurs 
  • 9K111 Fagot
  • 9K11 Malyutka 
  • M141 BDM 
  • FGM-148 Javelin 
  • MBT LAW 
  • M2 Carl Gustaf 
  • Panzerfaust 3 
  • M72 LAW 

ئاگرهاوێژ

  • RPO-A
  • RPV-16 

دژەفڕۆکە

  • FIM-92 Stinger 
  • Piorun 
  • Igla-2 
  • Igla-1 
  • Strela-2 
  • Strela-3 

هاوەن

  • LMP-2017 
  • КBА-118 
  • КBА-48М 
  • 2B14 Podnos 
  • 2B9 Vasilek 
  • 82-BM-37 
  • M120-15 Molot
  • 2B16 Nona-K 
  • 2S12 Sani 
  • 120-PM-43 

مین

  • TM-62M 
  • PDM-1 
  • MON-50 
  • POMZ 
  • OMZ 
  • PMN-2 
  • PMN-1 

ئۆتۆمبێل و گوێزەرەوە

تانک

  • T-84 
  • T-80 
  • T-72 
  • T-64 

زرێپۆشی شەڕکەر

  • BMP-3 
  • BMP-2 
  • BMP-1 
  • BMD-2 
  • BMD-1 

زرێپۆشی گوێزەرەوە

  • BTR-4 
  • BTR-3 
  • BTR-80 
  • BTR-70 
  • BTR-60
  • Kozak-2 
  • KrAZ Shrek 
  • KrAZ Spartan 
  • Dozor-B 
  • Novator 
  • Humvee 
  • BRDM-2 
  • BRDM-1 
  • Saxon 
  • BTR-D 
  • PTS-2 
  • MT-LB 

تۆپهاوێژ

  • Sapsan
  • Neptune 
  • Korshun-2 
  • Hrim-2
  • OTR-21 Tochka 
  • 9K52 Luna-M 
  • Vilkha 
  • BM-30 Smerch
  • MAZ-543 
  • BM-27 Uragan
  • ZIL-135 
  • BM-21 Grad 
  • 2S22 Bohdana 
  • 152mm SpGH DANA 
  • 2S19 Msta-S 
  • 2S3 Akatsiya 
  • 2S1 Gvozdika 
  • 2S7 Pion 
  • 2S5 Giatsint-S 
  • 2S9 Nona 
  • B-4 
  • 2A65 
  • 2A36 
  • D-20 
  • D-30 
  • 2A45 Sprut-A 
  • T-12 
  • D-48 
  • D-44 

دژەئاسمانی

  • S-300V1 (SA-12 Gladiator) 
  • Tor (SA-15 Gauntlet) 
  • 9K37 Buk (SA-17 Grizzly) 
  • 9K33 Osa (SA-8 Gecko) 
  • 9K35 Strela-10 (SA-13 Gopher) 
  • 9K31 Strela-1 (SA-9 Gaskin) 
  • 2K22 Tunguska (SA-19 Grison) 
  • ZSU-23-4 "Shilka" 
  • AZP S-60 
  • ZU-23-2 

ئەندازیاری

  • BREM-4K 
  • BREM-84 "Atlet" 
  • BREM-2 
  • BREM-1
  • BTS-5 
  • BTR-50 
  • BAT-2 
  • IMR-2 
  • IMR 
  • IRM "Zhuk" 
  • MTU-72 
  • MTU-20 
  • MT-55 
  • MTU-12 
  • GSP-55 
  • PMM-2 
  • PMP 
  • BMK-130 
  • TMM-3 
  • UR-77 Meterorit 
  • BMR-1 
  • GMZ-1 
  • MDK-3 
  • MDK-2M 
  • PZM-2 
  • KrAZ-255B 
  • KrAZ-250 
  • MAZ-5335 

هەلیکۆپتەر

  • Mil Mi-24 
  • Mil Mi-2 
  • Mil Mi-8 
  • Mil Mi-26 

بودجە بەپێی ساڵ

  • 2003: $1.01 مليار
  • 2004: $1.29 مليار
  • 2005: $1.23 مليار
  • 2006: $1.47 مليار
  • 2007: $2.12 مليار
  • 2008: $1.78 مليار
  • 2009: $0.93 مليار
  • 2010: $1.63 مليار
  • 2011: $1.82 مليار
  • 2012: $2.05 مليار
  • 2013: $1.88 مليار
  • 2014: $1.37 مليار
  • 2015: $1.91 مليار
  • 2016: $2.11 مليار
  • 2017: $2.65 مليار
  • 2018: $3.20 مليار
  • 2019: $4.08 مليار
  • 2020: $5.2 مليار
  • 2021: $4.9 مليار


سەرچاوەکان



542 بینین