ئاسیای باکوور

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-04-15-16:59:00 - کۆدی بابەت: 8259
ئاسیای باکوور

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئاسیای باکوور، سیبیریا یان باکووری ئاسیا (بە ئینگلیزی: North Asia، بە عەرەبی: شمال آسيا) بەشی باکووری کیشوەری ئاسیایە کە بە سیبیریاش ناودەبرێت، ناوچەیەکە لەلایەن ڕووسیاوە بەڕێوەدەبرێت، لە باکوورەوە لەگەڵ ئۆقیانووسی جەمسەری باکوور، لە ڕۆژاوا لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا، لە باشووریشەوە لەگەڵ ئاسیای ناوەڕاست و ڕۆژهەڵات و لە ڕۆژهەڵاتیشەوە لەگەڵ زەریای هێمن هاوسنوورە. ڕووبەری ناوچەکە نزیکەی ١٣,١٠٠,٠٠٠ کیلۆمەتر دووجایە. گەورەترین ناوچەی لاوەکی ئاسیایە لە ڕووی ڕووبەرەوە، بەڵام خاوەنی کەمترین دانیشتوانە، کە ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی ٣٣ ملیۆن کەسە یان ٠.٧٤٪ ی دانیشتوانی ئاسیایە.

ناوچەکە بەشێکە لە پەڕەی ئۆراسیا جگە لە بەشی ڕۆژهەڵاتی کە بەشێکە لە پەڕەی ئەمریکای باکوور، هەرچەندە لە ڕووی جوگرافییەوە لە ئاسیادا هەیە، بەڵام بەشێکە لە ڕووسیا و هەروەها لە ڕووی کولتووری و سیاسییەوە بەشێکە لە ئەورووپا. زۆرینەی هەرێمەکە سلاڤەکان و گەلانی تری هیندۆئەورووپیین و زیاتر لە ٩٥٪ ی دانیشتوانەکەی ڕەسەنی ئەورووپین. کاریگەرییەکانی ئەورووپا بەتایبەتی ڕووسیا لە بەشی باشووری خۆراوا و ناوەڕاستی ناوچەکە بەهێزن، ئەمەش بەهۆی زۆری دانیشتوانی ڕووسی کە لە سەدەی ١٨دا دەستیان بە جێگیربوون کردووە لە ناوچەکە. لەگەڵ ئەوەشدا کولتوورە ئاسیاییەکان لە بەشی ڕۆژهەڵات و باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی ناوچەکە بە هۆی چڕبوونەوەی خەڵکی ڕەسەن و ڕەگەزەکانی تری ئاسیا بەهێزن.

کیانە فیدراڵییەکان

کیانی فیدراڵی پایتەخت ڕووبەر  دانیشتوان
٢٠١٠
ئۆبلاستی کورگان کورگان ٧١,٠٠٠ ٩١٠,٨٠٧
 ئۆبلاستی سڤەردلۆڤسک یەکاتەرنبێرگ ١٩٤,٨٠٠ ٤,٢٩٧,٧٤٧
 ئۆبلاستی تەیومەن تەیومەن ١٤٣,٥٢٠ ٣,٣٩٥,٧٥٥
 خانتی-مانسی ئۆکراگی خۆبەڕێوەبەری (یوگرا) خانتی مەنسیسک ٥٣٤,٨٠٠ ١,٥٣٢,٢٤٣
 ئۆبلاستی چیلابینسک چیلەیابێنسک ٨٧,٩٠٠ ٣,٤٧٦,٢١٧
 یامالۆ-نێنتس ئۆکەرۆگی خۆبەڕێوەبەری سالخارد ٧٥٠,٣٠٠ ٥٢٢,٩٠٤
ناوچەی فیدڕاڵی ئۆرال یەکاتەرنبێرگ ١,٨١٨,٥٠٠ ١٢,٠٨٠,٥٢٦
 کۆماری ئاڵتای گۆرنۆ-ئاڵتایسک ٩٢,٩٠٠ ٢٠٦,١٦٨
 ئاڵتای کرای بارنەول ١٦٨,٠٠٠ ٢,٤١٩,٧٥٥
 ئۆبلاستی ئیرکۆتسک ئیرکۆتسک ٧٧٤,٨٠٠ ٢,٢٤٨,٧٥٠
ئۆبلاستی کێمرۆڤۆ  کێمرۆڤۆ ٩٥,٧٠٠ ٢,٧٦٣,١٣٥
 کراسنۆیارسک کرای کراسنۆیارسک ٢,٣٦٦,٨٠٠ ٢,٨٢٨,١٨٧
 ئۆبلاستی نۆڤسیبیرسک نۆڤسیبیرسک ١٧٧,٨٠٠ ٢,٦٦٥,٩١١
 ئۆبلاستی ئۆمسک ئۆمسک ١٤١,١٠٠ ١,٩٧٧,٦٦٥
ئۆبلاستی تۆمسک تۆمسک ٣١٤,٤٠٠ ١,٠٤٧,٣٩٤
 کۆماری توڤا کیزیل ١٦٨,٦٠٠ ٣٠٧,٩٣٠
 کۆماری خاکاسیا ئەباکان ٦١,٦٠٠ ٥٣٢,٤٠٣
ناوچەی فیدراڵی سیبری نۆڤسیبیرسک ٤,٣٦١,٨٠٠ ١٧,١٧٨,٢٩٨
 ئۆبلاستی عەمور بلاگۆڤێشچنسک ٣٦١,٩٠٠ ٨٣٠,١٠٣
 کۆماری بوریاتیا ئولان-ئۆد ٣٥١,٣٠٠ ٩٧١,٠٢١
 ئۆبلاستی خۆبەڕێوەبەری جوولەکە بیرۆبێدژان ٣٦,٣٠٠ ١٧٦,٥٥٨
 زابایکالسکی کرای چیتا ٤٣١,٩٠٠ ١,١٠٧,١٠٧
 کامچاتکا کرای پێترۆپاڤلۆڤسک-کامچاتسکی ٤٦٤,٣٠٠ ٣٢٢,٠٧٩
 ئۆبلاستی ماگدان ماگدان ٤٦٢,٥٠٠ ١٥٦,٩٩٦
 پریمۆرسکی کرای ڤلادیڤۆستۆک ١٦٤,٧٠٠ ١,٩٥٦,٤٩٧
 کۆماری ساخا یاکۆتسک ٣,٠٨٣,٥٠٠ ٩٥٨,٥٢٨
 ئۆبلاستی سەخالین یۆزنۆ-ساخالینسک ٨٧,١٠٠ ٤٩٧,٩٧٣
 خابارۆڤسک کرای خابارۆڤسک ٧٨٧,٦٠٠ ١,٣٤٣,٨٦٩
 چوکۆتکا ئۆکرۆگی خۆبەڕێوەبەری ئەنادیر ٧٢١,٥٠٠ ٥٠,٥٢٦
ناوچەی فیدراڵی ڕۆژهەڵاتی دوور ڤلادیڤۆستۆک ٦,٩٥٢,٦٠٠ ٨,٣٧١,٢٥٧
کۆی گشتی   ١٣,١٣٢,٩٠٠ ٣٧,٦٣٠,٠٨١

جوگرافیا

ناوچە جوگرافییە سەرەکیەکان دەشتاییەکانی ڕۆژئاوای سیبریا و ناوچەی گردەکانی سیبریا دەگرێتەوە. یاقوتا یان یاکوتیای ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا چەندین زنجیرە چیایان هەیە. تێکڕای بەرزی ئەم شاخانە نزیکەی 3000 مەترە، بەڵام ئەم کێوانە بە تەواوی لە ڕووەک بێبەشن. گڕکانە چالاکەکەی کلۆتشڤیسکایا سوبکا لە نیمچەدوورگەی کامچاتکا بەرزترین لوتکەیە لە باکووری ئاسیا بە بەرزی ٤,٦٤٩ مەتر یان ١٥,٢٥٣ پێ.

سروشت و کەشوهەوا

سەوزایی لە باکووری ئاسیا زیاتر لە تایگا پێکهاتووە کە لە دارستانی سنەوبەر پێک دێت لەگەڵ پشتێنەی تەندرا لە کۆتایی باکوور و ناوچەی دارستانی مامناوەند لە باشوور. کەشوهەوای ناوچەکە زۆر نایەکسانە بەڵام بە گشتی هاوینێکی کورت و زستانێکی زۆر ساردی هەیە. لە کەناری باکوور لە باکووری بازنەی جەمسەری باکوور، ناوچەکە بە هاوینێکی کورت (یەک مانگ) تێدەپەڕێت. تێکڕای پلەی گەرمی لە باشووری ئاسیای باکوور (کە زۆربەی دانیشتوان تێیدا چڕ بوونەوە) ٠,٥ پلەی سیلیزی بۆ ٢٠ پلەی سیلیزییە. 

دیمۆگرافیا

زۆربەی خەمڵاندنەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە نزیکەی ٣٣ ملیۆن هاووڵاتی ڕووسی هەن کە لە ڕۆژهەڵاتی چیای ئۆڕاڵ دەژین، خەڵکی تورکی (ڕەسەن) ئێستا کەمینەن لە باکووری ئاسیا بەهۆی ڕاوەدوونان و گواستنەوەیان لە کۆتا سەدەکانی ڕابردوو. تۆمارەکانی سەرژمێری ڕووسی ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەوان تەنیا ١٠٪ ی دانیشتوانی ناوچەکە پێک دەهێنن و بەمەش دەبنە گەورەترین کەمینەی ڕەگەزی لە سیبریا.


سەرچاوەکان



1766 بینین