کورمانجی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-05-02-21:08:00 - کۆدی بابەت: 8479
کورمانجی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کوردیی باکووری، کرمانجی سەروو یان کورمانجی (بە ئینگلیزی: Kurmanji، بە عەرەبی: الكرمانجية، بە کورمانجی: Kurmancî) یەکێک لە زارە سەرەکییەکانی زمانی کوردییە. کورمانجی زۆرترین ئاخێوەری ھەیە لەناو ھەموو زارە کوردییەکان، لە ھەر چوار پارچەی کوردستان قسەی پێ دەکرێت، بە تایبەتی لە باکوور و ڕۆژاوای کوردستان. لە بەشێک لە ناوچەکانی کوردستان بە ناوی تر دەناسرێت بۆ نموونە لە باشووری کوردستان پێی دەوترێت بادینی. بە واتایەکی تر لەبەرئەوەی زۆربەی جوگرافیای کورد لە زاراوەی کرمانجی پێکهاتووە کرمانجی کاریگەری زۆری لەسەر هەموو کورد هەیە و بەشێکی زۆری ئەدەب و مێژووی کورد بەو شێوەزارە نووسراوە.

ئیتیمۆلۆژی

کورمانجی: کور + مان + جی یان ژی. وشەی کورەکە واتە کورد، وشەی کوڕ گەر بە سۆمەری بیری لێ بکرێتەوە زۆر کۆنە چونکە 3000 ساڵ لەمەوپێش لە زمانی سۆمەریدا بەکارهاتووە و بە واتای "وڵات، شاخ، خاک" هاتووە. وشەی مان هەر "مانەوە"ـی کوردییە و واتە نەڕۆشتن، لە شوێنێک وەستان. بە ئەرمەنی واتە منداڵ و بە ئینگلیزی دەمێنێتەوە کە واتای پیاو دەبەخشێت. هەروەها بە زمانەکانی پرۆتۆ-کارتۆلی واتە "بنکە/ژینگە/نیشتەجێبون/خانوو".

وشەی جی واتە "شوێن، زەوی". بەمەش وشەی کورمانجی واتە "کورد لە شوێنی خۆی مایەوە یان یان کورد لە شوێن خۆی دەمێنێتەوە". بەپێی راپۆرتی "ئێم تی دی ئێن ئەی و گۆڕانی کرۆمۆسۆمی Y لە گرووپە کوردییەکاندا، زازاییەکان و کورمانجەکان یەک بنەچەیان هەیە.

تەشەنەی کورمانجی

ئەمڕۆ کورمانجی لە چەندین وڵات و خاکدا لەلایەن گەلی کوردەوە قسەی پێ دەکرێت، پەرتەوازەیی دیالێکتەکە لە دەریاچەی ورمێوە دەستپێدەکات تا شارەکانی شنۆ، سنوورەکانی ئێران و عێراق، هەڵگورد، ڕەواندز، زی، بادینان، کارس، ئەرزەڕۆم، موش، بەتلیس، سنووری سێرت کۆزلوک و فارقین و پاسوور و لیس و بسمیل. لەگەڵ هەریەک لە شارەکانی دیاربەکر، ئەرخەنی، قەرەجداخ، سێورگ، سمسور، مەلەدی، گورگوم، هەرێمی هێتا کیریخان، حەلەب، عەفرین، ناوچەی دێرسیم، پێرتێک، مەزگیرت، باکووری خارپێت، چەولیگ و زۆر ناوچەی سێواز.

هەروەها هەموو کوردانی ڕۆژاوای کوردستان، لە باشووری کوردستانیش بەتایبەت لە ناوچەی هەولێر و دهۆک و نەینەوا بە کورمانجی قسە دەکەن. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش ورمێ، سلیڤانا، سێرۆ، ماکۆ، سەڵماس، بوژنۆرد، قۆچان و شارەکانی دیکەی پارێزگاکانی ورمێ و خۆراسانی باکوور و ھەندێکیش لە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی.

ئەلفبێ

پیتە دەنگدارەکان

  پێش ناوەند پاش
Nêzik 'i'
î
'ʉ'
u
'u'
û
Nîvek 'e'
ê
'ɪ̈'
i
'o'
o
Vebûyî 'æ'
e
'a'
a
 

پیتە بێدەنگەکان

  Lêvî Diranî Pidûyî Arikî Zimanokî Hefikî Gewriyî
Pozî m n   ŋ      
Teqînok Bêdeng p t t͡ʃ k q    
Dengdar b d d͡ʒ g      
Bêhndar t͡ʃʰ      
Arînok Bêdeng f s ʃ x   ħ h
Dengdar v z ʒ ɣ   ʕ  
Nêzok w l j        
Wîçînok   r          
Civînok   ɾ          

گەورەترین داستانەکان

  • مەمی ئالان
  • مەم و زین
  • خەج و سیامەند
  • دەروێش عەبدی و زەمبێلفرۆش

نووسراوە مێژووییەکان

  • کتێبی پیرۆزی ئێزیدییەکان: Cilwe و Mishefa Reş کۆنترین کتێبن کە بە کورمانجی نووسراون
  • شەرەفنامە: شەرەفخانی بەدلیسی یەکەمین نووسەری کورد بوو کە لە ساڵی 1597 بۆ یەکەم جار شەرەفنامەی نووسی و تێیدا باسی جوگرافیا و کورد دەکات.
  • ئەحمەدی خانی: یەکەمین شاعیری کورمانجینووس کە خاوەنی بەرهەمی مەم و زینە.
  • عەرەبی شەمۆ: وەک باوکی ڕۆمانی کوردی دادەنرێت. یەکەمین ڕۆمانی کوردی کە بە کوردی بڵاوکراوەتەوە لەلایەن ئەوەوە بەناوی شڤانی کورد (Şivanê Kurmanca) نووسراوە. هەروەها لە بنەماڵەیەکی شێخی ئێزدی بووە.


سەرچاوەکان



659 بینین