ناوهڕۆك
ناساندن
ئیبراهیم عەلیپوور (بە ئینگلیزی: Ebrahim Alipoor) (بە فارسی: ابراهیم علی پور) هونەرمەند و وێنەگری کوردە. لە ٤\٩\١٩٨٩ لە شاری بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، براوەی دەیان خەڵاتی نێونەتەوەیی و نێوخۆیی ئێرانە. خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی ئەندازیاری بیناسازییە لە زانکۆی پەیامی نوور لە بۆکان.
پلەکان
- خاوەن نازناوی هونەرمەندی نێونەتەوەیی لەلایەن ڕێکخراوەی جیهانی وێنەگران
- بڕوانامەی (ئافیاپ)ی هونەرمەند ئیبراهیم عەلیپوور
- ئەندامی بەردەوامی ڕێکخراوەی نێونەتەوەیی وێنەگرانی جیهان FIAP
- ئەندامی سەرەکی ئەنجومەنی وێنەگرانی ئێران (YPHC)
- ئەندامی یانەی وێنەی گەنجان
خەڵاتە جیهانیەکان
- براوەی مەدالیای زێڕ - ئەنجومەنی وێنەگرانی ئەمریکا لە فێستیڤاڵی IVAF
- براوەی مەدالیای زێڕ - هۆڵی هونەرە جوانەکانی فێستیڤاڵی BENGAL AUTUMN
- مەدالیای زێڕی ئیبراهیم عەلیپوور لە فێستیڤاڵی بەنگاڵ
- براوەی تەنیا خەڵاتی ئاڤانگارد لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی PERSPECTIVE TWO
- خاوەن نیشانەی فەخری لیژنەی هەڵسەنگاندن لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی خەییام
- پلەی یەکەمی فێستیڤاڵی FOTOSTROM لە وڵاتی ئێسلۆڤێنی.
- براوەی خەڵاتی تایبەتی لیژنەی هەڵسەنگاندن لە فێستیڤاڵی CCCLUB لە بەشی سروشتدا
- براوەی مەدالیای زێڕ Pp Gold لە فێستیڤاڵی Miracle Image لە بەشی سەفەردا.
- براوەی خەڵاتی MCPF le ٦٦هەمین فێستیڤاڵی وێنە Midlandی وڵاتی بەریتانیا لە بەشی color
- براوەی شریتی ڕێزی سازمانی جیهانی وێنەگران لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی Perspective two
- هەڵبژێردراوی فێستیڤاڵی وێنەی یونیسێف لە ژێر ناوی Reading Change My Life
- وێنەی هەڵبژێردراوی فێستیڤاڵی ئاریلای وڵاتی تورکیا
- هەڵبژێردراوی فێستیڤاڵی وێنەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وڵاتی ئیمارات
دەیان خەڵات و رێزلێنانی تر
خەڵاتەکانی ناوخۆی ئێران
- پلەی دووەمی فێستیڤاڵی وێنەی پۆلیسی هاتووچۆ
- پلەی دووەمی فێستیڤاڵی وێنەی ئەندازیاری
- پلەی دووەمی فێستیڤاڵی وێنەی ئەندازیاری بە ناوی (جوان و ناشرین)
- پلەی دووەمی فێستیڤاڵی وێنەی ئێرانگەردی
- پلەی سێیەمی فێستیڤاڵی وێنەی کەمئەندامان و ژیان
- ڕیزی تایبەتی لیژنەی هەڵسەنگاندن لە سێیەمین فێستیڤاڵی (فەرشی دەستدور)
- هەڵبژێردراوی تایبەتی فێستیڤاڵی سەرانسەری (چوارچێوە بەهەشتییەکان)
- وێنەی شایستەی ڕێز لە فێستیڤاڵی (تەندروستی دەروون)
- بەرهەمی هەڵبژێردراو لە فێستیڤاڵی فیلم و وێنەی (مرۆڤدۆستی)
- وێنەی هەڵبژێردراوی فێستیڤاڵی (داڵاهۆ)
- وێنەی هەڵبژێردراوی دوو خولی فێستیڤاڵی (ژن و ژیانی شاریی)
- هەڵبژێردراوی دوو خولی فێستیڤاڵی (وێنەی ڕوشد)
- ڕێزی تایبەتی لیژنەی هەڵسەنگاندنی لە فێستیڤاڵی (رواق و سردرهای ایرانی-اسلامی)
- وێنەی هەڵبژێردراو و پلەی دووەمی فێستیڤاڵی ناوچەیی بۆکان
- وێنەی هەڵبژێردراوی فێستیڤاڵی وێنەی ناوچەیی (محیط زیست)
- وێنەی هەڵبژێردراوی فێستیڤاڵی وێنەی تیبا
هەروەها دەیان فێستیڤاڵی تر
وێنەگری فیلم
- وێنەگری فیلمی شاتێر، شووناس، میوانی پاییز، ناتمام بە شدت هر چە تمام تر، جادە های فرعی، ڕەش و سپی، تاوان
پێشانگاکان
- پێشانگای گرووپی وێنە لە وڵاتەکانی چین، قوبرس، تورکیا، سربیا، مۆنتینیگرۆ، هۆڵەندا، ژاپۆن، سلۆڤێنیا، بەریتانیا، بولگاریا، ئەرجەنتین، بەنگلادیش، ئەمریکا
- پێشانگای تاکە کەسی لە سلۆڤێنیا (2013)
دەستگیرکردنی لەلایەن تاڵیبانەوە
سێ شەممە 16\11\2021 زایینی لە كابول پایتەختی ئەفغانستان لەلایەن ھێزەكانی تاڵیبانەوە دەستبەسەركرا، بەڵام دوای ماوەیەک ئازادکرا.
سەرچاوەکان
153 بینین