ناوهڕۆك
سەرەتا
ئاوسانی گەدە (بە عەرەبی: انتفاخ المعدة، بە ئینگلیزی: stomach distension)، بەهۆی خراپ هەرسکردن یان خراپی جۆری خواردنەوە یاخود خراپی کاتی نانخواردن، گەدە تووشی ئازار و ئاوسان دەبێت و دەکرێت بە گرنگیدان بە جۆری خواردن و ئەنجامدانی وەرزشی یۆگا ئاوسان و ئازاری گەدە نەهێڵرێت.
چارەسەرەکان
- گرنگیدان بە کاتی نانخواردن، لەکاتی سەیرکردنی تەلەڤزیۆن و پێش خەوتن نان نەخورێت.
- لەو خواردنانە دوربکەوەرەوە کە دەبنە هۆی ئاوسانی گەدە و دروستبوونی ئازاری گەدە.
- کەمکردنەوەی ڕێژەی خوێ لە خۆراکدا کە هۆکارە بۆ ئاوسانی گەدە.
- هەوڵبدە خۆت ڕابهێنیت لەگەڵ خواردنی میوەی تازە و شەربەتی سروشتی.
- خواردنی چای نەعنا و گوڵەبەیبون یارمەتیدەرن لە نەمانی ئاوسان و ئازاری گەدە.
- گرنگیدان بە خواردنی شیر و بەرهەمەکانی کە بەکتریای زیانبەخشی گەدە لەناودەبەن.
- دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە گازییەکان و خواردنەوە کحولییەکان.
197 بینین