ناوهڕۆك
سەرەتا
میزاج (بە عەرەبی: مزاج، بە ئینگلیزی: mood)، ئافرەتی میزاجی کەسایەتییەکی هەیە هەستەکانی زوو زوو گۆڕانکارییان بەسەردا دێت، لە کاتێکدا تەماشا دەکەیت دڵی خۆشە و لە ناکاو تووڕە و دەماگیر دەبێت تەنانەت تووشی خەمۆکی دەبێت، بۆیە دەبێت بزانیت چۆن مامەڵەی لەگەڵدا دەکەیت و دۆخەکان خراپتر نەکەیت.
هەنگاوەکان
بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هاوسەرەکەت ئەگەر زانیت کەسێکی میزاجییە، ئەم هەنگاوانە پەیڕەو بکە:
- لە کاتە قورسەکاندا، دەبێت لەگەڵ هاوسەرە میزاجییەکەتدا بە نەرم و نیانی، دڵ فراوانی و بەزەیی و سۆزەوە مامەڵە بکەیت، چونکە ئەو لە کاتەکانی تر زیاتر پێویستی بە هەستە نەرمونیانەکانە، دەبێت پیاو بزانێت کە ئافرەت لە ئەو کاتانەدا مرۆڤێکی لاوازە و پێویستی بە وشەی نەرمونیان هەیە.
- ئافرەتێکی میزاجی، پێویستی بە هاوسەرێکە کە لەماڵەوە بەڕاستی لەگەڵیدا بێت، ئەگەر بۆ یەک کاتژمێریش بێت، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستێتی کە بەردەوام بیگرێتە خۆی.
- ئافرەتێکی میزاجی هەمیشە ئارەزوو دەکات پیاوەکەی جگە لەو کەسیتر لە ژیانیدا نەبێت و ئەو گرنگترین شت بێت لە ژیانیدا.
- ئافرەتی میزاجی حەزدەکات پیاوەکەی پێزانینی هەبێت بەرامبەری، بەتایبەت بۆ ئەو ماندووبوونەی کە لە بەخێوکردنی منداڵەکانیدا دەیچێژێت و ئیش و کاروباری رۆژانە ڕادەپەڕێنێت.
- زیرەکانە لەگەڵ هاوسەرە میزاجییەکەتدا مامەڵە بکە، لەوانەیە لە خاڵێک لە خاڵەکاندا ڕێگەتان یەک بگرێتەوە و هەردووکتان ڕازی ببن.
- گۆڕانی میزاجی ئافرەتەکەت بە شەخسی وەرمەگرە، بەتایبەت ئەو کاتانەی لۆمەت دەکات و لەکاتی تووڕەبووندا قسەت پێ دەڵێت.
- کۆنترۆڵی خۆت بکە و مەهێڵە هەست بکات تۆ هێرشی دەکەیتەسەر و ببێتە هۆی شەڕکردن.
- زوو تووڕەییەکەت مەهێڵە، ئاگات لە هەڵچوونەکانت بێت.
سیفەتەکانی ئافرەتێکی میزاجی
- تووڕەبوون
- بێ ئارامی
- ڕەخنە وەرناگرێت
- بڕیاری خێرا و پەشیمانی
- پێویستی بە کاتێکە کە بەتەنیا بێت
- بیرکردنەوەی زیادە
سەرچاوەکان
418 بینین