ناوهڕۆك
ناساندن
عێراق لە ساڵی ٢٠٢٢ کۆمەڵێک خۆپێشاندان و گرژی بەخۆیەوە بینی، بەڵام لە مانگی ئاب و لە ڕۆژی دووشەممەی ٢٩ـی مانگ گەیشتە لوتکە، دوای ئەوەی لە شەڕ و پێکدادانەکانی ناوچەی سەوز لە ناوەڕاستی بەغداد کوژراو و برینداری لێکەوتەوە، سەدر کشانەوەی خۆی لە کاری سیاسی ڕاگەیاند و هەمووانی ئازاد کرد، لایەنگرانی موقتەدا سەدر هەڵیانکوتایە سەر کۆشکی کۆماری.
هۆکارەکانی گرژییەکان
- هەڵبژاردنەکانی عێراق کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ بەڕێوەچوو، بووە هۆی دەرکەوتنی ڕەوتی سەدر وەک گەورەترین بلۆکی پەرلەمانی دوای ئەوەی لە کۆی گشتی ٣٢٩ کورسی پەرلەمان ٧٣ کورسی بەدەستهێنا، لە کاتێکدا پشکی فراکسیۆنەکانی سەر بە ئێران (چوارچێوەی هەماهەنگی) دابەزی بۆ ١٧ لە ٤٨ـی پێشتر.
- سەدر ڕەتیکردەوە هاوپەیمانی لەگەڵ ئەو چوارچێوەی هەماهەنگییە بکات کە هێزە دیارەکانی شیعە لەخۆدەگرێت، و چووە هاوپەیمانی لەگەڵ سوننە و کورد بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەک بەناوی "ڕزگارکردنی نیشتمان" و محەمەد حەلبووسی وەک سەرۆکی پەرلەمان کاندید کرد، هەروەها سیاسەتمەداری کورد هۆشیار زێباری وەک سەرۆکی کۆمار، جەعفەر محەمەد باقر سەدر وەک سەروەزیران.
- سەدر هەوڵیدا هاوپەیمانی لەگەڵ سەربەخۆکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران بکات، بۆ تێپەڕاندنی سەرۆکی کۆمار و بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردنی حکوومەتی داهاتوودا بکات، بەڵام هەوڵەکە سەرکەوتوو نەبوو و بەوەش دیمەنی سیاسی ناوچەکە ئاڵۆزتر بوو. سەدر بڕیاریدا واز لە چوارچێوەی هەماهەنگی بهێنێت بۆ پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوو، بەڵام نەیتوانی دەنگی پێویست بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆبکاتەوە.
- لە ١٢ی حوزەیران، نوێنەرانی بلۆکی پەرلەمانی سەدر دەستیان لەکارکێشایەوە، و چوارچێوەی هەماهەنگی و کەسایەتییە سەربەخۆکان جێگەی کورسییەکانی بلۆکی سەدریان گرتەوە. چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ کورد و سوننە گفتوگۆی ئەنجامدا بۆ پێکهێنانی حکوومەت، و لە ٢٦ی تەممووزدا، محەمەد شیاع سوودانی وەک کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران هەڵبژێردرا، هەروەها ٣١ی تەممووز وەک وادە دیاری کرا بۆ تێپەڕاندنی دانیشتنی پەرلەمان بۆ ئەو مەبەستە.
- لە ٣٠ی تەممووزدا لایەنگرانی سەدر هەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەی پەرلەمان و لەناو بیناکەدا دانیشتنێکیان ئەنجامدا بۆ ئەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی هیچ حکوومەتێک پێک نەهێنێت، کاندیدکردنی سوودانییان ڕەتکردەوە کە لایەنگرانی سەدر بە دڵسۆزی نووری مالیکی سەروەزیرانی پێشووی دەزانن.
- لە ٢٣ی ئابدا لایەنگرانی سەدر داگیرکارییەکانیان فراوانتر كرد و بینای ئەنجوومەنی دادوەریش دەستی بەسەردا گیرا، بۆ داواكردنی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی.
- سەدر وادەیەکی ٧٢ کاتژمێری دانا بۆ کۆتاییهێنان بە ئامادەبوونی پارتە سیاسییەکانی دەسەڵاتدار لە ساڵی ٢٠٠٣ـەوە تا ئێستا، لەنێویاندا ڕەوتی سەدری، بە واژۆکردنی ڕێککەوتنێک و کردنەوەی ڕێگا بۆ هێزە سیاسییە سەرهەڵداوەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوو بە چوونە ناو هەڵبژاردنی پێشوەختە.
- ڕۆژی دووشهممهـی ٢٩ی ئاب، سهدر وازهێنانی خۆی له چالاكییه سیاسییهكان ڕاگهیاند، ئهمهش وایكرد لایهنگرانی ئهو ناڕهزایهتییهكان فراوانتر بكهن.
- لایەنگرانی سەدر هەڵیانکوتایە سەر بارەگای بەرهەم ساڵح سەرۆکی کۆمار و بەشێک لە بارەگاکانی حکوومەتی خۆجێی.
- هێزه ئاساییشییەکانی عێراق قهدهغهی هاتووچۆیان له بهغدای پایتهخت ڕاگهیاند بۆ ڕێگرتن له گهیشتنی لایهنگرانی سهدر بۆ بارهگاكانی حكوومهت و باڵیۆزخانه بیانییهكان له ناوچهی سهوز، ههروهها قهدهغهی هاتوچۆیان له هەموو پارێزگاكانی ناوهڕاست و باشووری عێراق سهپاند.
- سهروهزیران مستهفا كازمی، بڕیاریدا كۆبوونهوهكانی كابینهی حكوومهت ڕابگرێت تا کاتێکی تر، ئەمەش لەبەرئەوەی كۆمەڵێك خۆپیشاندەر چوونەتە ناو بارەگای ئەنجوومەنی وەزیران، دوای ئەوەش لە بەغداد دۆخی زۆرترین ئامادەباشی بۆ سەرجەم هێزە ئاساییشییەکان ڕاگەیاند.
- لایەنگرانی موقتەدا سەدر لەسەر تابلۆی نووسراوەی بارەگای حکوومەت لە بەغدای پایتەخت دەرکەوتن.
- هێزه ئاساییشییەکان لهناو ناوچهی سهوز له بهغداد تهقهی توندیان كرد، دوای دهركردنی خۆپیشاندهرانیش توانیان كۆنترۆڵی كۆشكی سهرۆكایهتی بكهن.
- لە میانی تەقەکردنێکی نوێدا لە ناوچەی سەوز لە ناوەڕاستی بەغداد دەیان کوژراو و بریندار هەبوون، کە هاوکات بوو لەگەڵ چوونە بواری جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتووچۆی گشتگیر لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق.
- سهرچاوه پزیشكییه عێراقییهكان ڕایانگهیاند، له ناوچهی سهوز و دهوروبهریدا ١٠ كهس كوژراون و ٢٠٠ كهسیش برینداربوون، هەندێکیشیان کارمەندی ئاسایش و پۆلیسن.
سەرچاوەکان
348 بینین