ناوهڕۆك
ناساندن
سالار سەلمان (بە عەرەبی: سالار سلمان، بە ئینگلیزی: salar salman)، ناوی تەواوی سالار سەلمان میراخۆرە و هۆنراوەنووس و ئاوازدانەر و مۆسیقاژەن و گۆرانیبێژێکی کوردە. لەدایکبووی ٢٥ـی حوزەیرانی ١٩٥٩ـی شاری کەرکووکە.
سالار سەلمان
|
|
---|---|
لەدایکبوون | ٢٥ـی حوزەیرانی ١٩٥٩، کەرکووک، عێراق |
نیشتەجێی | ھۆڵەندا |
نەتەوە | کورد |
پیشە | ئاوازدانەر، گۆرانیبێژ و هۆنراوەنووس |
ئامێر | گیتار |
ژیانی هونەری
لە هەشتاکانەوە سەرقاڵی کاری هونەرییە و زیاتر بە ئاوازەکانییەوە ناسراوە، هەر ئەو کاسێتی تیپی مۆسیقای سروودی تۆمار کرد لە ساڵی ١٩٨٦. ئاوازی بۆ زۆر هونەرمەندی کوردی وەکوو: کڵپە مستەفا، کەمال محەمەد و سالار مەحموودی داناوە و بەردەوامە. جگە لە کاری هونەری لە ٢٠ـی کانوونی یەکەمی ١٩٨٩ـدا لەگەڵ چەند هونەرمەندێکی تر یانەی کوردیی میدیای لە ئەمستردامی هۆڵەندا دامەزراندووە. زۆربەی گۆرانییەکانی سالار سەلمان لەلایەن گۆرانیبێژانی ترەوە وەکوو چیا مەدەنی وتراونەتەوە.
بەرهەمەکانی
گۆرانی
- ئەمشەو ئەمشەو
- ئەی مانگ (لەگەڵ سەرکەوت سەعید)
- بڕیاری چی بەم؟
- بە شەوقی
- چەکهەڵگری خاکێکم
- خۆزگە
- دایە گیان
- دەبێت ڕووکەینە سارا
- دەچینۆ
- دەردی غوربەت
- شەوێکە ئەمشەوی تر
- شیرینێ
- کوڵم و ئەگریجە
- کۆتری سپی
- گەرچی وێڵی دەشت و دەرم
- لە پاش تۆ
- لە هەر سووچێ
- مام لالۆ
- وڵاتم بەجێهێشت
- وێنەی تۆ
ئاوازەکان
سالار ئاوازی بۆ چەندین گۆرانی و گۆرانیبێژ داناوە:
- کڵپە مستەفا
- بە شەوقی
- گەرچی وێڵی دەشت و دەرم
- وێنەی تۆ
- کەمال محەممەد
- بڕیاری چی بەم؟
- شیرینێ
- سالار مەحموود
- ئەرێ هۆ لەیلی
- لە پاش تۆ
- کەمال محەممەد و میران عەلی
- جەژنی مەرگ
- سەرکەوت سەعید
- یاران
سەرچاوەکان
215 بینین