سەرەتا
ئەو پرسیارانەی پێویستە هەموو دایکێک لە منداڵەکەی بپرسێت (بە ئینگلیزی: Questions every mother should ask her child، بە عەرەبی: اسئلة التي يلزم على الأم ان يسألها لأطفالها)، پرسیارکردن لە منداڵ دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ باشتر ناسینی جیهانی منداڵ، هەروەها ئاشنابوون بە پێویستییە ڕۆحی و سۆزدارییەکانی منداڵ. دایکان و باوکان لە پەروەردەکردنی منداڵدا گرنگترین ڕۆڵیان هەیە، بۆ ناسینی پێویستییە ڕۆحییەکانی منداڵ و کەمکردنەوەی ئەو زیانە کۆمەڵایەتییانەی دووچاری دەبنەوە، دایکان و باوکان دەبێت بتوانن دونیای منداڵ بناسن پێویستە دایک و باوک لەکاتی هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ منداڵدا ئاگاداری ڕەفتار و قسەکانیان بن، چونکە هەندێک کات یەک قسە یان یەک ڕەفتاری ئێمە دەتوانێت کاریگەرییەکی گەورە لەسەر ڕۆح و دەروونی منداڵ هەبێت و ببێتە سەرچاوەی ترس و نیگەرانییەکانی منداڵ.
پرسیار بۆ منداڵانی قۆناغی پێش و پاش چوونە باخچە
- کاتێک لە ئامێزت دەگرم چ هەستێکت هەیە؟
 - ئەگەر بتەوێت وێنەی هەستی خۆت بکێشیت، چ وێنەیەک دەکێشیت؟
 - چ ئاواتێکت هەیە؟
 - کام دەنگانەت خۆش دەوێت؟
 - کاتێک ڕۆژێکی تەواو لە دەرەوەیت، چی کارێک ئەنجام دەدەیت؟
 - بەڕای تۆ ئاژەڵەکان چۆن لەگەڵ یەکدا پەیوەندی دروست دەکەن؟
 - باسی ڕۆژێکی زۆر خۆشت بکە و بڵێ لەو ڕۆژەدا چ کارێک ئەنجام دەدەیت کە لەگەڵ ڕۆژەکانی تردا جیاوازی هەیە؟
 - ئایا پێت خۆشە لەگەڵ کەسانیتردا هاوبەش بیت؟ بۆچی؟
 - کەسایەتی دڵخوازت لە ناو چیرۆکی کتێبەکانتدا کێیە؟
 - ئەگەر بتەوێت ناوی تازە بۆ ئەندامانی خێزانەکەت هەڵبژێریت، چ ناوێک بۆ چ کەسێک هەڵدەبژێریت ؟
 - چ شتێک دڵخۆشت دەکات؟
 - حەز دەکەیت لەم ساتەدا چ کارێک ئەنجام بدەیت؟
 
ئەو پرسیارانەی کە لە منداڵانی باخچە دەکرێت
- چ کەسێک زیاتر تۆ دەخاتە پێکەنین؟
 - ئەگەر لە داهاتوودا خاوەنی دوکانێک بیت، چی دەفرۆشیت ؟
 - پاڵەوانی ژیانت کێیە و چ هێزێکی هەیە؟
 - ئەگەر بتوانیت لە باخچەکە شتێک بچێنیت، چ شتێک دەچێنێت ؟
 - ئایا پێت خۆشە دیاری بدەیت بە کەسانی تر ؟
 - حەز دەکەیت چۆن و بۆ کوێ سەفەر بکەیت؟
 - ئەگەر توانیبات پرسیارێک لە ئاژەڵە دڕندەکان بکەیت، چیت لێ دەپرسین؟
 - لە سروشتدا چی شتێکت زیاتر خۆش دەوێت؟
 - ئەگەر وێنەگر بیت، وێنەی چی دەگریت؟
 - ئایا لە مێشکی خۆتدا داهێنانێکت هەیە؟
 - ئایا پێت وایە فێربوونی زمانێکی تر کارێکی خۆشە؟
 - بەتامترین شت کە تا ئێستا خواردووتە، چییە؟
 - چی وادەکات کە کەسانی تر زیرەک دەربکەون؟
 
کۆمەڵێک پرسیاری باش بۆ منداڵانی گەورەتر
- پێت خۆشە دەربارەی چ شتێک زیاتر بیربکەیتەوە یان خەیاڵ دروست بکەیت؟
 - شتێکم دەربارەی خۆت پێ بڵێ کە وا بیردەکەیتەوە لەوانەیە من نەیزانم؟
 - هاوڕێکانی تۆ چی کارێک ئەنجام دەدەن؟
 - گێڕانەوەی چ یادەوەرییەک دڵخۆشت دەکات؟
 - کاتێک کە لە خەو هەڵدەستیت، چاوەڕوانی چی دەکەیت؟
 - وای دابنێ لە کەنار دەریایت، یەکەمین کار کە ئەنجامی دەدەیت چییە؟
 - چی دەبێتە هۆی ئەوەی کە هەست بە بوێری بکەیت؟
 - چی وات لێدەکات هەست بکەیت کەسێکی خۆشەویستیت؟
 - چۆن هەستی خۆشەویستی خۆت بۆ کەسانی تر دەردەبڕیت؟
 - چۆن دیزاینی خانوویەک دەکێشیت کە لەسەر درەخت بێت؟
 - ئەگەر کتێبێکت نووسیبا، دەربارەی چ بابەتێکت دەنووسی؟
 - ئەگەر دیزاینەری جلوبەرگ بیت، جلەکان بە چ شێوەیەک دیزاین دەکەیت؟
 - پێت خۆشە چۆن هاوکاری کەسانی تر بکەیت؟
 - لەبەر کام نیعمەتە، سوپاسی خوا دەکەیت؟
 - خراپترین ڕۆژی ژیانت چ ڕۆژێک بووە؟
 - بەڕای تۆ باشترین دروستکراوی خوای گەورە چییە؟
 - کام ڕۆژە پشووانەت لە هەموویان زیاتر پێ خۆشە؟
 - لە ژیاندا جۆش و خرۆشت بۆ چ شتێک هەیە؟
 - چ شتێک هێز و وزەت پێ دەبەخشێت ؟
 - ئەگەر لە شانۆگەرییەکدا بەشدار بیت، پێت خۆشە چ ڕۆڵێک بگێڕیت؟
 - چی وای کردووە کە هاوڕێکانت سەرنجڕاکێش بن؟
 - ئەو کارانە چین کە دەتەوێت لەم هاوینەدا ئەنجامیان بدەیت؟
 
بۆچی وتمان پێویستە هەر دایکێک ئەم پرسیارانە لە منداڵەکەی خۆی بپرسێت؟
بۆ ناسینی زیاتر و باشتری دنیای ناوەوەی منداڵ، ناسینی خاڵی لاواز و خاڵی بەهێزی منداڵ، زانینی نیگەرانییەکان و ئارەزووەکانی منداڵ، لە کۆتاییدا یارمەتیدانی بۆ لەناوبردنی هەر خاڵێکی لاوازی و بەهێزکردنی، کەواتە دایکت میهرەبان و خۆشەویست، کاتێکی دیاریکراو بۆ گفتووگۆکردن بەشێوەی پرسیار و وەڵام لەگەڵ منداڵەکەت تەرخان بکە، بۆئەوەی باشتر دنیا بچووک بەڵام پڕ لە گەورەییەکەی بناسیت.