ناوه‌ڕۆك
پێویستی هه‌ویری كفته‌كه
كلۆیه‌ك برنجی خڕ یان كوردی
نی كیلۆ قیمه‌ی بێ چه‌وری
كوپێ بڕوێش بۆ ناسكی به‌پێی ئاره‌زو تێكردنی خوێ
زیره كاری پێویستی ناوه‌كه‌ی
كیلۆیه‌ك قیمه‌ی بێ چه‌وری
چوار پیازی گه‌وره
ده‌سكێ كه‌ره‌وز
200 گرام كشمیش
200 گرام باده‌م
200 گرام كوێز
شێوازی ئاماده‌كردن
برنجه‌كه شه‌وێك بكه‌ره ئاو‌و به‌یانی بیپاڵێوه‌و به‌خه‌ڵات وردی بكه تێكه‌ڵی قیمه‌كه‌ی بكه‌و خوێ و كاری و زیره‌ی تێبكه، بڕوێشه‌كه تۆزێ ئاوی پێوه‌كه بیكه‌ره ناوی جوان جارێكی تر بیشێله به‌خه‌ڵاته
ناوه‌كه‌ی
قیمه و پیازه‌كه جوان سوركه‌ره‌وه‌و داوده‌رمان هو خوێی تێبكه‌و كه‌ره‌وزه‌كه ورد بكه‌و تێبكه، خوێ، زیره، حێلی كوتاو، بیبه‌ری ڕه‌ش، بیبه‌ری سور، تێكه‌ڵه‌ی تێبكه، باده‌م و كشمیش و گوێزی تێبكه‌و دایبنێ سارد بێته‌وه، جوان هه‌ویری كفته‌كه بكه‌ره‌وه‌و قیمه سوره‌كراوه‌كه‌ی تێبكه جوان خڕی كه‌و هه‌وای ناوه‌كه‌ی ده‌ربكه، شله‌كه‌ی بۆ دروست بكه رۆن‌و سڵقه ورد كراوه‌كه سوركه‌ره‌وه دۆشاوی ته‌ماته‌ی تێبكه‌و خوێ نۆكی كوڵاو ئاو، كه‌شله‌كه كوڵا كفته‌كانی تێبكه‌و ده‌ستكاری مه‌كه تا پێنج خوله‌ك پاشان تێكی بده‌و باجوان بكوڵێت