ناوهڕۆك
سەرەتا
کوبەی شامی (بە عەرەبی: كبة شامية، بە ئینگلیزی: kibbeh)، جۆرەکانی ئامادەکردنی کوبە جیاوازە و هەر وڵاتە و بەپێی دەستووری تایبەت بەخۆی ئەو جۆرە خواردنە ئامادە دەکات، لێرەدا ئاماژە بە چۆنیەتی ئامادەکردنی کوبەی شامی دەکەین.
کەرەستەکان
- کیلۆیەک بروێش
- کیلۆیەک گۆشتی قیمەکراو
- سەلکێک پیازی وردکراو
- کەوچکێک ھاڕاوەی زەنجەفیل
- کەوچکێک دارچینی
- کەوچکێک بیبەری ڕەش
- نیو کەوچک زیرە
- خوێ بەپێی خواست
- ڕۆن
ئامادەکردنەکەی
سەرەتا بۆ ماوەی ٢٠ خولەک بڕوێشەکە بخرێتە ئاوەوە بۆ ئەوەی بخووسێت. پاشان بڕێکی کەم لە بەھارات و خوێ و گۆشتەکە بۆ سەر بڕوێشەکە زیاد بکەن، دواتر بخرێتە ئامێری کارەبایی "خەڵاتە"ـەوە بۆ ئەوەی بەباشی تێکەڵاوببن، دواتر بیشێلە تا بە تەواوی یەکدەگرێت.
لە تاوەیەکدا ڕۆنەکە گەرم بکە و پیازەکەی تێدا سووربکەرەوە و گۆشت و ئەو بەهاراتەی ماوەتەوە بۆی زیاد بکەن تێکیبدە تاکوو سوور دەبێتەوە. ئەو هەویرەی بە بڕوێشکە ئامادەت کردووە پارچەی بکە و بەشێوەی تۆپ خڕی بکە، کەمێک لە قیمەکەی تێبکە و دووبارە خڕی بکەرەوە و لەسەر سینییەک دایبنێ، بەو جۆرە هەمووی تەواو بکە.
لەناو تاوەیەکی قووڵدا ڕۆنەکە گەرم بکە و کوبەکانی تێدا سووربکەرەوە، لەکۆتاییدا لەگەڵ سەوزە و دۆ پێشکەشی بکە.