ناوه‌ڕۆك
پێوستییه‌كان
3 هێله‌كه
2 كوپ و نیو ئارد
2 كوپ شه‌كر
نیو كوپ كاكاوی خامی تۆخ
پروشێ خوێ
كه‌وچكێ قاوه
كیسه‌یه‌كی 15 گرامی پیكیمپاوده‌ر
كیسه‌یه‌كی 7 گرامی ڤانێلا
یه‌ك كوپ ماست كه‌وچكێكی چا كاربۆناتی سۆده
یه‌ك كوپ ڕۆنی زه‌یت
نیو كوپ ئاوی گه‌رم
شێوازی ئاماده‌كردن
1- فڕنه‌كه‌ت داگیرسێنه له‌سه‌رپله‌ی 180 پێش دروست كردنی كێكه‌كه
2- قابله‌میكیت چه‌ور بكه به‌كه‌ره ، ئاردی پێوه بكه
3- سێ هێلكه جوان تێكه‌ڵ بكه‌و پاشان شه‌كر و ڤانێلاكه‌ی تێبكه‌و تێكه‌ڵی بكه هه‌تا ڕه‌نگه‌كه‌ی كاڵ ده‌بێته‌وه
4- ئارد و پیكیمپاوده‌ر و خوێ و كاكاو تێكه‌ڵ بكه‌و بیبه‌ژێره‌وه‌و نیوه‌ی بیكه‌ره گیراوه‌ی كێكه‌كه ، نیوه‌كه‌ی تری دابنێ بۆ دوای
5- یه‌ك كوپ ماست له‌گه‌ڵ سۆده‌كه تێكه‌ڵ بكه بیكه‌ره گیراوه‌ی كێكه‌كه‌و جوان تێكه‌ڵی بكه
6- قاوه‌كه له‌یه‌ك كه‌وچك ئاوی گه‌رم بتوێنه‌وه‌و تێی بكه
7- نیوه‌ی گیراوه‌ی ئارده‌كه كه مابوو ئه‌ویشی تێبكه‌و جوان تێكه‌ڵی بكه
8- پاشان زه‌یته‌كه‌ی تێبكه‌و جوان تێكه‌ڵی بكه تا ده‌بێته گیراوه‌یه‌كی جوان
9- نیو كوپ ئاوی گه‌رم ورده ورده تێی بكه جوان تێكه‌ڵی كه بیكه‌ره قاڵبه‌كه ببرژێت سۆسێك بگره‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ی كێكه‌كه‌ی پێ ته‌ڕ بكه‌یت وشك نه‌بێت دوای برژاندن سێ روبعی كوپێ ئاو سێ كه‌وچك قاوه دوو كه‌وچك كاكاوی خام ده‌یكولێنی و تۆزێ خه‌ست بێته‌وه كێكه‌كه سارد بویه‌وه بیكه به‌دوو قاش له‌ناوه‌ڕاستدا به‌فڵچه گیراوه‌كه‌ی لێبكه
پێویستییه‌كانی كرێمی شوكوڵاته بۆ ڕووه‌كه‌ی
250 گرام شكوڵاته
كوپێ شیری كرێمی
نیو كوپ شه‌كر
125 گرام كه‌ره
ئاماده‌كردنی كرێمی شوكوڵاته بۆ ڕووه‌كه‌ی
كه‌ره‌و شیر‌و شه‌كره‌كه له‌شه‌ر ئاگر گه‌رم بكه‌و دایبگره‌و شۆكڵاته‌كه‌ی تێبكه كه خاو بویه‌وه بیكه به‌سه‌ر كێكه‌دا