مەتات

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-13-02:13:00 - کۆدی بابەت: 3173
مەتات

ناوه‌ڕۆك

مەتات

مەتات لە سروشتدا زۆر کۆنە، چەندین پاشماوەی ڕووەکەکان دۆزراونەتەوە کە مەتاتیان بەرهەم هێناوە، کە دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی پێش سێ ملیۆن ساڵ، لە نێو پاشماوە شارستانیەکانی مایانی و ئینکانێدا لە ئەمریکای ناوەند و باشووریدا تۆپی پلاستیکی دۆزراونەتەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٩٠٠ ساڵ. کاتێژ کریستۆڤر کۆڵۆمبس گەشتی دووەمی کرد بۆ (دونیای نوێ) سەیری کرد خەڵکە ئەسڵیەکەی هایتی بە تۆپێک یاری دەکەن کە لە (کەتیرەی دار) دروست کراوە، تەنانەت پێش ئەوەش خەڵکی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا مگاگیان ناسیوە و جۆرێک جەویداریان بەکارهێناوە لە بەرگ گرتنی سەبەتە و گۆزەدا تا ئاو نەدەڵێنێت مگاگ زیاتر لە ٤٠٠ جۆر داردا هەیە. بەڵام ڕێژەکەی لە دارێکەوە بە شێوەیەکی زۆر بۆ دارێکی تر جیاوازە، دەرهێنانی مگاگ لە دارێکی وەکو (گرخشقون) (کاسنی) و گقلاب (حشیشەاللبن) و مریمیر قازانجێکی وای نییە.
مگاگ مادەیەکی نەرمە، کە شلەیەکی شیری وەردەگرێت کە بە (اللپی) دەناسرێت، (شیری دار یان گوشراوەکەیەتی) جیاوازی هەیە لەگەڵ (نسغ)دا ئەو شلەیەی کە بە ناو ڕەگی ڕووەکەکاندا دەڕوات و ئاو و خۆراک هەڵدەگرێت، (اللپی) لە بەرگی دار و ڕیشەکەیدا هەیە لە لق و گەڵاکان و تۆوەکەیدا، بەڵام زۆرتری لە بەرگی ناوەوەی لقەکان و قەدەکەیدا هەیە.
(لپی) لە گەردیلەی بچوک پێکدێت لە ماددەی شل یان ڕەق یان نیوە شل کە وەکو تێکەڵەیەکی ئاوی دیاری دەدات. مگاگ تەنها ٣٣٪ لپی پێک دێنێت لە کاتێکدا باقیەکەی تری ئاوە. گەردیلەکانی مگاگ لە (لپی) وەردەگیرێت و تۆپێکی مگاگی پێکدێنێت.
مگاگ لە ناوچە ئستیوائیەکاندا دەڕوێت، ئەو ناوچەیەی کە ٧٠٠ میل درێژە و لە باکور و باشوری هێڵی ئیستیواوە کە بە (پشتێنەی مگاگی) دەناسرێت، هۆیەکەی ئەوەیە کە داری مگاگ پێویستی بە کەش و هەوایەکی گەرم و شێدار و بە پیت و قوڵ هەیە. زۆربەی مگاگ و باشترینی لە دارێکەوە دێت کە ناوی (هیفیا براز یلینسیس)ـە سروشتی جیهان لەم دارەوە وەردەگیرێت. بەڵام ئەم دارە ئێستا لە زۆر ناوچەی جیهاندا لە چوارچێوەی پێشتری مگاگی گشت دەکرێت، دەشێت یەکەم کەس مەوادی مگاگی دروست کردبێت فەڕەنسیەکان بوبن، مگاگی گۆرەوی و قایشی پانتۆڵیان پێش ساڵی ١٨٠٠ لە مگاگەوە دروست کردووە.


سەرچاوەکان



394 بینین