نیشانەکانی تووش بوون بە خەمۆکی

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-18-14:47:00 - کۆدی بابەت: 755
نیشانەکانی تووش بوون بە خەمۆکی
نەخۆشییە دەروونییەکان

ماڵپەڕی زانیاری-پزیشكی دە‌روونی سە‌رە‌تا لێكیدە‌داتە‌وە‌ ئاخۆ ھۆكاری ئە‌و خە‌مۆكییە‌، نە‌خۆشییە‌كی جە‌‌ستە‌یی یان ماددە‌یە‌كی ئاڵودە‌كار نییە‌؟ پاشان ئەم خاڵانە ...

ناوه‌ڕۆك

نیشانەکانی تووش بوون بە خەمۆکی

لە‌ كە‌سی تووشبوو بە‌ خە‌مۆكیدا تێبینی ھە‌ندێك دیاردە‌ دە‌كرێ، لەوانە

   ــ كە‌سە‌كە‌ میزاجی دادە‌بە‌زێ و ھە‌ستی بێھیوای دایدە‌پۆشێ، خە‌مبارە‌ و ئارە‌زووی ھیچی نییە‌.
   ــ چالاكییە‌كانی كە‌سێكی ئاسای لە‌ تووشبووە‌كە‌دا بە‌دی ناكرێ.
   ــ گۆڕانی كێش: كێشی كە‌سە‌كە‌ ٥٪‏ كە‌م دە‌كات یان زۆر دە‌بێت بێئە‌وە‌ی مە‌بە‌ستی بێ.
   ــ گۆڕانی خە‌و: نووستنێك كە‌ ئێجگار كە‌مە‌ یان ئێجگار زۆرە‌ بە‌ بە‌راورد بە‌ كە‌سی ئاسایی.
   ــ بێھێزی و لە‌شداھێزرانی بە‌ردە‌وام.
   ــ گۆڕانی وێنە‌ی خود: ھە‌ست بە‌ كە‌می دە‌كات، یان زۆر خۆبە‌زلزان دە‌بێ یان ھە‌ست بە‌ تاوان دە‌كات.
   ــ نە‌‌مانی توانای سە‌رنجدان و بڕیاردان.
   ــ ھە‌وڵ و پلاندانان بۆ خۆكوشتن.
 ھە‌ركە‌سێك لە‌م ھە‌شت خاڵە‌، پێنج دانە‌ی تێدابن كە‌ دوو ھە‌فتە‌ بە‌ردە‌وام بن، ئە‌وە‌ نیشانە‌ی ئە‌وە‌یە‌ كە‌ تە‌نیا خە‌مبار نییە‌ و ئە‌گە‌ری زۆرە‌ تووشی نە‌خۆشیی بووبێ، دوا بڕیاریش پزیشكی دە‌روونی دە‌یدات.
پزیشكی دە‌روونی سە‌رە‌تا لێكیدە‌داتە‌وە‌ ئاخۆ ھۆكاری ئە‌و خە‌مۆكییە‌، نە‌خۆشییە‌كی جە‌‌ستە‌یی یان ماددە‌یە‌كی ئاڵودە‌كار نییە‌؟


سەرچاوەکان



5643 بینین