ناوهڕۆك
بنیاتنانی بیری کوردناسی لە لایەن کوردناسە موسڵمانەکان
نووسینەکانی مێژوونووس و جوگرافیناس و نووسەرنای موسڵمان بە گشتی جێی بڕوا و متمانەن، چونکە لەو سەردەمەدا هیچ جۆرە ململانێیەکی نەتەوەیی و ئایینی لە ئارادا نەبووە، جگە لەوەش ئەوسا ئەو هەموو نەتەوانەی ئەمڕۆ بەشداربوون لە دەسەڵات و بونیاتنانی شارستانی ئیسلامی.
نموونەی هەندێ لە کوردناسەکان
محەمەدی کوڕی جەزیری تەبەری
(٨٣٩- -٩٢٣ میلادی)
خاوەنی کتێبێکی مێژووییە بە ناوی (تاریخ الأمم والملوک)، ئەم کتێبەش لە دروستبوونی بونەوەرەوە دەستپێدەکات هەتا ساڵی ٩١٥ی میلادی، کە لە زۆر شوێندا باسی کوردی کردووە.
ئەبی حەسەنی کوڕی محەمەدی شەیبانی
ناونیشانی کتێبەکەی (الکامل فی التاریخ)ە، کە درێژەپێدەری کتێبەەکەی تەبەرییە، تێیدا باسی بزوتنەوە کوردییەکانی سەدەی نۆیەم و دەیەم دەکات.
ئیبن حەوقەل
لە ساڵی ٩٧٧ میلای کۆچی دوایی کرددووە، کتێبەکەی ناوی (صورة الأرض)ە، کە تێیدا بە ڕوونی نەخشەی کوردستانی دیاری کردووە.
ئەلمەقدیسی
ساڵی ٩٨٥ی میلادی کۆچی دوایی کردووە، کتێبەکەیناوی (احسن التقاسیم فی معرفة الأقالین)ە. ناوبراو بە دووردودرێژی باس لە دابونەریتی کوردەکات دەکات و کوردستانیشی بە هەرێمێكی سەربەخۆ داناوە و بە باشی باسی کوردی کوردووە
یاقوتی حەمەوی
(١١٧٩ - ١٢٢٩)
(مجمع البلدان) ناونیشانی کتێبەکەیەتی، کە زانیارییەکی زۆری لە بارەی کوردەوە تێدایە.