خووڕەوشت
مێینە زیاتر پابەندە بە دابوونەریتە کۆمەڵایەتییەکان، گرنگیدان بە بنەما و یاساکانی هەڵسوکەوت، جوانی و جوانکاری، هاوکاری کەسانی تر و چاودێریان، ئارەزووی بەلای خۆبەدەستەوەدان و ملکەچ و گوێڕایەڵی ویژدان و پشت بەستنیان بە کەسانی ترە، واتە لە سروشتیاندا گوێڕایەڵ و ملکەچن، بەڵام نێرینە ئارەزووی بەلای کاروباری ڕامیاری و بیردۆزەییە، زیاتر گرنگی دەدات بە دەسەڵات و کاریگەری کردن لە کەسانی تر، منداڵی نێرینە ئارەزووی بەلای چالاکی جەستەییە وەک: ڕاکردن و ڕاونان و یاریەکانی لەو جۆرەیە کە ووزەی زۆری دەوێت، واتە زیاتر بەجوڵە و دژوارن و ترس و سۆیشیان کەمترە لە مێینە، هەر بۆیە ڕێژەی تاوان لە نێرینە پێنج بەرامبەری مێینەیە.
لەوانەیە سەرەوە بۆمان دەردەکەوێت کەوا نێرینە لە ژیانیدا ئارەزوو مەیل و پشت بەستنی بە: زاتکردن و خۆسەپاندن و دەسەڵات و سەرنج ڕاکێشانی خەڵک بەلای خۆیەوە یە، بەڵام مێینە لە ژیانیدا ئارەزوو مەیل و پەشت بەستنی بە: کەرەم و بەخشین و سۆز و باوەشی گەرم بۆ کەسانی ترە.