ئەو خۆراکانەی توانی سێکس زیاد دەکەن

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-21-05:32:00 - کۆدی بابەت: 4715
ئەو خۆراکانەی توانی سێکس زیاد دەکەن
زانیاری هەمەڕەنگی تەندروستی

هەندێک خواردنی بەهێزکەری توانای سێکسی و کرداری جووتبوون

  • پیاز ئارەزوو دەکاتەوە و گەدەش بەهێز دەکات و تۆوی پیاو زۆرتر دەکات.
  • خورما و قەسپ بە تایبەت لەگەڵ شیر یان ماستدا.
  • کاهوو چونکە گەلێک ڤیتامینی تێدایە کە دژی نەزۆکییە و سودی هەیە  بە تایبەت  بۆ زاوزێ.
  • جەرجیر ئەمەش تۆوی پیاو و توانای جووتبوونی زۆرتر دەکات.
  • گێزەر ئەمەش چەند دەرئەنجامێکی باشی هەیە لە چآرەسەرکردنی لاوازی گشتی.
  • کەرەوز ئەویش چالاک کەرێکی بواری سێکسی زۆر باشە و بەکاردێت لە ناو شۆرباو و خوانردندا،
  • مەعدەنووس ناودارە بە ڤیتامین و بۆ پیتێنەر باشە بۆ نێر و مێ.
  • دەنکە عەزیز تۆوی پیاو زۆردەکات و لایەنی ڕەگەزی بەهێز دەکات.
  • دەنکی هێل سووڕی خوێن و حاڵەتی سێکسی چالاک دەکات.
  • سیر دەرمانێکی جادووییە، کارامەیە بۆ چارەسەری زۆرێک لە نەخۆشییەکان.
  • زەنجەفیل یەکێکە لە خواردنەوە هەرە باشەکانی وەرزی زستان و کۆمەڵێک کەڵک و سوودی هەن دەکرێ  لەگەڵ قرفە تێکەڵ بکرێت و سوودی لێ وەربگیرێت.
  • پەڵپینە سوود بەخشە بۆ لەش بە گشتی و دەبێتە خۆراک و قەڵەوکەر و چالاک کەرە،
  • زەعفران: گوڵەکانی ماددەیەکی بەهێزکاری جووتبوونی تێدایە.
  • نۆک ئارەزووی جووتبوون و تۆوی پیاو زۆر دەکات.
  • ماسی باشترین سەرچاوەی پڕۆتینەکان و ڤیتامینەکانە.
  • مریشک زوو هەرس دەکرێت و تۆوی پیاو زۆر دەکات.


سەرچاوەکان



857 بینین