هەندێک خۆراکی بەسوود بۆ ڕۆماتیزم

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-28-12:36:00 - کۆدی بابەت: 4934
هەندێک خۆراکی بەسوود بۆ ڕۆماتیزم
زانیاری هەمەڕەنگی تەندروستی

هەندێک زانیاری دەربارەی ڕۆماتیزم

بۆ نەخۆشی ڕۆماتیزم ئەوانە بەسوودن: (کەنگر - سپێناغ - هەنار - ئۆکالیبتۆس - پاقلە - گیای هەوێدار - بامیە - پرتەقاڵ - تۆوی کەتان - پیاز - توس - زرشک - زەنجەفیل - جۆ دوو سەر - زوفا - کەنێرە - زیرە - سێو - تۆفەرەنگی - ڕەشکە - پەتاتە - کوشا - کونجی - ترێی فەرەنگی - تەماتە - ترێ - گەزگەزکە - تاڵیشکە - لۆبیای سوور - نەعناع - حێل - گیا پێ چۆلەکە - شوتی - سیر - توودڕک - بی - جەعفەری - هەنگوین - هەرمێ - لیمۆ - گوڵی زمانە گا - قۆخ - بەرسیلە - توێکڵە سپیدار - زەردە چەوە).

وە هەروەها ئەمانەش بەسوودە (گوڵە بەیبوون دوو بەش + توێکڵی داری بی سێ بەش + ڕەگی مێکوک یەک بەش + گیای کلکە ئەسپ دوو بەش + ناوکی دەنکە لۆبیا دوو بەش) هەموویان دەهاڕێن و لێک دەدرێن و پڕی کەوچکێک لەناو پەرداخێک ئاوی کوڵاودا دەم دەکرێت و ڕۆژی سێ جار لە دوای نان دەخورێتەوە، (زەنجەفیل (٣٠)گرام + سوورنجان (٣٠)گرام) هەمووی لێکبدە و ژەمی بە کەوچکێکی هەنگوین شیری دەکرێت و دوای نان دەخورێت، ئاوی کەرەوز بە خاوی ژەمی کوپێک دەخورێتەوە ئەوانە بۆ ماوەی سێ هەفتە بەردەوام بەکاردێن نەک کە ئازاری کەم بوو وازی لێبهێنیت، ڕۆژی دوو جار ترێ بخوات، بە ئاوی سیری خاو لەگەڵ زەیتی زەیتوون بە ئەندازەی یەک تێکەڵ بکرێت و شوێنی ئازارەکەی پێ چەور بکرێت بە بەردەوامی، وە ڕۆژی (١٢)گرام سیر و سەلکە پیازێکی گەورە دوو ژەمە بخورێت، توێکڵی نەمامە سپی دار و بی لەهەریەکەی (٣) گرام کە هەر یەکێکیان بێت (٦)گرام بە وشککراوی دەم دەکرێت و سێ ژەمە دوای نان دەخورێتەوە، بەزەیتی خەرتەلە و مێخەک و کافور لەهەریەکەیان چەند دڵۆپێک تێکەڵ دەکرێت و شوێنی ئازاری پێ چەور دەکرێت، ناوکی شا بەڕوو بە وشککراوی (٤) گرام دەم دەکرێت و سێ ژەمە دەخورێتەوە، بەیبوون بە ڕەگ و گوڵ و گەڵاوە (٤) گرام دەم دەکرێت و دەخورێتەوە.


سەرچاوەکان



401 بینین