ناوهڕۆك
سەد وێنەکەی مێژوو
گۆڤاری تایم بڕیاری دا بە دانانی لیستێک بۆ بەناوبانگترین وێنەکانی مێژوو و لیستەکەش پێکهاتبوو لە ١٠٠ وێنە، بۆ ئەمەش لەگەڵ زۆرێک لە وێنەگر و وێنەزانانی جیهان کۆبوونەوە، لێکۆڵەرەکان دەڵێن: "هەندێک لە وێنەکانمان داناوە چونکە تاکن، هەندێکیان چونکە بیری مرۆڤیان گۆڕی، و هەندێکیش شێوازی ژیانمانی گۆڕی، بەڵام ئەوەی هاوبەشە لە نێوان هەموویان، ئەوەیە دەبنە هۆی گۆڕانکاری لە مرۆڤەکاندا".
ناوی وێنە | کۆڵەکەی دروستکردن |
ناوی وێنە بە فەرمی | Pillars Of Creation |
ڕیزبەندی | یازدەیەم |
جۆر | گەردوونناسی |
ساڵ | ١٩٩٥ |
وێنەگر | NASA |
کۆڵەکەی دروستکردن
تەلیسکۆپی بۆشایی ژاوەژاو کە ناسراوە بە هابڵ (Hubble Space Telescope) لە ساڵی ١٩٩٠ لە ڕێگەی کەشتی ئاسمانی ئاتلانتس (space shuttle Atlantis) چووە بۆشایی ئاسمان، تێچوویەکی زۆری هەبوو، ساڵانێک پلانی بۆ دانرا و کاتی بۆ تەرخانکرا، تا لە کۆتاییدا گەشتە خولگە، نزیکبوویەوە، بەڵام ئاوێنەکەی کە بەرزی ٨ پێ بوو بەهۆی هەڵەی بەرهەمهێنانەوە شێوابوو، بەو هۆیەشەوە ئەو وێنانەی کە دەیگرت ڕوون نەبوو، تاکوو ساڵی ١٩٩٣ لە رێگەی چەند ئاسمانەوانێکە کەلوپەلی چاککردن و ئامێری نوێ دروستکرا و خرایە سەر تەلیسکۆپەکە و بوو بە هۆی چاکبوونەوەی ئەو شێواوییەی لە ئاوێنەکەدا دروستبووبوو، لە کۆتاییدا لە ساڵی ١/٤/١٩٩٥ تەلیسکۆپی هابڵ وێنەیەکی زۆر ڕوون و جوانی گەردوونی گرت کە بە کۆڵەکەی درووستکردن ناسرا.
دەربارەی وێنە
ئەو وێنەیەی کە هابڵ گرتی وێنەی گەلەئەستێرەی ئیگڵ نێبیڵا (Eagle Nebula) بوو، کە کۆمەڵەیەکە لە ئەستێرە و ٦٥٠٠ ساڵی ڕووناکی لە زەوییەوە دوورە، لە شێوەی دووکەڵکێشێکی گەورەدایە کە وەک هەورێکی مەزن لە تۆزی نێو ئەستێرەکان دەردەکەوێت، بە هۆی بای وزە زۆرەوە کە لە ئەستێرەکانی دەورووبەرەوە دەرچووە ئەو شێوەی وەرگرتووە (بەشە ڕەشەکەی سەرەوە لای دەستە ڕاست بەهۆی گەورەکردنی یەکێک لە چوار کامێراکەی هابڵەوە دروست بووە)، بەڵام زانستی کۆڵەکەکان زۆر لەوە کەمترە کە بتوانێت بەشێکی گرنگییەکەیان دەربخات، نامۆیی و مەزنی پێکهاتەی ئەم گەلەئەستێرەیە کە کۆڵەکەکانی ٢٠ ترلیۆن میلن، سەرنجڕاکێشن، هەست بزوێن و بەزێنراون بە شێوەی یەکسان، هەزاران کۆنفرانسی گەردوونناسی ناتوانێت ئەوە بخاتەڕوو کە وێنەیەک دەیخاتەڕوو.