ناوهڕۆك
ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ڕۆژهەڵاتی کوردستان یەکێکە لە پارچە دابڕاوەکانی کوردستانی گەورە و دەکەوێتە وڵاتی ئێران، بە هەریەک لە کوردستانی ئێران و ناوچە کوردییەکانی ئێرانیش دەناسرێت، سنووری لەگەڵ هەریەک لە هەرێمی کوردستان و تورکیا و ئازەربایجان هەیە و پارێزگاکانی ورمێ و کوردستان و کرماشان و ئیلام و لوڕستان و هەمەدان و خووزستان و چوارمەحاڵ و بەختیاری و کۆهگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد و هەندێک لە پارێزگاکانی دیکە دەگرێتەوە.
دانیشتوان
دانیشتوانی ئەم پارچەی کوردستانی گەورە لە نێوان ١٠ بۆ ١٢ ملیۆن کەس دەخەمڵێنرێت، کرماشان گەورەترین شاریەتی و زۆرترین ڕێژەی دانیشتوان لەخۆدەگرێت کە ناوەندی قەزا بە ٩٤٦,٦٥١ کەس دەخەمڵێنرێت لە ساڵی ٢٠١٦، بەپێی ڕێکخراوی سیا دانیشتوانی کوردستان لە ئێران %١٠ـی وڵاتەکە پێکدەهێنن.
لەم ناوچانەی ئێرانیش کوردەکان هەن:
ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ٧٠٠ هەزار کورد | %٢١ |
خوڕاسانی باکوور | ٤٠٠ هەزار کورد | %٥٠ |
خوڕاسانی ڕەزەوی | ٣٠٠ هەزار کورد | %٥ |
تاران | ٢٥٠ هەزار کورد | %٢ |
ئەلبورز | ٢٠٠ هەزار کورد | %٧,٥ |
هەمەدان | ١٧٠ هەزار کورد | %١٠ |
ناوچەکانی دیکە | ٣٠٠ هەزار کورد |
سنوور
- هەریەک لە پارێزگاکانی (کرماشان، سنە، ورمێ، ئیلام، لوڕستان، خوڕاسانی باکوور) دەگرێتەوە.
- کرماشان پێکدێت لە شارەکانی: ئارووناوا و پاوە و سەلاسی باوەجانی و جوانڕۆ و داڵاهۆ و ڕوانسەر و سەرپێل و سونغوڕ و سەحنە و قەسر و کرماشان و کەنگاوەر و گیەڵان و هەرسین.
- کوردستان یان سنە پێکدێت لە شارەکانی: سنە، سەقز، مەریوان، بانە، قوروە، کامیاران، بیجاڕ، دیواندەرە، دێولان، سەوڵاوا.
- ورمێ پێکدێت لە شارەکانی: بۆکان، پۆلدەشت، پیرانشار، تەکاب، چاڵدێران، چایپارە، خۆی، ساینقەڵا، سەردەشت، سەڵماس، شنۆ، شەوت، ماکۆ، مەهاباد، میاندواو، نەغەدە، ورمێ.
- ئیلام پێکدێت لە شارەکانی: ئاودانان، ئیلام، ئەیوان، بەدرە، چەرداوڕ، دەڕەشار، دێلوڕان، سیروان، مەڵگشای، مێهران.
- لوڕستان پێکهاتووە لە شارەکانی: ڕوومیشکان، کوودەشت، سلسلە، دڵفان، دەورە، دووروود، خوڕەماوە، پاپێڵ، ورووگڕ، ئەلیگوودەرز، ئەزنا.
ئایین
زۆرینەی خەڵکەکەی موسوڵمانن و لەسەر مەزهەبی سوننەن، لە هەریەک لە سنە و قروە و بیجار کوردی شیعە مەزهەب زۆرن، لە کرماشانیش هەریەک لە یارسان و شیعە و سوننە هەن، کە یارسانەکان زیاتر دەکەونە ناوچەی داڵاهۆ، لە ئیلام زۆربەی کوردەکان شیعەن و هەندێکیشیان یارسانن.
ئابووری
ناوچەکە بەهۆی ئەوەی زیاتر کوردن و ناوچەی سنوورییە و جەنگی ئێران و عێراق تێیدا ڕوویدا زۆر ئاوەدان نییە و لە چاو شارەکانی دیکەی ئێران خزمەتێکی ئەوتۆ نەکراوە، هەریەک لە پیشەسازییەکانی نەوت و گاز و پترۆکیمیا و ئاسن و چیمەنتۆ و زێڕ و بەنداوسازی و ماددەی خۆراکی تێدا هەیە.
هەروەها فەرش و قاڵی و گڵیم و کڵاش و کوڵەباڵی تێدا دروست دەکرێت.
ناوچە گەشتیارییەکان
شار | ناوی شوێنەواری گەشتیاری |
کرماشان | بەردنووسی بێستوون |
کەنگاوەر | پەرستگای ئاناهیتا |
پاوە | ئەشکەوتی قوڕەقەڵا |
کرماشان | تاقۆسان |
سەرپێل زەهاو | قەڵای یەزدگەرد |
گوندی ریجاب | گوندێکی مێژوویی |
بیجار | قەڵای قەمچغای |
مەریوان | دەریاچەی زرێبار |
سەقز | ئەشکەوتی کەرەفتوو |
مەهاباد | ئەشکەوتی سەوەڵان |
مەهاباد | فەخرەقا |
ئورومیە | دەریاچەی مارمیشۆ |
بۆکان | ئەشکەوتی قلایچی |
بوژنۆرد | ئاوێنەخانەی مەفخەم |
بوژنۆرد | سەردار مەفخەم |
مانە و سملقان | سپاخۆ |
ئێسفەرایێن | شاری بەڵقیس |
بوژنۆرد | بش قارداش |
ئیلام | نیگاری گوڵ گوڵ مەلەکشاهی |
سەردەشت | تاڤگەی شەڵماش |
حیزبەکان
- حیزبی دیموکراتی کوردستان
- حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
- کۆمەڵهی شۆڕشگێڕی زهحمهتکیشانی کوردستانی ئێران
- کۆمەڵەی ئازاد و دیموکراتیکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
- حیزبی ژیانی ئازادی کوردستان
- کۆمەڵەی ئازاد و دیموکراتیکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
- ئیخوان موسلمینی ئێران (کۆمەڵەی دەعوە و ئیسڵاحی ئێران)
- ڕێکخراوی دیموکراتی یارسان
- سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
- کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
- کۆمەڵەی زهحمهتکێشانی کوردستان
- ڕێکخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
- حیزبی ئازادی کوردستان
ڕاگەیاندن و میدیا
- کەناڵی کوردستان
- ڕادیۆی کرماشان
- ڕادیۆی کوردی تاران
- ڕادیۆی ئورومیە
- کەناڵی سەحەری دوو
- کەناڵی مەهاباد
- کەناڵی ئیلام
- ڕادیۆ مەهاباد
- ڕادیۆی ئیلام
کەسایەتییەکان
سینەمایی
- نەوید محەمەد زادە
- فەرهاد ئەسڵانی
- بەھمەن قوبادی
- نزار سەلامی
- پووران درەخشەندە
- بەھرۆز غەریبپوور
- جەمیل ڕۆستەمی
- شەھرام عەلیدی
- قوتبەدین سادقی
سیاسی
- قازی محەممەد
- مادیگ
- ئیبراھیم حەسەکی
- خانی لەپ زێڕین
- کەریم خانی زەند
- عەبدولڕەحمان قاسملوو
- سمکۆی شکاک
- فەرزەندە بەگ
- سادق شەرەفکەندی
- بەھائەدین ئەدەب
- فواد مستەفاسوڵتانی
- محەممەد سەدیق کەبودوند
- سەدیق کەمانگەر
- فەرزاد کەمانگەر
- سوورەیا سەراجەدینی
- ڕۆیا تلوعی
- ئامینە کاکەباوە
- عەبدولا ڕەمەزان زادە
- محەممەد ڕەزا ڕەحیمی
- کەریم محەممەد زادە
- ئیبراھیم عەزیزی
- مستەفا ھیجری
- کەریم سنجایی
- کامەران ھیدایەتی
- ڕەحیم ڕۆستەمی
- عفەت قازی
- موحمەد باقر قالیباف
- زەینەب جلالیان
- گلمراد مرادی
ئایینی
- ئەحمەد موفتیزادە
- سەفیەدین ئەردەبیلی
- حاجی نیعمەتولڵا
- نوری عەلی ئیلاھی
- سەدرەدین موسا
- شێخ حەیدەر
- شێخ جونەید
- شێخ زاھید گەیلانی
- پیریۆنس
- شا نیعمەتوڵڵای وەلی
- ئایەتوڵڵا مەردۆخ کوردستانی
مۆسیقا
- حەسەن زیرەک
- موحسین چاوشی
- عەباس کەمەندی
- محەممەد ماملێ
- شەهرام نازڕی
- نەجمەدەین غوڵامی
- عوسمان ھەورامی
- کەیهان کەلهوڕ
- لەیلا فەریقی
- بیژەن کامکار
- ھانی
- فرمێسک
- ناسڕ ڕەزازی
- نەڤید زەردی
- مریەم ئیبراھیم پوور
- ھاشم نانەوازادەگان
- ھالە سەیفیزادە
- ھانا کامکار
- موجتەبا میرزادە
- میرزا جەواد قازی
- مەزھەر خالقی
- مەرزیە فەریقی
- فرەیدوون سەدیق
- فەتانە وەلیدی
- فەرھاد زیرەک
- قادر عەبدوڵڵازادە
- قەشەنگ کامکار
- قادر ئەلیاسی
- یەدوڵڵا ڕەحمانی
- ئاوات بۆکانی
- ئەردەشیر کامکار
- ئەردەوان کامکار
- کۆڕش عەزیزی
- ئەرژەنگ کامکار
- ئەرسەلان کامکار
- ئیرج ڕەحمانپووڕ
- ئیسماعیل پیرخدری
- ئیسماعیل سابووری
- ئیسماعیل مەسقەتی
- دڵنیا ڕەزازی
- حافز نازری
- حسەین شەریفی
- جەلال نەسیری
- سیاوەش کامکار
- سۆھراب پوورنازری
- سەید عەلی ئەسغەر کوردستانی
- سەید قوڵی کشاوەرز
- سەید محەممەد سەفایی
- سەید مێھرداد موشەعشەعی
- جەمال موفتی
- تاھموورس پورنازری
- بەھزاد سالاری
- بەھار موڤەحید بەشیری
- ڕاحلە بەرزگەری
- ڕەزا سەقایی
- ڕەشید فەیزنژاد
- ڕووزبێھ
- ڕوکنەدین موختاری
- زانا وەلید پوور
- زەکەریا یووسفی
- سەبا کامکار
- سەعدوڵڵا نەسیری
- سەعید فەرەجپووری
- سەید خەلیل عالینەژاد
- عەلی عابدی
- عەزیز شاھڕۆخ
- عەزیز وەیسی
- عەلائەدین باباشەھابی
- عەلادین بابە شەھاب
- عەلی ئەکبەر مورادی
- عەلی ئەلبورزی
- عەلی خەندان
- عەلی سەرحەت باران
- شەھاب جەزایری
شاعیر و ئەدەبی
- مەستوورە ئەردەڵان
- ڕەحیم موعینی کرماشانی
- وەفایی
- ھەژار
- ھێمن
- مەلا پەرێشان
- ئیبن حاج
- شەھابەدین یەحیا سەھروردی
- سوارە ئیلخانیزادە
- حەمید حەسەنی
- بابا تاھیری ھەمەدانی
- ئەبووحەنیفەی دینەوەری
- بەختیار سەجادی
- بەدیع و زەمان ھەمەدانی
- پەرویز جیھانی
- حوسێن خالقی
- خانای قوبادی
- سەید کامیل ئیمامی
- عەبدولحەمید حیرەت سەجادی
- مستەفا بێسارانی
- مەلەک جان نیعمەتی
- محەممەد قازی
- نیزامیی گەنجەوی