ناوهڕۆك
قاسملوو
عه‌بدولره‌حمان قاسملوو له شه‌وی یەڵدای زستانی ساڵی ١٩٣٠ رێكه‌وتی ٢٢ی ١٢ له شاری ورمێ له بنه‌ماڵه‌یه‌كی خاوه‌ن موڵكی ده‌ست ڕۆیشتوودا له دایك بووە، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له ورمێ و تاران ته‌واوكردووە.
هەر بە منداڵی بەهۆی ژینگەی ماڵەوە ئاگاداری بابەتە سیاسییەکانی دەوروبەری دەبێت و بیری کوردپەروەری و خەباتی کوردایەتی لە مێشکیدا دەچەسپێت و خۆی له‌م باره‌یه‌وه له كتێبی "چل ساڵ خه‌بات له پێناوی ئازادی"ـدا پاش باسی گەشتی ٣٠ كه‌س له كورده‌كان بۆ باكۆی پایتەختی ئازەربایجانی سۆڤیەتی له‌سه‌ر بانگهێشتنی ده‌وڵه‌تی یەکێتی سۆڤیەت نووسیویەتی: "هه‌رچه‌ند ئه‌و كاته من ته‌مه‌نم یازده ساڵ بوو، به‌ڵام وه‌ك زۆر منداڵی ئه‌و سه‌رده‌مه سیاسه‌ت سه‌رنجی راكێشا بووم".
دواتر دەڵێت: " بابم یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌و هه‌یئه‌ته (دەستە) بوو، زۆر باشم له بیره كه له باكۆ هاته‌وه چه‌ندین تاقه‌ندی له‌گه‌ڵ خۆی هێنابوو، تاپڕێكی باشیشی پێ‌بوو، وادیاره سۆڤیەتییەکان قه‌ند و تفه‌نگ و شتی دیكه‌یان به دیاری دابوو به هه‌موو ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ت. قه‌ند به تایبه‌تی زۆر به نرخ بوو، چونكه ئه‌و كاته له ئێران زۆر كه‌م و گران بوو.
من ئه‌و كاره‌م زۆر پێ سه‌یر بوو، چونكه له ماڵی ئێمه براكانم و ئامۆزاكانم كه له من گه‌وره‌تر بوون، باسی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه بابم له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سی دیكه چوون بۆ باكۆ حه‌ق و ئازادیی كوردان داوا بكه‌ن، بۆیه ڕاست و ڕه‌وان له بابم پرسی: ئه‌دی مافی كوردان چی لـێ هات؟” (چل ساڵ خه‌بات له پێناوی ئازادی، چاپی دووهه‌م، ١٣٦٧ لاپه‌ری ٦٢ـ ٦١).
ناو | عەبدولڕەحمان قاسملۆ |
لەدایکبوون | ٢٢/١٢/١٩٣٠ - کوردستانی ڕۆژهەڵات - ورمێ |
کۆچی دوایی | ١٣/٧/١٩٨٩ - ڤیەنا پایتەختی نەمسا |
هۆکاری مەرگ | تیرۆرکردن (لەلایەن دەسەڵاتی ئێرانەوە) |
شوێنی گۆڕ |
کۆڵانی ٣٤، گۆڕستانی پێر لاشێز، پاریس |
بڕوانامە | دکتۆرا |
پیشە | سیاسی، نووسەر، زانای بواری ئابووری و کۆمەڵایەتی |
ساڵانی چالاکی | ١٩٧١ بۆ ١٩٨٩ |
حیزب |
|
ئایین |
ئیسلامی سوننە |
بەرهەمی ناودار |
چل ساڵ خه‌بات له پێناوی ئازادی |
هاوسەر |
Helen Krulich |
منداڵ |
|
ژیانی سیاسی
عەبدولڕەحمان قاسملوو ساڵی ١٩٤٥ تێكۆشانی سیاسی خۆی به دامه‌زراندنی یەکێتی لاوانی دیموكرات له شاری ورمێ ده‌ست پێدەکات، بەڵام ساڵی ١٩٤٦ كۆماری كوردستان له مه‌هاباد ڕووخا، به‌دوای ئه‌ودا ئه‌ویش بۆ خوێندن چووه تاران، ساڵی ١٩٤٨ بۆ درێژه‌پێدانی خوێندن چوو بۆ پاریس پایته‌ختی فەڕەنسا، گه‌یشتنی به پاریس هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ته‌قه‌كردن له شا له زانستگه‌ی تاران لە ١٩٤٨، ئەو ڕووداوەش بووە هۆی لەناوچوونی ئازادی و دیموکراتییەکان لەناو ئێران.
به‌و بۆنه‌یه‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی خوێندكاره ئێرانییەکان له پاریس پێكهات كه له‌وێدا عەبدولڕەحمان قاسملوو به درێژی له دژی شا و ڕژێمەکەی قسەدەکات، ئەمەش بووە هۆی درووستبوونی بیری ڕەخنەگرانە لەناو قوتابیانی ئێرانی و دروستبوونی فشاری باڵیۆزخانەی ئێران لە پاریس و دواتریش فشاری فەڕەنسا دژی قاسملوو، سه‌رئه‌نجام ناچار بوو پاریس به‌جێبهێڵێت و وه‌ك یه‌كه‌م قوتابی نێردراوی ئێرانیی "یەکێتی نێونه‌ته‌وه‌یی خوێندكاران” چوو بۆ پراگی پایتەختی چیکۆسلۆڤاکیا، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا كه له فەڕەنسا بوو، به هاوكاریی چه‌ند خوێندكاری دیكه‌ی كورد ”كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كورد له ئەوروپا”ـیان دامه‌زراند.
له‌و ماوه‌یه‌دا كه له پڕاگ خه‌ریكی خوێندن بوو له تێكۆشانی یەکێتی نێونه‌ته‌وه‌یی خوێندكارانیش‌دا به‌شدار بوو، ساڵی ١٩٥١ به نوێنه‌رایه‌تی خوێندكارانی ئێران له دووەم كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه‌دا كه له شاری پڕاگ گیرا به‌شدار بوو، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا وه‌ك نوێنه‌ری ئێران له زۆر كۆبوونه‌وه و كۆنفرانسی فیدراسیۆنی جیهانیی لاوان‌دا له شاری بووداپێستی پایتەختی پۆڵەندا به‌شدار بوو.
ساڵی ١٩٥٢ له سه‌رده‌می حكوومه‌تی ئێرانی دکتۆر موسەدیقدا قاسملوو پاش ئه‌وه‌ی له خوێندنگای پڕاگ‌دا بڕوانامەی بەکالریۆسی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كانی وه‌رگرت گه‌ڕایه‌وه ئێران، ئه‌و كاته له نێوان حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و حیزبی تووده‌ی ئێران دا یەکێتی ڕێکخراوەیی هه‌بوو، قاسملوو پاش شه‌ش مانگ تێكۆشان له تاران هاته‌وه مه‌هاباد و له‌وێ به‌رپرسایه‌تیی كاری حیزبی لە ئەستۆ گرت.
پاش کودەتای ١٩/٨/١٩٥٣ ناچار بوو به ته‌واوی خۆی بشارێته‌وه و به نهێنی له تاران و له كوردستان خه‌ریكی كاری حیزبی بێت، له‌و ماوه‌یه‌دا عەبدولڕەحمان قاسملوو سه‌رپه‌رستیی رۆژنامه‌ی “كوردستان”ـی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی لە ئەستۆ بوو كه ته‌نیا پێنج ژماره‌ی به نهێنی لـێ ده‌رچوو، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا بوو كه كۆمیته‌یه‌كی گشتی بۆ كاروباری حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران به به‌رپرسایه‌تی ئه‌و پێك هات.
عەبدولڕەحمان قاسملوو پاش پێنج ساڵ تێكۆشانی سیاسی له ئێران و به‌تایبه‌تی له كوردستان، ساڵی ١٩٥٧ جارێكی دیكه چوویەوە بۆ چیکۆسلۆڤاکیا، ساڵی ١٩٥٨ پاش سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی عێراق و بووژانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كورد له كوردستانی عێراق قاسملوو له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامێکی بەرپرسی دیكه‌ی حیزبی هه‌وڵیاندا له ڕێگای عێراقه‌وه رێكخراوه‌كانی حیزبی زیندوو بكه‌نه‌وه، به‌ڵام بەهۆی کەمتەرخەمی هەندێک لە بەڕێوبەرانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق له‌و كاره‌دا سه‌رنه‌كه‌وتن، ساڵی ١٩٥٩ قاسملوو به ده‌ستووری ده‌وڵه‌تی عێراق له‌و وڵاته ده‌ركرا و گه‌ڕایه‌وه بۆ پڕاگ.
ساڵی ١٩٦٢ قاسملوو له زانستگه‌ی پڕاگ دکتۆرای زانستی ئابووریی وه‌رگرت و هه‌تا ساڵی ١٩٧٠ له زانستگه‌ی پڕاگ وانەی “ئابووریی سه‌رمایه‌داری و ئابووریی سۆسیالیستی و تیۆری سەرهه‌ڵدانی ئابووری”ـی گوته‌وه، له‌و ماوه‌یه‌دا دکتۆر قاسملوو چه‌ندین كتێب و نامیلکەی له‌سه‌ر گیروگرفته ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كان نووسی كه له هه‌موویان به ناوبانگتر كتێبی “كوردستان و كورد”ـه، ئه‌م كتێبه ڕاستەوخۆ به زمانی چیکی نووسراوه، تا ئێستا به زمانه‌كانی ئینگلیزی، سلۆڤاکی، پۆڵەندی، عه‌ره‌بی و كوردی و فارسی و هیندی و چه‌ند بەشێکیشی بە فەڕەنسی چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه، دکتۆر قاسملوو زمانه‌كانی كوردی، فارسی، توركی، عه‌ره‌بی، فەڕەنسی و ئینگلیزی و چیکی و ڕووسی به باشی زانیووە، به زۆر زمانی دیكه‌ش وه‌ك ئه‌ڵمانی ئاشنابوو، ساڵی ١٩٧٠ پاش ده‌رچوونی به‌یاننامه‌ی ١١ی مارس و رێككه‌وتنی نێوان سەرکردایەتی بزووتنه‌وه‌ی كورد له كوردستانی عێراق و ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته ئەگەری تێكۆشانی سیاسی له‌كوردستانی ئێران زیاتر بوو، له‌و كاته‌دا دکتۆر قاسملوو له ئەوروپا گه‌ڕایه‌وه و به هاوكاریی چه‌ند كه‌س له یارانی نزیکی ئه‌ركی زیندووكردنه‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كانی حیزبی دیموكراتی لە ئەستۆ گرت، له كۆنفرانسی سێیەمی حیزب‌دا كه مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٩٧١ گیرا، دکتۆر قاسملوو به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و پاشان به سكرتێری گشتیی حیزبی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرا و له‌و كاته‌وه له هه‌موو كۆنگره‌كانی حیزبی‌دا وه‌ك سكرتێری گشتی هه‌ڵبژێدرایه‌وه، به‌م جۆره بۆ ماوه‌ی هه‌ژده ساڵ وه‌ك سەرۆکی حیزب لە سەختترین ساتەکانی قۆناغی سیاسی حیزب بەڕێوەبردووە.
تیرۆر
لە ١٣/٧/١٩٨٩ لە ڤیەنای پایتەختی نەمسا، لە کاتی کۆبوونەوەی نێوان حکوومەتی ئێران و دکتۆر قاسملوو و هاوڕێیانی دەربارەی بابەتی کورد لە ئێران و بەدەستهێنانی مافی سیاسی و کۆمەڵایەتی بۆ گەلی کورد، بەهۆی خیانەتەوە لەسەر مێزی گفتوگۆ هەریەک لە دکتۆر قاسملوو سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی ئێران و عەبدوڵای قادری ئازەر و فازڵ ڕەسوڵ مەحموود تیرۆرکران.
زۆرێک بڕوایان وایە کە ئەو لە کۆتاییەکانی تەمەنی باوەڕی وابووە بابەتی کورد پێویستی بە گفتوگۆیە و بە خەباتی چەکداری چارەسەر ناکرێت.
تیرۆرستەکان بە هاوکاری باڵیۆزخانەی ئێران هاتبوونە ناو خاکی نەمسا بە جلوبەرگی دیبلۆماسییەوە، بە وتەی نەسرین قاسملوو (هاوسەری دکتۆر قاسملوو) وڵاتی ئێران هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە ئەو بەڵگانە بڵاودەکاتەوە کە وڵاتی نەمسا چەکی بە هەردوو وڵاتی عێراق و ئێران فرۆشتووە لە جەنگدا لەکاتێکدا وتویەتی من بێلایەنم کە ئەمەش دژی یاساکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە.
لەدوای تیرۆرکردنیان دەوڵەتی نەمسا ڕێگای بە لێکۆڵینەوە نەدا و کەیسەکە داخرا.
قاسملوو و تۆمەتەکانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە
چەند کەسێک لە ڕقیان بەرامبەر دکتۆر قاسملوو لە دوای کیمیابارانکردنی هەڵەبجەوە ڕایانگەیاند کە قاسملوو حاشای کردووە لەوەی شارەکە کیمیابارانکرابێت و دەستیشی هەبووە تێیدا، بەڵام بەپێی ئەو بەڵگانەی حیزب خستوویەتیە ڕوو ڕوونە کە قاسملوو نەک ئەوەی دەستی لە کارێکی لەوشێوەیە هەبووبێت بەڵکو پێشتریش و پاش کیمیابارانکردنی شارەکە دەستێکی باڵای هەبووە لە پەیڕەوکردنی ئاگربەست و چارەی ئاشتی لە نێوان دوو وڵاتەکە بۆ ئەوەی ڕووداوێک بەسەر میلـلەتی کورددا نەیەت.
لە هاوین و پاییزی ساڵی ١٩٨٨ و دوای قبووڵکردنی بڕیاری ٥٩٨ـی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ وەستانی جەنگی عێراق و ئێران، قاسملوو هەوڵێکی جدی دا لە ئەوروپا و وڵاتانی دەسەڵاتدار بۆ گەورەکردنی پرسی کورد و ناساندنی، بۆ گەیشتنی میلـلەتی کورد بە مافی خۆی و سەربەخۆیی.
لەدوای کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە سوودی لە میدیاکانی ئەوروپا وەرگرت بۆ گەیاندنی دەنگی کورد و ناساندنیان بە جیهان، بەوەش توانی ڕای چەند کەسایەتییەکی نێودەوڵەتی وەک (فرانسوا میتران و بڕۆنۆ کرایسکی و لیۆنێل جۆسپەن، پیێر مۆروا، ویلی برانت، هاینس فیشێر) بۆلای خۆی ڕابکێشێت.
لە ئاکامی ئەو هەوڵانەدا ئینتەرناسیۆناڵی سۆسیالیست لە کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری پاریس لە ڕۆژانی ٦ و ٧ـی ١٢ـی ١٩٨٨ دەقێک دەربارەی کورد پەسەند بکەن کە دکتۆر ئامادەی کردووە، و ڕاپۆرتەکانیش بە زمانی کوردی لە ژمارەکانی (١٤٤، ١٤٥، ١٤٦)ـی ڕۆژنامەی کوردستانی حیزبی دیموکرات‌دا هەن.
ڕادیۆی BBC و ئیدانەکردنی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە
بەرنامەی هەواڵەکانی کاتژمێر ٦ی بەیانیی رادیۆی بی بی سی ئەیلوولی ١٩٨٨
"کورتەی هەواڵەکان: دکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملوو، ڕێبەری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، دەوڵەتی عێراق سەبارەت بەو شتەی پێی دەگوترێ بەکارهێنانی فراوانی گازی ژەهراوی دژی کۆمەڵی کورد، ئیدانە کردووە، هەروەها قاسملوو دەڵێت: دەوڵەتی ئێرانیش دژی کوردەکان گازی بەکارهێناوە بەڵام نەک بەو فراوانییە کە هەزاران کەس بکوژرێت، ئێمە لە هەر شوێنێک گازی کیمیایی بوەشێنرێت ئیدانە و مەحکوومی دەکەین".