ناوهڕۆك
سەرەتا
قەرەخەرمان (بە عەرەبی: الفريك (قرة خرمان)، بە ئینگلیزی: Qarakharman)، ژەمێکی کوردەواریی بەتام و چێژە، خواردنێکی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و چەندین کەس ئارەزووی خواردنی دەکەن، بە چەندین شێوازی جیاواز ئامادە دەکرێت.
پێداویستییەکانی
ئامادەکردنەکەی
سەرەتا گۆشتەکە لە مەنجەڵێکدا ئاو و خوێی تێبکە و بیکوڵێنە، دوای کوڵاندنی ئاوەکەی لێ جیابکەرەوە، گۆشتەکە کەمێک سووربکەرەوە. قەرەخەرمانەکە بخەرە ئاوەوە و بۆ ماوەی نیو کاتژمێر لەناو ئاوەکەدا بیهێڵەرەوە بۆ ئەوەی بخووسێت. پیازەکە ورد بکە و بیخەرە ناو ڕۆنەکەوە و سووری بکەرەوە، ئینجا خوێ و ئاوی گۆشتەکەی تێبکە و بیکوڵێنە.
دوای ئەوەی ئاوەکە کوڵا، قەرەخەرمانەکە بپاڵێوە ئینجا بیکەرەوە ئاوە کوڵاوەکە تا دەکوڵێت لەسەر ئاگرێکی مامناوەند دایبنێ، کە ئاوەکەی هەڵچنی تێکەڵی بکە و ئاگرەکەی هێواش بکەرەوە و دایبنێ تا دەکوڵێت و نەرم دەبێتەوە. لە کۆتاییدا دەتوانیت گوێز و بادەم و کشمیش و گۆشتی ئاژەڵ بیڕازێنەرەوە و پێشکەشی بکە.