شله‌ی باینجان

له‌لایه‌ن: - تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-07-04-10:50:00 - کۆدی بابەت: 306
شله‌ی باینجان
خواردنە سادەکان

هونه‌ری چێشلێنان كه‌ره‌سته‌كان باینجان كه‌ره‌وز گۆشت سیر ته‌ماته‌ پیاز بیبه‌ر خوێ دارچینی هاڕاو دارچینی بیبه‌ری ڕه‌ش ڕۆن شله‌ی باینجان زانیاری

ناوه‌ڕۆك

كه‌ره‌سته‌كان 

باینجان

كه‌ره‌وز

گۆشت 

سیر

ته‌ماته‌

پیاز 

بیبه‌ر

خوێ

دارچینی هاڕاو 

دارچینی 

بیبه‌ری ڕه‌ش 

ڕۆن

شێوازی ئاماده‌كردن

1- گۆشته‌كه‌ سورده‌كرێته‌وه‌و ئاوی تێده‌كرێت هه‌تا ده‌كوڵێت 

2- باینجانه‌كه‌ به‌ چوار گۆشه‌ی گه‌وره‌ قاژ ده‌كرێت 

3- كه‌ره‌وزه‌كه‌ ورد ده‌كرێت سیره‌كه‌ ده‌كرێت به‌ ئه‌ڵقه‌ پیازه‌كه‌ش قاژ ده‌كرێت 

4- ته‌ماته‌كه‌ پێسته‌كه‌ی لێده‌كرێته‌وه‌و له‌ت ده‌كرێت 

5- له‌كه‌مێك ڕۆندا پیاز و باینجانه‌كه‌ كه‌مێك سورده‌كرێته‌وه‌ ته‌ماته‌ ورد كراوه‌كه‌ی تێده‌كرێت و سیر و كه‌ره‌وزه‌كه‌ كه‌مێك خوێ بیبه‌ر و دارچینی پاشان دۆشاوی ته‌ماته‌كه‌ی تێده‌كرێت 

6- گۆشت و ئاوی گۆشته‌ كوڵاوه‌كه‌ی تێده‌كرێت بابكوڵێت و خه‌ست بێته‌وه‌

 

 


سەرچاوەکان



774 بینین