ناوهڕۆك
سەرەتا
حەوت سوودی سەرسوڕهێنەری بیبەری سەوز (بە عەرەبی: سبع فوائد مذهلة للفلفل الأخضر، بە ئینگلیزی: Seven amazing benefits of green pepper)، توێژینەوە زانستییەکان ئاشکرایان کردووە کە بیبەری سەوز چەندین سوودی گرنگی بۆ تەندروستی هەیە و یارمەتیدەرە بۆ چاکبوونەوە لە چەندین نەخۆشی جیاواز.
گرنگترین سوودەکانی بیبەری سەوز بۆ تەندروستی
- بیبەری سەوز بەهۆی دەوڵەمەندی بە کالسیۆم یارمەتیدەرە بۆ پارێزگاریکردن لە سەلامەتی ددانەکان و ئێسک و پارێزگاریکردن لە تەندروستی دەم و ددانەکان.
- بیبەری سەوز یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری نەخۆشییە بەکتریاییەکانی وەک پێی وەرزشەوان، بەهۆی بوونی دژە بەکتریا و دژە کەڕوویی لە پێکهاتەکەیدا.
- بیبەری سەوز بڕێکی زۆر دژە ئۆکسێنی بەهێز و ڤیتامین A و ڤیتامین B6 و B9 و C تێدایە، کە سیستمی بەرگری جەستە بەهێز دەکەن.
- بیبەری توون یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکان و هەوکردنی ئێسک و فشەڵبوونی ئێسک و هەوکردنی جومگەی رۆماتیدی.
- یارمەتیدەر دەبێت بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی ڕەبۆ، بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ماددە ڕووەکییەکان، کە وادەکات ڕێڕەوی هەناسەدان خاو ببێتەوە و هەناسەتەنگی کەم ببێتەوە.
- بیبەری تونی سەوز ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن.
- یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان، بەشێوەیەکی بەرچاو بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامینەکان بەتایبەت ڤیتامین C.
سەرچاوەکان
335 بینین