ناوهڕۆك
سەرەتا
کوبەی پەتاتە جۆرێکی کوبەیە کە بە پەتاتە و کۆمەڵێک کەرەستەی تر دروست دەکرێت. دروستکردنی ئاسانە و تام و چێژێکی جیاوازتریشی هەیە.
کەرەستەکان
- یەک کیلۆ پەتاتە
- بەهارات
- خوێ، زەیت بەپێی پێویست
- دوو هێلکە
- وردەنان
- پەنیری پیتزا بەپێی پێویست
- ئاردی سپی بەپێی پێویست
شێوازی دروستکردن
- پەتاتەکان بە توێکڵەوە دەکوڵێنیت، پاش کوڵانیان توێکڵەکە لێ دەکرێتەوە، خوێ و بەهاراتی تێ دەکرێت و بەباشی دەشێلدرێت، وردە وردە لەگەڵ شێلانیدا ئاردی تێ دەکرێت تاکوو توند دەبێت، بە جۆرێک کە نەلکێت بە دەستدا.
- پاشان هەردوو هێلکەکە تێکەڵ دەکرێت و دادەنرێت، پاشان وردەنانەکەش دەهێنیت و دای دەنێیت. پەتاتەکە وەک کوبە خڕ دەکەیت و پەنیری پیزا دەکەیتە ناوەکەیەوە.
- پاشان کوبەکە دەکەیت بە هێلکەکەدا و وردەنانەکە دەکەیت بەسەریدا، پاش تەواوبوونی لەناو ڕۆندا سووردەکرێنەوە و پاشان پێشکەش دەکرێت.
249 بینین