ناوهڕۆك
ناساندن
ویلهێلمی دووەم یان فریدریش ویلهێلم ڤیکتۆر ئەلبێرت (بە ئینگلیزی: Wilhelm II، بە عەرەبی: فيلهلم الثاني)، کۆتا ئیمپراتۆری ئەڵمانیا و پاشای پروسیا بووە، لە ١٥ی حوزەیرانی ١٨٨٨ تا دەستلەکارکێشانەوەی لە ٩ی تشرینی دووەمی ١٩١٨ حوکمڕانی کردووە. سەرەڕای بەهێزکردنی پێگەی ئیمپراتۆریەتی ئەڵمانیا وەک زلهێزێکی گەورە بە بنیاتنانی هێزی دەریایی بەهێز، لێدوانە گشتییە بێ تەکتیکەکانی و سیاسەتی دەرەوەی ناڕێکی دژایەتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد و لەلایەن زۆر کەسەوە بە یەکێک لە هۆکارە بنەڕەتییەکانی جەنگی جیهانیی یەکەم دادەنرێت. کاتێک هەوڵی جەنگی ئەڵمانیا دوای زنجیرەیەک شکستی چەقێنەر لە بەرەی ڕۆژاوا لە ساڵی ١٩١٨ ناچار بوو دەستبەرداری دەسەڵات بێت، بەمەش کۆتاییهاتنی ئیمپراتۆریەتی ئەڵمانیا و ماڵی هۆهێنزۆلێرن بوو کە ٣٠٠ ساڵ حوکمڕانی لە پروسیا و ٥٠٠ ساڵ حوکمڕانی لە براندنبێرگ هەبوو.
پیشە: ئیمپراتۆری ئەڵمانیا، پاشای پرۆسیا |
|
حوکمڕانی |
١٥ی حوزەیرانی ١٨٨٨ – ٩ی تشرینی دووەمی ١٩١٨ |
پێش خۆی |
فرێدریک سێیەم |
جێنشین |
پاشایەتی هەڵوەشایەوە |
ڕاوێژکارەکان |
|
لەدایک بوون |
شازادە فریدریش ویلهێلمی پرۆسیا ٢٧ی کانوونی دووەمی ١٨٥٩ کرۆنپرینزنپالایس، بەرلین، شانشینی پرۆسیا |
مردن |
٤ی حوزەیرانی ١٩٤١ (تەمەن ٨٢ ساڵ) دۆرن، هۆڵەندا |
هاوسەر |
|
منداڵان |
|
بنەچە و خێزان |
هۆهێنزۆلێرن |
باوک |
فرێدریکی سێیەم، ئیمپراتۆری ئەڵمانیا |
دایک |
ڤیکتۆریا، شازادە ڕۆیاڵ |
ئایین |
لۆتەرانیزم (یەکگرتووی پرۆس) |
ویلهێلم لە سەردەمی مامی گەورەی، فرێدریک ویلیام چوارەمی پرۆسیا لەدایکبووە و کوڕی شازادە فرێدریک ویلیام و ڤیکتۆریا شازادە ڕۆیاڵ بووە. لە ڕێگەی دایکییەوە، نەوەی گەورەی شاژن ڤیکتۆریا بووە لە شانشینی یەکگرتوو. لە مانگی ئازاری ساڵی ١٨٨٨ باوکی ویلهێلم بە ناوی فرێدریکی سێیەم سەرکەوتە سەر تەختەکانی ئەڵمانیا و پرۆس. فرێدریک تەنها دوای ٩٩ ڕۆژ کۆچی دوایی کرد و کوڕەکەی وەک ویلهێلمی دووەم شوێنی گرتەوە.
لە مانگی ئازاری ساڵی ١٨٩٠، ویلهێلمی دووەم، ئۆتۆ ڤۆن بیسمارک، ڕاوێژکاری بەهێزی ماوە درێژی ئیمپراتۆریەتی ئەڵمانیای لە کارەکەی دوورخستەوە و کۆنترۆڵی ڕاستەوخۆی بەسەر سیاسەتەکانی نەتەوەکەیدا گرتە دەست، دەستیکرد بە "ڕێڕەوێکی نوێ"ی شەڕانگێزانە بۆ چەسپاندنی پێگەی خۆی وەک زلهێزێکی جیهانی. لە ماوەی دەسەڵاتی ئەودا، ئیمپراتۆریەتی کۆلۆنیالیزمی ئەڵمانیا خاکی نوێی لە چین و زەریای هێمن بەدەستهێنا (وەک کەنداوی کیاوتشۆ و دوورگەکانی ماریانا باکوور و دوورگەکانی کارۆلین) و بووە گەورەترین بەرهەمهێنەری ئەورووپا. بەڵام زۆرجار ویلهێلم بە هەڕەشەکردن و لێدوانی بێ تەکتیک بەرامبەر بە وڵاتانی دیکە بەبێ ئەوەی سەرەتا ڕاوێژ بە وەزیرەکانی بکات، ئەو جۆرە پێشکەوتنانەی تێکدەدا. بە هەمان شێوە ڕژێمەکەی زۆر کاری کرد بۆ دوورخستنەوەی خۆی لە زلهێزە گەورەکانی تر بە دەستپێکردنی بنیاتنانی هێزی دەریایی بەرفراوان و کێبڕکێی کۆنترۆڵکردنی فەرەنسا لەسەر مەغریب و دروستکردنی هێڵی ئاسن لە ڕێگەی بەغداوە کە گژنێی هەژموونی بەریتانیای لە کەنداوی فارسدا کرد. تا دەیەی دووەمی سەدەی بیستەم، ئەڵمانیا دەیتوانی تەنها پشت بە نەتەوە لاوازەکانی وەک نەمسا-مەجارستان و ئیمپراتۆریەتی عوسمانی ببەستێت.
دەسەڵاتی ویلهێلم بە گەرەنتی پشتیوانیی سەربازی ئەڵمانیا بۆ نەمسا-مەجارستان لە کاتی قەیرانی تەممووزی ١٩١٤ دا گەیشتە لوتکە، کە یەکێک بوو لە هۆکارە دەستبەجێیەکانی جەنگی جیهانیی یەکەم. ویلهێلم سەرکردەیەکی لاوازی سەردەمی جەنگ بوو، بە شێوەیەکی بنەڕەتی هەموو بڕیارەکانی سەبارەت بە ستراتیژی و ڕێکخستنی هەوڵەکانی جەنگ بەجێهێشت بۆ ئەرکانی گشتی گەورەی سوپای ئەڵمانیا. سەرەڕای دەرکەوتنی سەرکەوتن بەسەر ڕووسیا و بەدەستهێنانی دەستکەوتی خاکی بەرچاو لە ئەورووپای ڕۆژهەڵات، بەڵام دوای شکستێکی یەکلاکەرەوە لە بەرەی ڕۆژاوا ناچار بوو دەستبەرداری هەموو ناوچە داگیرکراوەکانی بێت لە پاییزی ساڵی ١٩١٨. بەهۆی لەدەستدانی پشتیوانی سەربازیی وڵاتەکەی و زۆرێک لە داگیرکراوەکانی، ویلهێلم ناچار بوو دەستبەرداری دەسەڵات بێت و لە کاتی شۆڕشی ئەڵمانیا لە ساڵانی ١٩١٨-١٩١٩ وڵات بەجێبهێڵێت. شۆڕش ئەڵمانیای لە دەسەڵاتی پاشایەتییەوە گۆڕی بۆ دەوڵەتێکی دیموکراسیی ناسەقامگیر کە بە کۆماری ڤایمار ناسراوە. ویلهێلم هەڵهات بۆ هۆڵەندا و لەوێ تاوەکوو کاتی داگیرکردنی ئەڵمانیا لەلایەن ئەڵمانیای نازییەوە لە ساڵی ١٩٤٠ مایەوە، لە ساڵی ١٩٤١ لەوێ کۆچی دوایی کرد.
ژیان
ویلهێلم لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ١٨٥٩ لە بەرلین لە کۆشکی شازادەی جێنشین لەدایکبووە. لە کاتی لەدایکبوونیدا، باپیرەی، فرێدریک ویلیامی چوارەم، پاشای پرۆسیا بوو. فرێدریک ویلیامی چوارەم بەهۆی زنجیرەیەک جەڵتەی مێشکەوە بۆ هەمیشە بێ توانا بووبوو و ویلهێلمی برا بچووکەکەی وەکو جێنشینی کاری دەکرد. ویلهێلم یەکەم نەوەى باپیرە و باپیرەى دایکى بوو (شاژن ڤیکتۆریا و شازادە ئەلبێرت)، هەروەها یەکەم کوڕی شازادەی جێنشینی پرۆس بوو. لەگەڵ مردنی فرێدریک ویلیامی چوارەم لە کانوونی دووەمی ١٨٦١، باپیرەی ویلهێلم لەلایەن باوکەوە (ویلهێلمی گەورە) بوو بە پاشا و ویلهێلمی تەمەن دوو ساڵان بوو بە دووەم لە هێڵی جێنشینی دوای پرۆسیا. هەروەها لە دوای ساڵی ١٨٧١، ویلهێلم بوو بە دووەم لە هێڵەکەدا دوای ئیمپراتۆریەتی تازە دروستکراوی ئەڵمانیا، کە بەپێی دەستووری ئیمپراتۆریەتی ئەڵمانیا، لەلایەن پاشای پرۆسەوە بەڕێوەدەبرا. لە کاتی لەدایکبوونیدا، لە پلەی شەشەمی هێڵی جێنشینی بۆ تەختی بەریتانیا بوو، دوای مامی دایکی و دایکی.
کایزەر ویلهێلمی یەکەم لە ٩ی ئازاری ١٨٨٨ لە بەرلین کۆچی دوایی کرد، لە ١٥ی حوزەیرانی هەمان ساڵدا، کوڕە تەمەن ٢٩ ساڵەکەی واتە ویلهێلمی دووەم شوێنی گرتەوە وەک ئیمپراتۆری ئەڵمانیا و پاشای پرۆس.
ویلهێلم لە دەسەڵاتدا
دەرکردنی بیسمارک لە کارەکەی
بیسمارک شازادەی بیسمارک، دوکی لیونبێرگ و سیاسەتمەداری ئەڵمانی بوو، ویلایەتە ئەڵمانیەکانی بەرەو ئیمپراتۆریەتی بەھێزی ئەڵمانی یەکخست و یەکەمین ڕاوێژکاریی ئیمپراتۆریەتی ئەڵمانی بوو لە ساڵانی ١٨٧١ تا ١٨٩٠. بەڵام لە ساڵی ١٨٩٠دا لەسەر پێداگری ویلهێلمی دووەم دەستی لەکارکێشایەوە، لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا، لیۆ ڤۆن کاپریڤی شوێنی گرتەوە وەک ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و وەزیری سەرۆکی پرۆس. لە سیاسەتی دەرەوەدا بیسمارک هاوسەنگییەکی ناسکی بەرژەوەندییەکانی لە نێوان ئەڵمانیا و فەرەنسا و ڕووسیادا بەدەستهێنابوو، لەگەڵ دەرکردنی بیسمارک، ڕووسەکان چاوەڕوانی پێچەوانەبوونەوەی سیاسەتیان لە بەرلین دەکرد، بۆیە بە خێرایی لەگەڵ فەرەنسا ڕێککەوتن و دەستیان بە پرۆسەیەک کرد کە تا ساڵی ١٩١٤ تا ڕادەیەکی زۆر ئەڵمانیای گۆشەگیر کرد.
لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا ویلهێلم دەستی کرد بە تەرکیزکردن لەسەر ئەجێندای ڕاستەقینەی خۆی: وەک دروستکردنی هێزی دەریایی ئەڵمانیا کە ڕکابەری هێزی دەریایی بەریتانیا بکات و ئەڵمانیا بتوانێت خۆی وەک زلهێزێکی جیهانی بناسێنێت. فەرمانی بە سەرکردە سەربازییەکانی کرد کتێبی دەریاوان ئەلفڕێد تایەر ماهان بە ناوی کاریگەری هێزی دەریایی لەسەر مێژوو بخوێننەوە و چەندین کاتژمێری بەسەر برد بۆ کێشانی سکێچی ئەو کەشتیانەی کە دەیویست دروستی بکەن.
پێشخستنی هونەر و زانستەکان
ویلهێلم بە جۆش و خرۆشەوە هونەر و زانستەکانی بەرەوپێش دەبرد، هەروەها پەروەردەی گشتی و چاودێری کۆمەڵایەتی. ئەو سپۆنسەری کۆمەڵەی کایزەر ویلهێلمی کردووە بۆ پێشخستنی توێژینەوەی زانستی؛ لەلایەن بەخشەرە تایبەتە دەوڵەمەندەکان و لەلایەن دەوڵەتەوە پارەی بۆ دابین دەکرا و ژمارەیەک پەیمانگای توێژینەوەی دامەزراند.
ویلهێلم پشتگیری لە مۆدێرنیزەرەکان دەکرد کاتێک هەوڵیان دەدا چاکسازی لە سیستەمی خوێندنی ناوەندی پرۆسدا بکەن. وەک پارێزەری بۆماوەیی ڕێکخراوی سانت جۆن، هاندانی هەوڵەکانی ڕێبازی مەسیحی پێشکەش کرد بۆ دانانی پزیشکی ئەڵمانی لە پێشەنگی پراکتیکی پزیشکیی مۆدێرن لە جیهان لە ڕێگەی سیستەمی نەخۆشخانەکانی، پەرستاری و شوێنەکانی بەساڵاچووان، و نۆرینگە لە سەرانسەری ئیمپراتۆریەتی ئەڵمانیا.
پەیوەندی لەگەڵ کەسوکاری بیانی
ویلهێلم وەک نەوەیەکی شاژن ڤیکتۆریا، ئامۆزای یەکەمی شا جۆرج پێنجەمی شانشینی یەکگرتوو بوو، هەروەها ئامۆزای شاژنەکانی ماری ڕۆمانیا و مۆدی نەرویج و ڤیکتۆریا یۆجینی ئیسپانیا و ئیمپراتۆری ئەلێکساندرای ڕووسیا بوو. لە ساڵی ١٨٨٩ خوشکە بچووکەکەی ویلهێلم بە ناوی سۆفیا لەگەڵ پاشای داهاتووی کۆنستنتین یەکەمی یۆنان هاوسەرگیری کرد. مشتومڕترین پەیوەندییەکانی ویلهێلم لەگەڵ پەیوەندییەکانی بەریتانیا بووە، چونکە خزمەکانی وەک خزم سەیریان نەکردووە. پەیوەندییەکی خراپی بە تایبەتی لەگەڵ مامی هەبووە بەناوی بێرتی، شازادەی وێڵز هەبوو. لە نێوان ساڵانی ١٨٨٨ بۆ ١٩٠١ ویلهێلم ناڕەزایی دەربڕی لە مامی، کە سەرەڕای ئەوەی میراتگری تەختی بەریتانیا بوو، بەڵام وەک پاشایەکی حوکمڕان مامەڵەی لەگەڵ ویلهێلم نەکرد، بەڵکوو تەنها وەک کوڕەزایەکی دیکە مامەڵەی لەگەڵ دەکرد.
کاروباری دەرەوە
سیاسەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە سەردەمی ویلهێلمی دووەمدا ڕووبەڕووی کۆمەڵێک کێشەی بەرچاو بووەوە. دیارترینیان ئەوە بوو کە ویلهێلم پیاوێکی بێزار بووە، لە کاردانەوەکانیدا بابەتیی بووە و هەستەکانی بە توندی کاریگەری لەسەر بووە. ئەو بە شێوەیەکی کەسیی باش نەبوو بۆ ئاڕاستەکردنی سیاسەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بە درێژایی ڕێڕەوێکی ئاگایانە و عەقڵانی.
قەیرانی مەغریب
یەکێک لە هەڵە دیپلۆماسییەکانی ویلهێلم بووە هۆی قەیرانی مەغریب لە ساڵی ١٩٠٥. سەردانێکی سەرنجڕاکێشی بۆ تەنجەر ئەنجامدا، لە مەغریب لە ٣١ی ئازاری ١٩٠٥. لەگەڵ نوێنەرانی سوڵتان عەبدولعەزیزی مەغریب کۆبووەوە. کایزەر بە پشتی ئەسپێکی سپییەوە گەشتێکی بە شارەکەدا کرد و ڕایگەیاند کە هاتووە بۆ پشتگیریکردن لە سەروەریی سوڵتان، ئەمەش لێدوانێک بوو کە یەکسان بوو بە گژنێ و سوکایەتی بە کاریگەریی فەرەنسا لە مەغریب. دواتر سوڵتان کۆمەڵێک چاکسازی حکوومی کە فەرەنسا پێشنیاری کردبوو ڕەتکردەوە و زلهێزە گەورەکانی جیهانی بانگهێشت کرد بۆ کۆنفرانسێک سەبارەت بە چاکسازیی پێویست.
جەنگی جیھانیی یەکەم
ویلهێلم هاوڕێی دوکی سەرەکی فرانز فێردیناند بوو لە نەمسا، و بە قووڵی تووشی شۆک بوو بەهۆی تیرۆرکردنی لە ٢٨ی حوزەیرانی ١٩١٤. پێشنیاری کرد پشتگیری نەمسا-مەجارستان بکات لە لەناوبردنی دەستی ڕەش، واتە ئەو ڕێکخراوە نهێنییەی کە پیلانی کوشتنی داڕشتبوو. بە بێ ئەوەی ئیمپراتۆر بزانێت، وەزیر و ژەنەڕاڵەکانی نەمسا-مەجارستان پێشتر فرانز جۆزێفی یەکەمی نەمسایی تەمەن ٨٣ ساڵیان ڕازی کردبوو کە بەیاننامەی شەڕ لە دژی سربیا واژۆ بکات. لە دەرەنجامی ڕاستەوخۆدا، ڕووسیا دەستی بە کۆکردنەوەی گشتی کرد بۆ هێرشکردنە سەر نەمسا بۆ بەرگریکردن لە سربیا.
لە ١ی ئابی ١٩١٤ ویلهێلمی دووەم لەبەردەم جەماوەرێکی زۆردا وتارێکی جەنگی پێشکەش کرد. لە ١٩ی ئابی ١٩١٤ ویلهێلمی دووەم پێشبینی ئەوەی کرد کە ئەڵمانیا لە شەڕەکەدا سەربکەوێت. ڕۆڵی ویلهێلم لە سەردەمی جەنگدا ڕۆڵی دەسەڵات بوو کە هەمیشە لە کەمبوونەوەدا بوو، چونکە زیاتر مامەڵەی لەگەڵ ئاهەنگەکانی خەڵاتکردن و ئەرکە ڕێزلێنانەکاندا دەکرد. فەرماندەیی باڵا تەنانەت کاتێک ڕوون بوو کە پلانی شلیفن شکستی هێناوە، لەسەر ستراتیژییەکەی بەردەوام بوو. تا ساڵی ١٩١٦ ئیمپراتۆریەتەکە بە شێوەیەکی تەواو بوو بە دیکتاتۆرییەکی سەربازی لە ژێر کۆنترۆڵی فیڵد مارشال پاوڵ ڤۆن هیندنبێرگ و ژەنەڕاڵ ئێریچ لودێندۆرف. سەرەڕای ئەوەش، ویلهێلم هێشتا دەسەڵاتی کۆتایی لە بابەتی دامەزراندنی سیاسیدا پاراست و تەنها دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی ئەو بوو کە گۆڕانکاری گەورە لە فەرماندەیی باڵادا ئەنجام دەدرا.
لە ساڵی ١٩١٨ ئەڵمانیا لە جەنگدا شکستی هێنا و تووشی شۆڕش بوویەوە، دوای ئەوەی ڕاپرسی لە نێوان ژەنەڕاڵەکان کرا ویلهێلم ناچار بوو کە دەستبەرداری تاجەکە بێت. لە ١٠ی تشرینی دووەمدا، ویلهێلم بە شەمەندەفەر ڕۆشتە وڵاتی هۆڵەندای بێ لایەن و دەستی لە کار کێشایەوە. لەگەڵ ئەنجامدانی پەیماننامەی ڤێرسای لە سەرەتای ساڵی ١٩١٩، مادەی ٢٢٧ بەڕوونی دادگاییکردنی ویلهێلمی "بەهۆی تاوانێکی باڵا دژی ئەخلاقی نێودەوڵەتی و پیرۆزی پەیماننامەکان"ی تێدابوو، بەڵام حکوومەتی هۆڵەندا ڕەتیکردەوە ڕادەستی بکاتەوە.
ویلهێلم بۆ یەکەمجار لە ئەمێرۆنگن نیشتەجێ بوو، لەوێ لە ٢٨ی تشرینی دووەمدا بەیاننامەیەکی دواکەوتووی دەستلەکارکێشانەوەی لە هەردوو تەختی پرۆس و ئیمپراتۆری دەرکرد، بەم شێوەیە بە فەرمی کۆتایی بە دەسەڵاتی ٥٠٠ ساڵەی هۆهێنزۆلێرنەکان هێنا بەسەر پرۆسیا.
ژیان لە دەربەدەریدا
لە ساڵی ١٩٢٢، ویلهێلم بەرگی یەکەمی بیرەوەرییەکانی بڵاوکردەوە، کە پێداگری لەسەر ئەوە دەکرد تاوانبار نییە بە دەستپێکردنی شەڕی گەورە، و بەرگری لە هەڵسوکەوتەکانی دەکرد بە درێژایی سەردەمی خۆی لە دەسەڵاتدا، بە تایبەت لە بابەتەکانی سیاسەتی دەرەوەدا. لە دوای سەرکەوتنی ئەڵمانیا بەسەر پۆڵەندا لە ئەیلوولی ١٩٣٩، ویلهێلم زۆر سەرسام بوو بەو سەرکەوتنەی کە هیتلەر توانی لە مانگەکانی سەرەتای جەنگی جیهانیی دووەمدا بەدەستی بهێنێت، و بە شێوەیەکی کەسیی تەلەگرامێکی پیرۆزبایی نارد کاتێک هۆڵەندا لە مانگی ئایاری ١٩٤٠دا خۆی ڕادەست کرد.
کۆچی دوایی
ویلهێلم لە ٤ی حوزەیرانی ١٩٤١ لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا بەهۆی ئیمبۆلیزمی سییەکان لە شاری دۆرن لە هۆڵەندا کۆچی دوایی کرد، سەرەڕای دوژمنایەتی کەسیی خۆی بەرانبەر بە دەسەڵاتی پاشایەتی، هیتلەر ویستی تەرمی کایزەر بگەڕێنێتەوە بەرلین بۆ پرسەیەکی دەوڵەتی، چونکە هیتلەر هەستی دەکرد کە پرسەیەکی لەو شێوەیە، کە خۆی لە ڕۆڵی میراتگری تەختی پاشایەتیدا ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت، بەسوود دەبێت بۆ پڕوپاگەندە. بەڵام بەهۆی ئەوەی ویلهێلم وتبووی تەرمی نەگەڕێتەوە بۆ ئەڵمانیا مەگەر ئەوەی دەسەڵاتی پاشایەتی بگەڕێنرێتەوە، ڕەتکرایەوە. دەسەڵاتدارانی داگیرکەری نازییەکان ڕێوڕەسمێکی بچووکی سەربازییان ڕێکخست، کە تەنها چەند سەد کەس ئامادەبوون.
ویلهێلم لە گۆڕستانێکدا لە گۆڕەپانی هویس دۆرن نێژرا، کە لەو کاتەوە بووەتە شوێنی سەردانی پاشایەتیخوازانی ئەڵمانی، کە هەموو ساڵێک لە ساڵیادی مردنیدا لەوێ کۆدەبنەوە بۆ ڕێزگرتن لە دوا ئیمپراتۆری ئەڵمانیا.