ناوهڕۆك
ناساندن و ژیاننامە
ئەنتۆنی پیتەر بوزان ( بە عەرەبی: توني بوزان، بە ئینگلیزی: Tony Buzan) ڕاوێژکاری پەروەردەیی و نووسەرێکی ئینگلیز بوو. لە ٢ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٤٢ لە پالمەر گرین، بەریتانیا لەدایک بووە. و لە ٢ی نیسانی ساڵی ٢٠١٩ لە نەخۆشخانەی جۆن ڕادکلیف لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا مردووە. دایک و باوکیی گۆردن بوزان و جین بورن بوون, دەرچووی قوتابخانەی ناوەندی کیتسیلانۆ بوو لە ڤانکۆڤەر, بوزان خوێندنی لە بواری دەروونناسی و ئینگلیزی و بیرکاری و زانست لە زانکۆی بریتیش کۆلۆمبیا تەواو کرد. تۆنی بوزان نەخشەی زیهنی داهێناوە لە ساڵی ١٩٧٠، ئێستا بە یەکێک لە شارەزا پێشەنگەکانی بواری مێشک و فێربوون و شێوازی بیرکردنەوە دادەنرێت, ٨٥ کتێبی نووسیوە کە زیاتر لە پێنج ملیۆن لەبەرگیراوەی لێ فرۆشراوە, نووسینەکانی تۆنی بوزان گرنگی بە مێشک دەدات و چۆن بتوانیت دەست بەسەر مێشکتدا بگریت و بە باشی بەکاری بهێنیت و ئەگەر کەسێک توانای مێشکی زۆر نەبێت چۆن بتوانێت زیرەک و وریا ببێت.
لە گرنگترین بەرهەمەکانی تۆنی بوزان
- خوێندنەوەی خێرا
- مێشکت بەکاربهێنە
- چۆن بیر لە نەخشەکە بکەیتەوە
- نەخشەی زیهنی بۆ منداڵان
- دەست بەسەر مێشکتدا بگرە
- هێزی زیرەکی زارەکی
- هێزی زیرەکی کۆمەڵایەتی