ناوهڕۆك
لۆرد کلڤن ١٨٢٤-١٩٠٧ز
ولیەم تۆمسۆن (کە دواتر ناوی لۆرد کلڤن ـیان لێ نا)، یەكێکە لەو زانایانەی هەر لە منداڵییەوە ناو و شۆرەتی دەرکردووە. هێشتا تەمەنی نەگەشتبووە دە ساڵی چووە زانکۆی (جلاسکۆ). دوای ئەوەی چەند ماددەیەکی زانستیی لەو زانکۆیە خوێند، چووە زانکۆی کامبریج و ساڵی ١٨٤٥ز، بە سەرکەوتووی تێیدا دەرچوو. لە سالی دواتر کرا بە مامۆستای فیزیا. نزیکەی پەنجا سالی لەم کارەدا بەسەر برد. لەم ماوەیەدا توانی پلە و پایەیەکی بەرز لە ڕوانگەی زانستیی بەدەست بهێنێت.
کارکردنی لە بواری فیزیادا بۆ ماوەیەکی درێژ، هەلێکی زێڕینی بۆ ڕەخساند تاکوو تاقیکردنەوە لە چەندان بواری زانستیدا بکات، بەڵام دەکرێ بڵێین زۆرینەی تویژینەوەکانی کلڤن لە زانستی فیزیادا بوون. لە دینامیتی گەرمی و کارەبادا چەندان داهێنانی گرنگی پێشکەش بە مرۆڤایەتی کردوون. لەگەڵ (جێمس جۆل) توێژینەوەیەکی زۆر گرنگیان لە بواری دینامیتی گەرمییدا کردووە و قانوونی یەکەمیان لەو بارە دەرکردووە، بەڵام دواتر کلن بە تەنیا کارەکانی خۆی ڕادەپەڕێنێ و پەرە بە توێژینەوەکانی دەدا، قانوونی دووەمی (دینامیتی گەرمیی)، ڕادەگەیەنێت.
کلڤن هەوڵی دا تەمەنی خۆر و زەوی بە شێوەیەکی حیسابی و تیۆریی دیاری بکات، بەڵام خەمڵاندنەکانی ئەو زۆر کەمترن لەو خەمڵاندنانەی ئێستە بۆ زەوی و خۆر دەکرێن، ئەمەیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ئەو زانیاریی دەربارەی دیاردەی چالاکیی تیشک نەبووە.
پێوەری کلڤن
ئەو کارەی نێوی کلڤنی بۆ هەتا هەتایە بە نەمریی هێشتەوە، داهێنانی گەرمی پێوێکی تایبەت بوو. لە توێژینەوەکانیدا گەیشتە ئەو قەناعەتەی کە پلەی گەرمیی (٢٧٣،١٦) لەسەر پێوەری (سیلسۆس) کەمترین پلەیە گە دەشێ پێی بگەین. ئەو پلەیە پێی دەگوترێت (سفری ڕەها). بە گوێرەی پێوەری (کلڤن) پلەی گەرمیی (سفر) یەکسانە بە پلەی گەرمیی (٢٧٣،١٦)ـی ژێر سفر بە پێوەری (سیلسۆس-سیلیزی). هەر وەک پلەی کوڵانی ئاویش بە گوێرەی پێوەری کلڤن یەکسانە بە ٢٧٣،١٦. ئەو پێوەرەی (کلڤن) ئێستەش لە چەندان بواری زانستیی دەکار دێت.
کارۆموگناتیسی
کلڤن هەموو بەرهەمەکانی فارادی بە وردیی خوێندوونەتەوە، ئومێدی ئەوەی هەبووە بیرۆکەکانی دەوڵەمەند بکات و بە شێوەیەکی نوێ بیانخاتە ڕوو. هەروەها هەوڵیدا لە بواری موگناتیسی پەرە بە چەن بیرۆکەیەک بدات و بنچینەی ڕووناکی و پێوەندیی بە کارۆموگناتیس روون بکاتەوە، بەڵام سەرەکەوتنی لەو بوارە وەک زانستی ماتماتیک سنووردار بوو.
(جێمس کلارک ماکسوێڵ) کۆششێکی زۆری کرد تاکوو بەرهەمەکانی (فارادی و کلڤن) لە یەک زانستدا کۆ بکاتەوە. کلڤن بە چڕێ کەری لەسەر بەکارهێنانی ڤۆڵتیک کرد، کە تەلەکانی بە ژێر ئاودا بڕۆن. ئەمە بیرۆکەیەکی هەرە بنەڕەتیی پڕۆژەی (کابل ئەتلەنتی) بوو، لە ساڵی ١٨٦٦ز، کەوتە گەڕ. ئەم پڕۆژەیە سەرکەوتنەکانی کلڤنی دەرخستن و دەوڵەمەندی کرد.
خۆ خستنە مەترسی
بە دانانی تەلەکان لە ژێر ئاودا کلڤن گیانی خۆی خستە نێو مەترسیی، بەڵام خۆشبەختانە بە ساغ و سەلامەتی لێی دەرچوو. کلڤن لە چەندان بواری دیکەیش شارەزایی هەبووە. توێژینەوەی دەربارەی هەڵکشان و داکشانی ئاوی دەریا کردووە، هەروەها چەندان لێکۆڵینەوەی سەبارەت بە: زەوی، کارەبا، کەش و هەوا، پلەی گەرمیی زەوی، موگناتیسی جیۆلۆجی) کردووە).