ناوهڕۆك
پۆڵ ئەرڵیک ١٨٥٤-١٩١٥ ز
لە سەرەتای سەدەی بیستەم چەندان نەخۆشی بڵاوبوونەوە و هیچ چارەسەرێکی سەرکەوتوویان بۆ نەدۆزرایەوە. بەشێک لە نەخۆشییەکان کوشندە و ترسناک بوون. پزیشکان بۆ لە نێوبردن و بنبڕکردنیان کەوتنە خۆ، هەر چەند هەتا ئەوان دەستیان پێ کرد، هەزاران کەس گیانیان لە دەست دا. یەک لەو پزیشکانەی لێبڕاوانە هاتە مەیدان و چەندان خزمەتگوزاریی لە بواری ساخلەمیی پێشکەش کرد، ئەرڵیک بوو. لە بواری زانستیدا ئەسپی خۆی تاودا و چەندان توێژینەوەی بە کەڵکی خستنە ڕوو.
ڕەنگکردنی خانەکان
ئەرڵیک هێندێک لە خانەکانی بۆیە دەکرد تاکوو لە ژێر میکرۆسکۆبدا بە ڕۆشنی دەربکەون. بۆیە بەکارهاتووەکان تەنێ بۆ بەشێک لە زیندەوەرە وردەکان دەکات دەهاتن و بۆ ئەوانی دیکە دەستیان نەدەدا، چونکە دەیکوشتن.
ئەوە بۆ ئەو کات بیردۆزێکی زۆر ترسناک بوو.
بۆیەکردنی خانەکان بابەتێکی هەرە سەرەکی ئەرلیک بوو، لە هەموو ژیانی زانستیی خۆیدا بایەخی پێ دا. لە ساڵی ١٩٠٥ز، لە توێژینەوەیەک گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە بۆیەکراوەکان دەکرێ کارلێک لەگەڵ زیندەوەرە وردەکاندا بکە و بنبڕیان بکەن. بەڵام گرفتێک هاتە پێش ئەرڵیک، ئەویش ئەو ماددەیەی بەکتریای لە نێو دەبرد، مەترسیی لەسەر ژیانی مرۆڤدا دروست دەکرد.
ئەرڵیک چارەسەرێکی بۆ ئەمە دۆزییەوە، هێندێک پێکهاتەی دیاری کراوی بۆ لە بەین بردنی میکرۆبەکان دیاریی کرد، کە هیچ زیانێکیان بۆ مرۆڤ نەبێت. پێکهاتەیەکی ژەهراویی بۆ لەنێوچوونی میکرۆبی نەخۆشیی فەرەنگی (الزهري Syphilis) دۆزییەوە، کە هیچ زیانێکی بۆ مرۆڤ نەبێت. بەم شێوەیەی ئەرلێک زانستێکی نویێ بۆ چارەسەری پزیشکیی دۆزییەوە، ئەوسا چارەسەری نەخۆشەکان بە پێکهاتەی کیمیاییەکان دەستی پێ کرد، بە ڕەنگێک چارەسەرەکە دەچووە شوێنی میکرۆبەکە و لە گەڵیدا دەجەنگا و لە نێوی دەبرد. ئەم دەرمانە بۆ چارەسەری چەندان نەخۆشیی سوودی لێ وەرگیرا، تەنانەت بۆ خانەکانی شێرپەنجەش.
ئەرڵیک لە ساڵی ١٨٨٩ز، تا کۆتایی سەدەی نۆزدە خەریکی توێژینەوەیەک بوو لەسەر بەرگری (المناعة). ئەو یەکەم کەس بوو کە لە بواری (زانستی بەرگریی) بتوێژێتەوە. چەندان توێژینەوەی دەربارەی چۆنییەتی جیهازی بەرگری و ڕۆڵ بینینی تەنە هاودژەکان نووسی.
ئەرڵیك بۆ پێوانە کردنی جیهازی بەرگری (الجهاز المناعي) لە گیانداراندا، چەندان تاقیکردنەوەی ئەنجام دا، ئەم تاقیردنەوانە ژمارەیەک دەستکەوتی گەورەیان بە دوای خۆیاندا هێنا.
بە کورتی
- ئەرلیک لە ساڵی ١٨٩٢ز، سەلماندی کە تەنە هاودژەکان لە دایکەوە بۆ منداڵ دەگوازرێنەوە، هەڵبەت ئەمەیش لە ڕێگەی شیرخواردنەوە ڕوودەدات.
- لە ساڵی ١٩٠٨ز، خەڵاتی نۆبڵی بە هاوبەشیی لەگەڵ (متشینیکۆف) وەرگرتووە.
- لە ساڵی ١٩٠٩ز، پێکهاتەیەکی بۆ لە نێوچوونی نەخۆشی فەرەنگی دۆزییەوە.