ناوهڕۆك
سێر فڕانک وتڵ ١٩٠٧-١٩٨٧ز
ئەگەر برایانی ڕایت، فڕۆکەیان پێشکەشی مرۆڤایەتی کردبێت و ھەر لەو کاتەوە جیھانیان بچووک کردبێتەوە... بەڵام ئەو فڕۆکەیەی ئەوان بە پەروانە کاری کردووە. خەڵک پێویستی بە فڕۆکەیەکی باشتر دەبێت بۆ ئەوەی بۆ شوێن بیانگوازێتەوە. فڕۆکەیەک بە بێ پەروانە کار بکات و زیاتر بەرگە بگرێت.
لە سییەکانی سەدەی بیستەمدا مۆتۆرێ فووکەر (المحرك النفاث) دروستکرا، ژەم داھێنراوە ھۆیەکی ھەرە سەرەکیی بوو بۆ دروستکردنی فڕۆکەی تیژڕەو و گواستنەوەی خەڵک بەوپەڕی خێرایی. وتڵ ئەفسەرێک بوو لە ھێزی ئاسمانی شانشینی بەریتانیا کاری دەکرد. توانی لە سەرەتای سییەکان ئەو مۆتۆرە دروست بکات، کە بە تیۆری کاردانەوە کاری دەکرد. وەختێک بەواکە بەرەو دواوە دەپەسترا، فڕۆکەکە بەرەو پێشەوە دەفڕی. ئەم تیۆرە تاکوو ئێستەیش بۆ بزوێنەرە تیژڕۆکان بەکار دێت. ئەو فڕۆکانەی بەو بزوێنەرە بەکار دێن، زۆر سەرکەوتووترن لەو فڕۆکانەی بە پەروانە کار دەکەن.
ساڵی ١٩٣٧ز، یەکەم مۆتۆڕی فووکەری داھێنا، بەریتانیا بوو بە یەکەم دەوڵەتی جیھان کە ئەو مۆتۆرەی داھێناوە، بەڵام ھانزفۆنی ئەڵمانیش بە دروستکەری یەکەم فڕۆکەی تیژڕەو دادەنرێت.
یەکەم فڕۆکەی تیژڕەو لە ساڵی ١٩٣٦ز، لە ئەڵمانیا ھەستاوە. یەکەم فڕۆکەی بەریتانیش، لە ساڵی ١٩٣٨ز، بەرەو ئاسمان بەرز بووەوە.
فڕۆکەی مەدەنی
دوای جەنگی دووەمی جیھانی، فڕۆکەی مەدەنیش لەم شێوازە تیژڕەوە بەکار دەھات. ھەر لەوساشەوە پێشکەوتن و پەرەپێدان بەردەوامە. ئێسفە نزیکەی حەفت ھەزار فڕۆکە بە بلیۆن سەرنشینەوە لە ئاسمان دەسووڕێنەوە. مۆتۆری فووکەریش (محرك النفاث)، ھۆکارێکی شادھێن و دڵخۆشکەر بوو بۆ مرۆڤ، ڕێگەی دوور ا درێژی مرۆڤی کورت کردووە ا خەڵکی خستە نێو ناز و نیعمەت.
کورتەیەک لە ژیانی
• لە ساڵی ١٩٣١ تا ساڵی ١٩٣٢ز، چەندان تاقیکردنەوەی لەسەر فڕۆکە کرد، ھەڵبەت ئەمەیش بۆ ھێزە ئاسمانییەکانی بەریتانیا.
• لە ساڵی ١٩٣٤ تا ساڵی ١٩٣٧ لە زانستگەی کامبریج ھەندەسەی خوێندووە.
• ساڵی ١٩٣٦ز، لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئامێزی مۆتۆڕی فووکەر (محرك النفاث) دروست دەکات.
• لە ساڵی ١٩٤٨ز، ناسناوی (سێر)ی دەدەنێ.