ناوهڕۆك
ئالان حەمەسەعید
ئالان حەمە سەعید، یەکێکە لە وەزیرەکانی کوردستان کە لە کابینەی نۆیەمدا بووە بە وەزیری پەروەردە لەسەر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵی ١٩٨١ لەدایکبووە و خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەرە لە زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین، ماوەیەک لە زانکۆی هەڵەبجە مامۆستای زانکۆ بووە و دواتر لە ٢٠١٩/٧/١٠ دەبێتە وەزیری هەرێمی کوردستان لەسەر پشکی پارتی بۆ وەزارەتی پەروەردە و فێرکردن.
ماوەیەک بڕیاردەری بەش و مامۆستای بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بووە لە زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی لە ساڵی ٢٠١٤.
حیزب
ئالان حەمە سەعید لە ناو حیزبەکەیدا بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی ئەنجوومەن و ئەندامی سەرکردایەتی پارتی بووە لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، ماوەیەک بەرپرسی لیژنەی ناوچەی ناوەندە ئەکادیمیەکانی لقی چواری پارتی بووە، بەرپرسی لقی ٢١ـی پارتیشە.
ژیانی تایبەت
ئالان خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە، زمانی کوردی (زمانی دایک) و عەرەبی (باش) دەزانێت.