ناوهڕۆك
پەتلیمۆس ٩٠- ١٦٨ز
سەرباری ئەوەی ئێمە لەبارەی چۆنێتی ژیانی ئەم پیتۆڵە زۆر شتمان لێ دیار نییە، بەڵام بەرهەم و داهێنراوەکانی لای زۆرینەمان ڕوون و ئاشکران. لە سەدەی دووەمی زاینی تاکوو چاخی رێنیسانس، لە هەردوو بواری جوگرافیا و گەردوونیدا کاریگەریێکی زۆری خستە سەر هەموو بوارە مەعریفیەکانی مرۆڤایەتی. بە زیرەکی و لیێهاتوویی خۆی، توانی ئەو ئەنجامانەی زانایانی پێشتر پێی نەگەشتوون، پوختیان بکاتەوە، بە بەڵگەی زانستی بیان چەسپێنێت.
بەرهەمەکانی پەتلیمۆس
لە باشترین و چاکترین بەرهەمەکانی ئەو زانایە کتێبێکە بە ناو: (کۆبەرهەمی ماتماتیک) یان (ڕژێمی مەزنی گەردوونی)، لە سێزدە بەش پێک هاتووە. ئەم کتێبە شیکردنەوە بۆ هەموو ئەو زانیارییانەی فەلەک دەکات کە پێشتر باو بوون.
پەتلیموس خۆی ددان بەوەدا دەهێنێت کە کار و بەرهەمەکانی ئەو زۆرینەیان لە ئەنجامگیرییەکانی هیبۆکریتس سەرچاوەیان گرتووە.
پەتلیمۆس چەندان کتێبی لە دوای خۆی بەجێهێشتوون، بەڵام کتێبی (سۆماکان)، کە زۆربەی زانایان بە هیی ئەویی لە قەڵەم دەدەن، لە ڕووی زانستیەوە زۆر بەنرخ و بەهادارە. لە کتێبەدا پەتلیمۆس چەندان پڕەنسیۆی زانستیی بۆ بینین داناون، دواتر ئەم پرەنسیپانە یەک لە دووای یەک هاتنە جێبەجێکردن. دوای ئەوەی پەتلیمۆس پرەنسیپەکانی دانەوە (انعکاس) ی دانان. دەبارەت بە تیشکدانەوەی نێو ئاو کەوتە توێژینەوە
جوگرافیا:
تێز و بیرۆکە جوگرافیەکانی پەتلیمۆس کاریگەریێکی زۆریان لەسەر هەموو گێتێ داناوە. سەرەتا ڕآڤەیەکی بیرکاریی بۆ هێڵە درێژ و پانەکان کردووە، دیارە لەمەیش پشتی بە تێزەکانی هیبۆکریتس بەستووە. هەرچەندە دواتر چەندان هەڵە لە نەخشەکەی دەرکەوتن، وەک: بە بزاوخستنی هێڵی ناوەڕاست لە ڕووی باکوور، بە ڕووبەرێکی فراوان. درێژکردنەوەی ڕووبەری خاکی ئاسیا بەرەو خۆرهەڵات، بەڵام ئەمانە هیچیان لە گرنگیی کارەکەی ئەو کەم نەکردەوە، چونکە وەک گوتراوە: هەوڵی یەکەم بێ هەڵە نابێت.
پوختەیەک لە ژیانەکەی
- بە ڕەچەڵەک گریکییە، لە ئەسکەندەریە لە دایک بووە و ژیاوە.
- گوتراوە چەند جارێک نەبێت لە ئەسکەندەریە دەرنەچووە.. هەندێک دەڵێن لەم شارە قەت بۆ هیچ جێگەیەکی دیکە نەڕۆشتووە.
- هەرچەند سەفەری بۆ هیچ وڵاتێک نەکردووە، کەچی توانیویەتی نەخشەیەک بۆ هەموو جیهان بکێشێت، هەڵبەت ئەمەش بە پشتبەستن بە کۆکردنەوەی زانیاریی لە ڕێبوار و دەریاوانەکان.