ناوهڕۆك
کوردناسە ڕۆژئاواییەکان
هەرچەندە زەینەفۆن یەکەم ڕۆژئاواییە کە پێش هیرۆدۆتسی مێژوونووس شتی لە بارەی کوردەوە گوتبێ، هەروەها لە سەردەمی خاچپەرستەکاندا پەیوەندی لە نێوان ڕۆژئاوا و کورد دروست ببوو، ئەمەش لە لایەک بە هۆی صەلاحەدینی ئەییوبییەوە لە لایەکی تر بەهۆی ئەو سەربازە کوردانەی کە لە دەوری صەلاحەدین بوون. بەڵام ئەم پەیوەندییە کەم تا زۆر دوورمان دەخاتەوە لە مەجالی کوردۆلۆجی، چونکە بە شەڕ دەستی پێکردووە.
لە لایەکی تر بە حوکمی ئەوەی جولەکە و ئەرمەن پەیوەندییەکی کۆنیان لەگەڵ کورا هەبووە، بۆی ئەوان بەر لە خەڵکی ڕۆژئاوا باسیان لە کورد کردووە.
کوردناسە ڕۆژئاواییەکان وەک:
مارکۆ پۆلۆ ١٢٥٤ - ١٣٢٥
گەڕیدەیەکی ئیتاڵییە، واباسدەکرێ، کە یەکەم ڕۆژئاواییە وشەی (کوردستان) ی بەکارهێنابێت لە ژێر ناوی (کارداستان).
حەمدوڵای مستەوفی قەزوینی
نزهة القلوب- ١٣٤٩ مردووە.
ڕەشیدەدین فەزڵوڵای هەمەدانی
تاریخ المغول، لە ١٣١٨ مردووە، زیاتر لە جارێک وشەی کوردستانی بەکارهێناوە.
ژان باپتێست تاڤیرنییە
١٦٠٥ - ١٦٨٩
بازرگانێکی فەڕەنسی وبوە، ساڵی ١٦٣٢ی میلادی گەشتێکی بۆ کوردستان کردووە، کتێبەکەی بە ناوی (شەش گەشت لە تورکیاوە بۆ پاریس)ە.
کریستین بنوور
یەکێکە لەو گەڕیدانەی گەشتی بۆ کوردستان کردووە، گەشتەکەشی لە ساڵی ١٧٦٦ دا لە کتێبێکدا بە چاپ گەیاندووە و تیایدا باسێکی لەسەر کورد نووسیوە.
مێریلا گالیتی
کتێبێکی لەسەر کورد نوسیوە بە ناوی (کەلتوری کوردی لە نووسراوەکانی ئیتاڵیەکاندا).
قەشە مۆریزیۆ کارزۆنی
ساڵی ١٧٨٧ی میلادی کتێبێکی بە ناوی (ڕێزمنی دانە وشەی زمانی کوردی) بڵاو کردووەتەوە.
لیرخ
یەکێک بووە لەو کوردناسە ڕووسانەی زۆر شتی لەسەر کورد نووسیوە، کە سێ کتێبی لەسەر کوردەکانی ڕۆهەڵات نووسیوە.
ئەلێکساندەر ژابا
(١٨٠٣ - ١٨٩٤)
سەفیری ڕوسیا بوو لە ئەرزەڕۆم (محافەزەی ئەدەنە لە تورکیا). ناوبراوی هاوسەردەم و دۆستی مەلا مەحمودی بایەزیدی بووە، کە بە هاوکاریی ئەو چەندەها دەستنووسی کوردییان لە فەوتان و لەناوچوون ڕزگار کردووە، بە جۆرێک هەندێ توێژرە نووسینەکانی بایەزیدی و ژابا، بە سەرەتای سەرهەڵدانی پەخشانی کوردی دادەنێن.
ئەلبێرت سۆسین
لێکۆڵەریکی ئەڵمانییە، پڕۆفیسۆری بواری زمانەوانی بووە، نووسینەکانی بە ناوی (لێکۆڵینەوەیەکی فیلۆلۆجی زمانی کوردی)یە.
ڤلادیمێر مینۆرسکی
(١٨٧٧ - ١٩٦٦)
یەکێکە لەو کوردناانەی کە نووسەرێکی زۆری لە بارەی زمان و کەلتووری کوردەوە بڵاوکردووەتەوە، هەر ئەویش بوو وتی کورد لە نەوە میدییەکانە.
کرێس کۆچیرائەم
کوردناسە، چەندین جار هاتۆتە کوردستان، بەرهەمەکەی بە ناوی (بزوتنەوەی نەتەوەیی کورد و هیوای سەربەخۆیی)ە.
سەرەڕای ئەم کوردناسانە، چەندین کوردناسی تر هەن، کە چ بە باشی بێ یان بە خراپی لە بارەی کوردەوە نووسیونانە، وەک مێجەرسۆن کە یەکەم رۆژنامەیکوردی لە کوردستان دەرکردووە. (ئەدمۆنز) کە فەرهەنگی (کوردی ئینگلیزی) لەگەڵ (تحفیق وەهبی) دا نوسیوە. مێجەر نوئێل هاوکاری شێخ مەحموودی کردوە لە حوکمداری یەکەمی شێخدا.